وتووێژ:ڕاستی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک سەرچیا، من ئاڵوگۆڕی مانای وشەکانم نەکردووە. تەنیا لە ناو ئەو وشانەی وەک بەرامبەری truth بەکار دێن ئەوەم ھەڵبژاردووە کە لە باری ڕەگ و ڕیشەوە نزیکترە. سەیری بەشی وشەڕەتناسیی وتارەکە بکە کە تازە دامناوە. دانانی ڕاستی بۆ truth تووشی کێشەی زۆرمان ئەکا. ڕاست right یش مانا ئەدا، correct یش مانا ئەدا و زۆرێک تر. لە ھەموو گرنگتر: ڕاست real یش مانا ئەدا. دەی وشەیەک لە بەین true و real دا (کە دەرک کردنی جیاوازییان زۆر گرنگە) فەرق دانەنێ بە کەڵکی چی دێت؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٣:٣٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aza: بەڕای من کارێکی دروست نییە کە بەپێی مانای کۆنی وشەکان و ئێنیمۆلۆژییەوە ناوی وتارەکان دابندرێن یان بگۆڕدرێن. بەڕاستی بەم شێوەیە ویکیپیدیای کوردی لەباتی خزمەتکردنی زمانی کوردی، دەبێتە ھۆی شێوان و زیانگەیاندن. قسەمان لەسەر ئەوە نییە کە دروست و (truth) ھاوڕیشەن یان نا. مەسەلە ئەوەیە کە لە ئێستا دروست بەرانبەر بە (truth) بەکارناھێت. دروست زیاتر بە واتای (correct) و دروستی بە واتای (correctness) بەکاردێت. لە کورمانجیش ھەر بەو شێوەیەیە. بۆیە چاکترە وەک خۆی بەکاربێتەوە. گەر سووریشن لەسەر گۆڕینی ناوەکە، ئەوە بێ وتووێژ ناکرێ و پێویستە بەشداربووانی دیکەش ڕای خۆیان دەربڕن. سەرچیا‏١٢:٠٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مانای کۆن و نوێی دروست ھەر true ە. چوون لەسەر ئەم باسە بۆ من ناکرێ. من کاتی ئەوەم نییە بەداخەوە. تکایە بەکارھێنەرانی تریش ئەگەر قسەیەکیان ھەیە لەم بارەوە بیکەن. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia:لانی کەم با ھەقیقەت بێ. ھەموو لەسەر ئەوە کۆکین. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من کێشەیەکم لەگەڵ ئەوە نییە، بەڵام پێمخۆشە برادەرانی دیکەش ڕایان دەرببڕن. سەرچیا‏١٢:٥٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دانانی وشەی گونجاو بۆ ئەم بابەتانە کارێکی زۆر ئەستەمن و منێکی لێی حاڵی نیم نابێ بڕیار بدەم. لە زمانی من و تۆدا کاک سەرچیا رەنگە راست و دروست و ھەق و ... ھەموو ھاومانا بن. بەڵام لەم بابەتە پسپۆرانانەدا دەبێ بڕیارێک بدرێ بۆ جیاکردنەوەیان. من پێم باشە راست right بێ ھەر وەک لای راستیش دەبێتە right. راستی-ش دەبێتە rightness.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٨، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من چارەی ئەم کێشەیە بەکارھێنانی وشەی ھەقیقەتە. چی دەڵێن؟ بیکەینە ھەقیقەت؟ سەرچیا‏٠٠:٤١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کوردی لەبەر عەرەبی فڕێ دەین؟ قەت. دەبێ سنووری مانای وشەکان دیاری بکەین نەک پەنا بۆ فارسی و عەرەبی بەرین. ئەگەر زمانی ئێمە کێشەی ھەیە ئی ئەوانیش ھێندە خاوێن نییە ئی ئەوانیش پڕە لە کێشە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٠، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕاستیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٥٨، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕاستیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٣٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]