مرۆڤایەتی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ھومانیزم یان مرۆڤگرایی کە من بە( مرۆڤایەتییەت)م مانا کردۆتەوە ،لە وشەی ئیتالیایی ئومانیستا و‌ لاتینی (ھومانۆس)ەوە ھاتووە .‌ کە شێوەبۆچوونێکە لە مەڕ ژیان‌ _ جا ڕووحانی‌ یان فەرھەنگی کۆمەڵایەتی _و‌ لە دەرەوەی ئەو شێوە بۆچوونە ھەڵسەنگاندنێک کە بە پێی بایخی تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ وەک ڕادەی خوێندەواری ، ھەروەھا لە سەر پەیوەندییەکانی گشتی نێوان مرۆڤایەتی بێ . ھومانیزم تەنانەت دەتوانێ دەگەڵ ئەو کەرەسە ئاکادێمییانەی‌ وەک ئەو کەرەسانە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان دەگەڵ مرۆڤایەتی ھەیە ئاوێتەبکرێ . بە وێچوویەکی دەگەڵ ھەموو ئەو (ئیزم ‎) انەی دیکە وشەکە خاوەن ناوەڕۆکێکی نەناسراو ونادیارە . وشەکە دە ساڵی ١٨٠٨ دا لە لایەن (فڕێدریک ئیمانۆئێل نیەتھامێر) ەوە ھاتۆتە سەرزمانان ،بەڵام بە شێوەی دیکە تەنانەت لە سەردەمی ڕومی عەتیق یشەوە لە سەرزمانان بووە .ڕەوتەکە وادیارە لە ماوەی سەردەمی ڕێنسانس یشەوە بووبێ‌ . بە پێی سەرەتی(ئیمتیاز ) چینایەتی(یاکوب بورکھاردێتس ) دە کتێبی (کولتور دێر ئین ئیتالییەن )لە ساڵی ١٨٦٠ دا ھومانیزم بەلایەنی تێگەیشتوویی ڕێنسانس دادەنێ . وەک نەریت ھومانیزم سێ بەشە:ھومانیزمی ڕاستەقینە ، ھومانیزمی نوێ ، ھومانیزمی مۆدێڕن . شێوە دابەشکردنێکی دیکەشە جێوازی نێوان دوو بەشی سێکولار و مەزھەبی ھومانیزم دیاری دەکا . ھومانیزمی سێکولار شێوە بۆچوونەکانی مەزھەب و مێتافیزیک لە مەڕ واقێعییەتەکان وەلادەنێ دەحاڵیکدا بەشی مەزھەبی ھومانیزم ئەو کردەوانەی کە لەسەرووی سروشتن دەسەلمێنێ و باوەڕمەند بە ئاسەوار و شوێنەواریان لە سەر دونیای واقیعە .

بنەوانەکانی ھومانیزم[دەستکاری]

وشەی ھومانیزم لە لاتینی (ھومانۆس ،ھومانیتاس ) ‌وە دێ . وشەیەکی ھاوتای ئەو وشەیە دە زمانی یونانی دا نییە. بۆ ھەووەڵین جار ‌ ھومانیتاس سەرچاوەکانی لە ‌سەردەمی (ستۆئیسیسم ) و دەور وبەری ئەو سپاسالارەی ڕومی بە نێوی(سێسیپیۆ) بووە .