شک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شک ئەو دۆخەیە کە زەین لە نێوان یەک یا چەند وتەی ناتەبا لەگەڵ یەکدا ھەڵواسراو و ڕاگیراو بمێنێتەوە و لە ھیچ کامیان دڵنیا نەبێت.[١] چەشنێک دوودڵی و بێ بڕیارییە لە نێوان باوەڕکردن و باوەڕنەکردندا. مرۆڤ لە دۆخی شکدا دوچاری نادڵنیایی و متمانە پێنەبوون و قایل نەبوونە و بۆ ئەوە تووشی ھەڵە نەبێت، ھەر بڕیاردان و دەستبەکاربوون وە دوا دەخات و بەم جۆرە لەوانەیە ھەل و فرسەتەکانی لە دەست بدات.

لە فەلسەفەدا[دەستکاری]

دێکارت، فەیلەسووفی بەناوبانگی سەدەی حەڤدەیەم، گومانبردن و لە ھەموو شت شککردنی لە گوێن ئامرازێک بە کار گرت بۆ توێژینەوە فەلسەفییە بنەڕەتییەکانی خۆی. ئەم کارەشی، لە دوای خۆی، بە شکی دێکارتی ناسرا. جگە لەوە، لە لۆژیکیشدا ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆ لێک ھەڵاواردنی ئەوەی گومانی لەسەرە و ئەوەی ڕێی تێدەچێ و ئەوەی بەدڵنیایییەوە ڕوو دەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sharpe, Alfred. "Doubt". The Catholic Encyclopedia. Vol. 5. New Yorkurl: Robert Appleton. Retrieved 2023-12-26.