فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی فەرھەنگێکی وشەڕەتناسیی نووسراوی عەلی نانەوازادەیە.  ئەم فەرھەنگە لە شەش بەرگ پێک دێت و ھەر بەرگێک نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و ھەمووی بەیەکەوە نزیکەی چوار ھەزار لاپەڕە دەکا. بەرگی یەکەمی لە ٢٠١٧، بەرگی دووەمی لە ٢٠١٨، بەرگی سێیەمی لە ٢٠١٩، بەرگی چوارەم و پێنجەمی لە ۲۰۲۱ و، بەرگی شەشەم و کۆتایی لە ۲۰۲۲ چاپ کراوە. ئەمە بە یەکەم فەرھەنگی کوردی دادەنرێت کە بە شێوەیەکی تێر و تەسەل بایەخ بە ڕیشە و پێشینەی وشە و دەنگەکانی کوردیی دەدات. عەلی نانەوازادە، پێش نووسین و بەچاپگەیاندنی فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی، فەرھەنگی ھەرمانی بە دوو بەرگ لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێر چاپ کرد.[١]

نووسەر لە پێشەکی ئەم فەرھەنگەی دەنووسێ:

«دەو فەرھەنگەدا ھەوڵم داوە بە کردنەوەی پەروەندەیەک بۆ ھەر وشەیەکی سەرەکی، بە پێی توانا و ئیمکان، زانیاریی سەر بەم وشەیە کۆ بکەمەوە و بە ڕێکوپێککردنی ڕەوتی مێژووییی وشەکە لە کۆنەوە بۆ سەردەمی نوێ و خۆپاراستن لە کورتکراوە بۆ ناوی زمانەکان، لێکدانەوەکان ڕوونتر بکەمەوە. وەھا کە خوێنەریش بتوانێ بەشداری بابەتەکە بێ.»[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "هەڵسەنگاندن بۆ فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی (ETYMOLOGY)". www.kurdistan24.net. Archived from the original on 17ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ نانەوازادە, عەلی (2017). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەکەم. ستۆکھۆڵم.