(ستۆئیسیسم ) لە بنەڕەتەوە ھەڵقوڵاوی ئەو بیرۆکەیە ،و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە مرۆڤەکان ھەموو دەخولقاندا وەک یەکن ‌ و لەسەر وەیکە بەگشتی ھەموو مرۆڤەکان خاوەن یەک بایخن پڕۆپاگەندەکانی خۆیان بڵاو دەکردەوە . ئەو بۆچوونەش لە ئەو بنەمایە دامەزراوە ، کە تەنیا ڕوانگەی ئەخلاقی کە نەزمی دونیای ڕاگرتووە دەپەیوەندی دەگەڵ‌ ویژدانی مرۆڤ دایە .‌ ئەگەر چی ئەو بۆچوونانە دە ئەدەبییاتی کۆنتریشدا ھەر بوون . بە پێی مێژووی بۆچوونێک سەرچاوەی ھومانیزم دەگەڕێتەوە سەر(ئاگۆستینۆس ٣٥٤-٤٣٠) کە بوو بە ھۆی بەرزنرخاندنی مرۆڤ ، شەڕ و کوشتاریش کەوتنە بەر لۆمەی بیر وڕای گشتی وەک کارەساتێک کە ئازار و ئێشی بۆ مرۆڤایەتی لەدووە .تەنانەت ئەو تێئورییە ونووسەرەکەشی(توماس ئاو ئاکوینیو) نەخشێکی بەرچاویان لە سەر ڕوانگەی دونیاییدا ھەبوو.دەو کتێبەدا تووماس دە ھێندێک کێشەدا دژایەتی دەگەڵ کەسایەتییەکانی سەر بە کلیسا بۆ نموونە یەکێکی وەک (گریگۆریۆس) ی مەزن‌ لە سەر ڕوانگەی (ڕەوتی ژیان ) و (ژیانی بەمشوور) و ئەوتایبەتمەندییانەی کە بەرھەمی سیستیمێکی بەمیرات کردنێتی دەکا ، ، توماس ،کەلک وەرگرتن لە ھێندێک کەسایەتی لێھاتوو دە ژیانێکی بیرمەندانە وژیانی خۆبە خوداوە خەریککردن دا،تەنانەت ئەگەر کەلە لایەن بیرمەندانەوەش بەڕێوە بچێ لە خودی رووداوەکە بەگرینگتردەزانێ . ھەرچەند لە ھێندێک ھەلومەرجدا تووماس گرینگایەتی ڕەوتی سروشتی ژیان دەسەلمێنێ و تەنانەت لە ژیانی بیرمەندانەش لە پێشتر دەزانێ. دە ماوەی ڕێکەوتنامەی(فێرارا –فلۆڕێنس ١٤٤٥- ١٤٣٨) ئەژمارێکی زۆر لە کەسایەتییەکانی سەربە کلیسا تێکەڵاوییان دەگەڵ ئەدەبییاتی یونانیدا پەیدا کرد کە خۆی بوو بە دەستپێکی خوازیارانە بۆ شارەستانییەتی عەتیق و ئیفلاتونیزم ، دەھەڵسەنگاندنی فەلسەفە مەزھەبییەکەی سەدەی ناوەڕاستی ئەرەستووئیزم ، کە بە زەقی بەو تێئورییەوە دیاربوو ‌. بە گشتی لە سەر ئەو باوەڕەن ،کە تەڕکی ھومانیزم دە سەردەمی‌ بیزانس دایە. ھێندیکیش پێیانوایە کە مانیفێستی ڕێنسانس لە لایەن ئیتالیایێکەوە بە ناوی(گیووانی پیکۆدێللا میراندۆلا ) وە نووسراوە و ھومانیزم وەک بەشێک یان خۆ بەرھەمی جێی شانازی ئەو ڕێکەوتنامەیەیە کە لە(فلۆڕێنس )‌ دەرچوو ، چون فلۆرێنس بە گانگای سەرتایی ئەو چەمکە دەزاندرێ .

