ئەفلاتوونیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیالیزمی ئەفلاتوونی (ھەروەھا ناسراویشە بە ئەفلاتوونیزم یان دژە ڕیالیزم) بریتییە لە بیرێکی فەلسەفی کە باس لەوە دەکات کە مرۆڤ پێویستی ھەوڵ بدات شتە کامڵەکان بزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە دەزانیت بوونیان نییە و لەتونادا نییە کە تێیان بگەین. ئەم رێبازە لەدوا ئەفلاتوونەوە ناونرا. ئەفلاتوون پێی وابوو کە باشە بەشێک لە ڕاستیی بەڵام بەشێک بووە لە گەردوونی کامڵ بوونی تەریب. ئەفلاتوون پێی وایە کە ئەرکی فەیلەسووفە کە بگەڕێ بۆ شکانەوە/رێڕەوگۆڕێک بۆ ئەم شتە کامڵاکانی گەردوونی خۆمان و ھەروەھا فێرکردنی ئەوانەی تریش بەوەی کە دۆزیویانەتەوە و پێی گەیشتوون.
لە فەلسەفەی بیرکاریدا، ئەو کەسەی کە بڕوای وایە کەپاسادانی بیرکاری/سەلماندنی بیرکارییانە بەشێک لە راستی بە ئەفلاتوونیست ناودەبرێ، بەڵام ئەوەش دووبارە بەش نییە لەم گەردوونەی ئێمە، بەڵکو بەشێکە لە گەردوونە تەریبە کامڵەکە. بیرکارە ئەفڵاتوونیستەکان بڕوایان وایە کە ژمارەکان ناگەڕێتەوە بۆ شتێک لە گەردوونی ئێمە و ئەگەرچی ھەرگیز کۆمەڵە (بیرکاری)یەک درووست نابێ کە ١ ملیۆن شت لەخۆ بگرێ، بەڵام ملیۆن تەنھا وەک ژمارەیەکی ڕاستی دەمێنێتەوە.