بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویکیفەرھەنگ
دامەزران١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢
ناو بە زمانی فەرمیWiktionary
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˌwɪkʃɪˈneɹi
ناونراوە لەدوایویکی، فەرھەنگ
دامەزرێنەرجیمی وەیڵز، لاری سانگر، دامەزراوەی ویکیمیدیا، دانیاڵ ئالستۆن
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
چەشنdictionary wiki
چاپەکانWiktionary language edition
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکەرگووگڵ پلەی
بەختدارWiktionary-tan
کارپێکەردامەزراوەی ویکیمیدیا، Wikimedia Site Reliability Engineering
بزوێنەری نەرمامێرمیدیاویکی
وێبگەhttps://wiktionary.org/
ھاشتاگウィクショナリー
مۆڵەتCC BY-SA 3.0
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە

ویکیفەرھەنگ (بە ئینگلیزی: Wiktionary) فەرھەنگێکی ناوەرۆک-ئازادی سەرھێڵە، لەسەر بنەمای ھاوکاری کراوە کە وشەسازیی زۆرێک لە زمانەکانی جیھان دەگرێتەوە و واتا و وشەڕەتناسی و بێژەکردنی وشەکان لەخۆ دەگرێت. ھەموو نووسینەکان بە ھاوبەشی لەڕێگەی ویکییەوە ئەنجام دەدرێن، و بە ١٧٢ زمان بەردەستە، بە ھەردوو زاری کوردییشەوە. لەبەر ئەوەی ویکیفەرھەنگ بەھۆی ڕەچاوکردنی شوێنی چاپەوە سنووردار نییە، زۆربەی چاپە زمانییەکانی ویکیفەرھەنگ پێناسە و وەرگێڕانی زاراوەکان لە زۆر زمانەوە پێشکەش دەکەن و ھەندێک چاپیش زانیاریی زیادە پێشکەش دەکەن کە بەزۆری لە لە «فەرھەنگی ھاوواتاکان» دەبینرێن.

مێژوو

[دەستکاری]

ویکیفەرھەنگ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دوای پێشنیارێکی «دانیال ئەلستۆن» و بیرۆکەیەکی «لاری سانگر» (ھاوبەشی دامەزرێنەری ویکیپیدیا) ھێنرایە سەرھێڵ.[١][٢] لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٤ یەکەمین وەشانی ویکیفەرھەنگی نائینگلیزی بە زمانی فەرەنسی و پۆڵەندی دەستی پێ کرد. لەو کاتەوە ویکیفەرھەنگ بە چەندین زمانی دیکە دەستی پێ کردووە. ویکیفەرھەنگ لەسەر ناوی دۆمەینی کاتیی (wiktionary.wikipedia.org) تا ١ی ئایاری ٢٠٠٤ دانرابوو، بەڵام دواتر بۆ ناوی پاوانی ئێستای گۆڕدرا. تا مانگی تەممووزی ٢٠٢١، ویکیفەرھەنگ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن وتار (و چەندین نووسینی دیکەی) لە نێو بڵاوکراوەکانیدا لەخۆ گرتبوو.[٣] گەورەترین چاپی زمانەکان ویکیفەرھەنگ زمانی ئینگلیزییە کە زیاتر لە ٧٫٣ ملیۆن وتاری تێدا نووسراوە، لەدوای ئەویش ویکیفەرھەنگی فەڕەنسی بە زیاتر لە ٤٫٦ ملیۆن و ویکیفەرھەنگی مالاگاسی بە زیاتر لە ١٫٨ ملیۆن وتارەوە. چل و سێ چاپی زمانی ویکیفەرھەنگ ھەریەکەیان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نووسراو لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە پێناسەکانی گەورەترین چاپە زمانییەکانی پڕۆژەکە لەلایەن بۆەتەکانەوە دروست کراون کە ڕێگەی داھێنەرانەیان بۆ دروستکردنی نووسینەکان دۆزییەوە یان (بەدەگمەن) بە شێوەیەکی خۆگەڕ ھەزاران نووسینیان لە فەرھەنگەکانی پێش ویکیفەرھەنگ ھاوردە کردووە. لە کۆی ١٨ بۆت کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی تۆمار کرابوون، حەوت بۆتیان ١٦٣ ھەزار لەو نووسراوانەیان لەوێ دروست کردووە.[٤]

ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

[دەستکاری]

پڕۆژەی ویکیفەرھەنگ بە زمانی کوردیی ناوەندی بە فەرمی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دروست کرا و ڕاگەیاندرا.

ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیفەرھەنگ

[دەستکاری]

تا ئەیلوول ٢٠٢٦، وێبسایتی ویکیفەرھەنگ بۆ 198 زمان هەیە کە 173 زمانیان چالاک و 25 زمانیان داخراون.[٥] بەشە چالاکەکان ٤٩٬٧١٩٬٩٩٥ وتاریان هەیە، بەشە داخراوەکانیش ٣٣٩ وتاریان هەیە.[٦] ٧٬٩٨٢٬٤٨١ بەکارھێنەری تۆمارکراو ھەیە کە ١٠٬٢١٧ بەکارھێنەر لەم دواییانەدا چالاکن.

