فاکت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

فاکت (لە لاتینەوە دێ بە مانای ئەوەی کراوە یا بووە، بووگ) بەرنیای ڕاست و ھەق یا بە بەڵگەی ڕوون شیاوی سەلماندنە. فاکت بە سەلماندەنیبوونی تاقی ئەکرێتەوە: بەرنیایەک ئەگەر سەلماندەنی بێ فاکتە، ئەگینا فاکت نییە.

مەبەست لە سەلماندەنیبوونیش وێکھاتنەوەیەتی لەگەڵ ئەزمووندا. بۆ تێڕوانین و چوونەوە بە فاکتەکاندا سەرچاوەگەلی ستاندارد بەکار دێت و، فاکتگەلی زانستی بە ھۆی تاقیکردنەوەی ڕێکوپێکی شیاوی دووپاتبوونەوەوە سەلمێراون.