سەرەتاییترین ھومانیزم[دەستکاری]

ھومانیستە سەرەتاییەکان نازناوی ھومانیستیان بۆ ماموستایەک دەکاردەکردکە لە بواری ئەوەیکە ‌پێیان دەگووت (ھومانیتاتۆس ) کە بەشەکانی‌ ڕێزمان ، شێوەی ئاخافتن ، ئەدەبییات و ھونەر و بایخی دەگرتەوە ،وەک دەرس دەیانگووتنەوە .ئەو کەسەی کە ئەو چەمکەی ھێناوەتە گۆڕێ ھەر وەک دە ڕێکەوتنامەکەی فلۆڕێنس دا ئاماژەی پێکراوە مێژووانێک بووە بە نێوی (لێئۆناردۆ بروونی) . بناخەی پەیوەندی نێوان ڕینسانس و ھومانیزم تەنیا سەرھەڵدانیان دە یەک زەمەندا نییە .لێکدانەوەی نوێی نووسراوەکانی ڕۆمی عەتیق و یونان بنەمای سەرەکی بوون بۆ چەکەرە کردنی بیری ھومانیزم . لەوانەی کە زۆر بە نێوبانگ بوون بریتی بوون لە(سیسێرو، سێنێکا، پلوتارکۆس ) . بۆ وەیکە ڕێزێکی زیاتر لە ھونەر و بیر وڕا گیرابێ زۆر ڕێگای جێواز دەگیرابەر دەھەڵسەنگاندن دەگەڵ ڕوانگەی سەردەمی سەدەی ناوەڕاست کە دەنێوخۆدابوون و نەفس شکاوی و ناچالاکیان زۆر بەرز دەنرخاند و ڕێزیان لێدەگیرا . جوانی وەک نوێنەرایەتێکی ڕەسەنی ئەخلاقی چاک کە خۆی وەک پاساوێکی پێویست بۆ بەدوای خودا داچوون سەیر دەکرا . ھەر ئەوەش بوو بە ھۆی وەیکە ھونەر گەشە ‌بکا . ھەر لێرەدا بوو کە(لێئۆناردۆ داوینچی ) بە ئاوێتە کردنی ھونەر دەگەڵ توێژینەوە لە سەر مرۆڤ و زانستی سروشتی کردەوەکان نەخشێکی بەرچاوی گێڕا . دەگەڵ دەستپێکی ھومانیزم ،تایبەتمەندییەکان وبۆچوونەکانی مەسیحییەت وئەخلاقی دەستەڵاتدارەکانی کەوتنە ‌ ژێر پرسیارەوە . مرۆڤ چیدی وەک شتێکی خولقاوی دەست خودا سەیر نەدەکرا بەڵکوو بایخی تایبەت بە خۆی وەک بوونەوەرێک سەلمێندرا . ھەر ئەو کەوتنە ژێر پرسیارەوە بوو بە بنەمای ھومانیزم . دەوڕیگایەدا بوو کە فەیلەسوفان و نووسەران دە سەدەی ١٦ ودواتریش دەحەولی تاریفی چۆنیەتی سروشتی مرۆڤ کە بەشێک وەک ھەموو بوونەوەرەکانی ئاسایی دیکە ، بەشێکیش وەک کەسایەتێکی تایبەت کە جێوازە دەگەڵ ئەوانیدیکەی کە خولقاوی سروشتن کەوتن . دەئاکامدا ئەو باسە وەک مافێکی سروشتی کەدە د‌واڕۆژی ڕەوانگەی دیموکڕاسی مۆدێڕن لە مەڕ مافی خەڵکدا لە ‌بەرچاوبگێرێ . کلیسا ھەر ئەو کاتیش بە نووسراوە ھاتبووە سەر باوەڕی مافی سروشتی ،بەڵام بەترسەوە ئەو باسەی سەیری دەکرد ، و سەرلەنوێ نووسرایەوە .یەکێک لە بنیاتنەرانی ھومانیزم پڕۆفسۆر (پییەر دی لا ڕامی) شێلگیرانە دەحەولی ئەوەدا بوو کە مافی ئەوە بە مرۆڤەکان بدرێ کە خۆیان لە سەرچاوە کلاسیکەکان بکۆڵنەوە .(لۆرێنزۆ وێللا) بناخەی بۆ ئەو شێوە لێکۆڵینەوە داڕشت و(فڕانسیسکۆ پێتراسیا ) سەدان ساڵ بەر لەو خۆی یەکێک بووە لە ھەڵبەستوانان و نووسەرانی بابەتی سێکولارانەی چەمکی ھومانیزم بە زمانی باوی ڕۆژانە خەڵک .