دە پڕۆژەی سەرەکیی زمانی ویکیفەرھەنگ بەپێی ژمارەی وتارەکان لە ناوچەی سەرەکی:

ژ. زمانویکیوتارسەرجەمدەستکارییەکانبەکارھێنەرانبەڕێوەبەرانبەکارھێنەرە چالاکەکانفایلەکان
1 ئینگلیزی en ٩٬٠٦٢٬٣٧٨ ١١٬١٦٥٬١٠٣ ٩٢٬٦٦٥٬٦٨٦ ٧٦ ٤٬٤٩٥٬٩٢٥ ٤٬٧٩٠ ١٩
2 فەرەنسی fr ٧٬٠١١٬٥٠٨ ٧٬٨٩٩٬٧٦٦ ٣٩٬٨٤٣٬٥٥٨ ٣٢ ٤١٤٬٠٦٧ ٨٥٧ ٦
3 مالاگاسی mg ٦٬٠٤٣٬٨٢٤ ٦٬١٧٠٬٥٨٣ ٣٧٬٦٥٧٬٤٩٧ ٢ ١٦٬٨٨٥ ٢٨ ٣
4 چینی zh ٢٬٣٨٦٬٨١٢ ٣٬٢٤١٬١٠٢ ٩٬٨٩٠٬٨٠٧ ٩ ١٣٤٬٤٩٧ ١٠٩ ١
5 تایلەندی th ٢٬٢٠٦٬٩٧٧ ٢٬٣٤٦٬٠١٨ ٥٬٧٦٠٬٨٨٢ ٤ ١٩٬٤٥٨ ٥١ ٠
6 یۆنانی el ١٬٦١١٬١٧٦ ١٬٦٧٤٬٢٥٤ ٧٬٥٠٠٬٦٠٠ ١١ ٧٢٬٤٥٨ ١٤٥ ٢٣
7 ڕووسی ru ١٬٥٢٦٬٧٨٦ ٣٬١٠٤٬٤٦٧ ١٤٬٣٣٤٬١٨٠ ١٤ ٣٤٦٬١٤٤ ٢٨٣ ١٩٥
8 تورکی tr ١٬٤١١٬٤١٠ ١٬٥٣٣٬١٥٠ ٥٬٧٨٠٬٢٥٥ ٦ ٦٨٬٣٩٧ ٥٨ ١
9 ئەڵمانی de ١٬٢٦١٬٨٩٥ ١٬٤٥٦٬٢٩٩ ١٠٬٧٦٣٬٤٦٨ ١٢ ٢٥٩٬٩١١ ٣٠٦ ٩٣
10 هۆڵەندی nl ١٬٠٥٤٬٧٨٨ ١٬٣٤٢٬٧٢٠ ٥٬٥٧١٬٣٨٩ ٦ ٦٧٬٩١٩ ٩٩ ٧

بۆ زانینی لیستێکی تەواو لەگەڵ کۆی گشتی سەیری ئاماری ویکیمیدیا بکە: [٧]

پێشوازیی ڕەخنەگرانە

[دەستکاری]

پێشوازیی ڕەخنەگرانە لە ویکیفەرھەنگ تێکەڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ جیل لیپۆر لە وتاری «کەشتی نوح» بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر نووسیویەتی:

لە ویکیفەرھەنگ ھیچ ھەوڵێک لەبارەی دەستی سەرەوە نییە. تەنانەت دەستەی سەرنووسەریش نییە. ڕەنگە دروشمی ویکیفەرھەنگ ئەوە بێت: "فەرھەنگنووسی خۆت بە!" کێ پێویستی بە کەسێکی شارەزا ھەیە؟ بۆچی پارەیەکی باش بدەین بۆ فەرھەنگێک کە لەلایەن فەرھەنگناسانەوە نووسراوە لەکاتێکدا دەتوانین خۆمان پێکەوەی دایبنێین؟ ویکیفەرھەنگ ئەوەندە کۆماریخواز و دیموکراسی نییە، ئەوەندەی ماویزمە؛ و تەنھا بەقەد ئەو کتێبانە باشە کە مافی چاپکردنیان بەسەر چووە و لێیان دەبات.

پێداچوونەوەی کیر گراف بۆ کتێبیلیست کەمتر ڕەخنەگرانە بوو:

ئایا شوێنێک ھەیە بۆ ویکیفەرھەنگ؟ بێ گومان. پیشەسازی و جۆش و خرۆشی زۆرێک لە دروستکەرەکانی بەڵگەی بوونی شوێنێکە؛ و زۆر باشە کە سەرچاوەیەکی تری تۆکمەت ھەبێت کە بەکاری بھێنیت کاتێک بەدوای ئەو دەستەواژە سەیرانەدا دەگەڕێیت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا کە ھەمیشە لە گۆڕاندایە و لە ژینگەی ئۆنلاین دێنە ئاراوە؛ بەڵام وەک زۆرێک لە سەرچاوەکانی وێب (لەوانەش ئەم شوێنە)، باشترە لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرچاوەی دەسەڵاتدارتر بەکاربھێنرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Wikipedia mailing list archive discussion announcing the opening of the Wiktionary project». لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. Wikipedia mailing list archive discussion from Larry Sanger giving the idea on Wiktionary – Retrieved May 3, 2011
  3. «Wiktionary». www.wiktionary.org.
  4. TheDaveBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TheCheatBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Websterbot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., PastBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., NanshuBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. Wikimedia's MediaWiki API:Sitematrix. Retrieved ئەیلوول ٢٠٢٦ from Data:Wikipedia statistics/meta.tab
  6. Wikimedia's MediaWiki API:Siteinfo. Retrieved ئەیلوول ٢٠٢٦ from Data:Wikipedia statistics/data.tab
  7. «Wiktionary Statistics». Meta.Wikimedia.org. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]