ئیسحاق ئیسرائیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
De febribus.jpg

ئیسحاق ئیسرائیلی کوڕی سولەیمان (لەدایکبووی ٨٣٢–مردووی ٩٣٢) فەیلەسووف و پزیشکێکی جوولەکە و یەکێ لە پێشەنگەکان بوو لە سەردەمی خۆیدا. بە باوکی ئەفلاتوونیزمی نوێ لە سەدەکانی ناویندا دادەنرێت. کارەکانی، کە ھەموو بە عەرەبی نووسراون و دواتر وەرگێڕاونەتە سەر عیبری و لاتین و ئیسپانیایی، ڕێی خۆیان بۆ ناو بەرنامە دەرسییەکانی زانستگاکانی سەرەتاکانی سەدەی سێزدەی ئەورووپا دۆزییەوە و تا کۆتایی سەدەکانی ناوین ھەر بەبرەو مانەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jacquart and Micheau, "La Médecine Arabe et l'Occident Médiéval", Paris: Editions Maisonneuve et Larose, 1990, p.114

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]