بەر لەوەش (دانتە) دە نمایشنامەکانیدا سیکولارانە لە مەڕ ژیانی دوای مردن دواوە ،‌ سەرە ڕای وەیکە بە زمانێکی باوی ڕۆژانەی خەڵک نووسراوە بەڵام دوابەدوای ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ھێندێک ڕێنمایی بووە بە ئەدەبییاتێکی چاخی عەتیق ومەسیحییەت . بە کورتی حەولی ئەوەدراو کە وەک ئەدەبییاتێکی کلاسیک بە زمانێکی ئەسڵی یونانی ، عیبری و لاتینی کلاسیک بخوێندرێ و زمانی ڕۆژانە خەڵکیش دەو ئەدەبییاتە نوێیەی ئاکادێمیکەدا دەکار بکرێ. ئەوەش ھاوکات بوو دەگەڵ ئەدەبییاتی سەدەکانی ناوەڕاست .ھومانیستەکان وەک کەسایەتێکی بەرچاو دە بەرھەمەکانیاندا ناسراوبوون بە پێچەوانەی ئەدەبییاتی سەدەکانی ناوەڕاست کە کەسایەتی نووسەرەکان و ھەڵبەستوانان نھێنی بوون و ئەغڵەب نووسەران وەک کەسایەتێکی سێھەم دەناسێندران . تەربییەت گرینگایەتێکی بەرچاوی بوو بە تایبەت(پێتراپاولۆ) کە ئاسەواری نەخشی نووسراوەکەی بە نێوی( لەمەڕ تۆرەمەی ئەشڕاف ) وجەختی لە سەر نموونە و مۆدێل دە سەردەمی منداڵیدا وھەروەھا پێداگری لە سەر ‌ توێژینەوەکانەوە دیارە . سەرەڕای ئەوەیکە ھومانیزم ڕیشەی بنەڕەتی دە مرۆڤ خۆیدا بە گشتی وەک بەستێنی تێڕوانینی جەماوەری بووە ، بەڵام دەھات کە لە شارەکان بە پێکھاتەیەک لەتاقمێک پسپۆڕ بەرتەسک بکرێتەوە. ھومانیستەکان خۆیان لە زۆربەی شتەکانی جەماوەری، بۆ نموونە شۆڕشی جەماوەری کە شتێکی سروشتی بوو ، و‌ تەنانەت لە مەزھەبی بوونی جەماوەر کە خۆێ ڕیشەیان دە تێکەڵاوییەک لە ‌ بێخودایی ئاڵمانی و نەریتی مەسیحییەت وچوون بۆ زیارەت و باوەڕ بە جێگا و وێنە و خانووی موققەدەس بوون دەبوارد . زۆرلە قەشەکان خۆیان ھومانیست بوون ، لە فەڕانسە و ئیسپانیا لە لایەن دەرباری شایەکانەوە ئابورییان دابیندەکرا .

بوارە جۆراوجۆرەکانی ھومانیزم[دەستکاری]

ڕەنگبێ مەزنترین بیرمەندی ھومانیزمی سەردەمی پێشوو(ئێراسموس ئاو ڕۆتێردام) (١٤٦٦- ١٥٣٦) بووبێ کە تەنانەت لە دامەزرێنەرانی توێژینەوەی مۆدێڕن لە سەر زمانی یونانی و لاتینی کە شوێنەواری بەرچاوی تەنانەت دوای مردنیشی ھەر دیارە ،بوو .نووسراوەی ( لە مەڕ خواستی ئازاد ) ھێرشێک بوو بۆ سەر (لووتێر) بە مەبەستی پارێزگاری لە (لەمەڕ خواستی ئازاد )و ئەو تایبەتمەندییە باشانەی کە دەگەڵ مرۆڤ لە دایک دەبن . لووتێریش بە نووسراوەی( لە مەڕ ویستی دیل بوون ) وڵامی داوتەوە .کاردانەوەی ئەو ڕەقەبەرایەتییە لەوە قووڵترە ،ھەر بۆیەشە کە لە سەرلووتێر و ڕێفۆڕمی کلیساکان بۆچوونی وپرسیاری جۆراوجۆر کە ئەرێ بەڕاستی بزووتنەوەی ڕێفۆڕم بەشێک بوو لەو ھومانیزمە کە ھەڵقوڵاوی بیری مرۆڤە یان نا دێنە گۆڕێ . دادگایی گالیلەش بە مانای قەیرانێکی دیکەی ھومانیزمی ڕێنسانسە ، بۆ ئەو مرۆڤە تۆبزلێکراو و لە ژێر زەختانەدا‌ کە خۆیان خاوەن بەرزترین ڕەفتاڕ ، زانست ، زانیاری مەزھەبی و ئینجیلی بوون بەڵام دەبوو ئەوەی نزمترینە بەخاوەن بەرزترین ئۆتۆریتە بیسەلمێنن . لە پاشان ڕقەبەرایەتی نێوان ھومانیزم و مەسیحییەت دەگاتە ئەوپەڕی خۆی و کلیسا دژایەتی خۆی دەگەڵ ئەو بەشەی ناوەرۆکی ھومانیزم کە لە گومان و بێ باوەڕی دەدوا دەست پێدەکا .( ئێراسموس ئاو ڕۆتردام) تەنانەت باس لە سازکردنی پێکھاتەیەک لە بواری جۆراوجۆر بۆ ژنانی گەنج دەکا کە بە پێی تێئۆرییەکانی (کوینتیلیانوس ) پەروەردە بکەن کە ژینگەی بۆ تاک بە بەرزی دەنرخێنێ و دەڵێ ( ھیچ شتێک جێکەوتووترلەوشتە نابێ کە ڕێیان دە ڕووحە ساواکان دەکەوێ ) . ئەو بە پێچەوانەی ئیفلاتون زۆر بابەتی ھاسائی کە ھێندێکیان وەک ڕەخنە لە چەواشەکاری دەستەڵاتی کلیساکان کە زۆرتر لە پڕۆپاگەندە ‌دەچوون لەسەر دەنووسین . بەرھەمێک کە ئاسەواری بەرچاوی بە سەر ئەدەبییاتی ئەو ھومانیزمە بە گومان و بێ باوەڕ‌( سێکولار) وە ‌دیار بوو کە ھی (میکائێل دی مۆنتایگنێ ) بوو .دەو نووسراوەیەدا مرۆڤ بەو بوونەوەرە لێکناداتەوە کە وێنەی ڕووخساری خودایە دە ئاوێنەدا‌. (دی مۆنتاگنێ ) تەنانەت خۆی ڕاھێنەرێکی ماندوویی نەناس و لێھاتووش بوو . دە دوو نووسراوەی (لەمەڕپێدانتیسم ) و (لەمەر ڕاھێنان ) دا ئەو دەنووسێ کە مەبەست لەو عاملاندنە شەتڵی کەسایەتی بۆ گەشەی توانایی ھەڵسەنگاند و چاندنی تۆوی ڕاھێنانە . دژایەتیشی دەگەڵ شەخسییەت پەرەستی ھەر دەوەدا بوو . ھومانیزمی ئاڵمانی لێکدانەوەی دیکەشی بووە بۆ نموونە چۆنیەتی سەرھەڵدانی دزێوی . گۆتە زۆربەی تەمەنی خۆی بە ئەفسانانەوە خەریک کردبوو . ئەفسانە دە شێعرەکانی گۆتەدا سرنجڕاکێشن و جیھانبزوێن ، ئەو بەوەیکە ‌خودا داوێتی قایل نابێ و بەڵکوو وێڵە لە ‌دووی شتێکی کە ژیانی پێ مانا بکاتەوە ،کە بە سەر دزێوی دا دەکەوێ . ئەوەش شتێک نییە کە ڕێی گەڕانەوەی لێگیرابێ و نەگۆڕ بێ و مرۆڤ نە تا سەر خەراپە و نە تا سەر باش . تەنانەت دە فەلسەفەی (ھێدر ) یشدا ڕەنگدەداتەوە کە ئەو ڕەوتەی ئاڵوگۆڕە ڕووبە ئەخلاقی باش خەریکە دادەکشێ . ئەو مۆرکە کە بە ھومانزمی ئاڵمان پێناسە بکرێ وەک ئەوەیکە بە (فلۆڕینس )ییەکەوە دیارە بەرچاو نییە ،کە جێی خۆی بە نیشتیمانپەروەری دە ھەرێمدا کردبێتەوە . دیارە دەگمەن بووە ،یەکێکی وەک (یاکووب ویمفێلینگ ) کە نووسینی مێژووی ئاڵمانی وەستۆگرت . ھومانیزمی ئاڵمانی ڕێگای دیکەشی گرتوونە بەر ،واتە ‌ تا ئەو ڕادە بەرزە ھەر بە ھونەرەوە خەریک نەبوون بەڵکوو لایەنی زانستیشیان بە مەبەستی بە زانستگایی کردنی بە ھێند گرتووە .


ھومانیزمی نوێ[دەستکاری]

ئەوسنوورەی کە دەبێ لە نێوان ھومانیزمی ڕێنسانس و ھومانیزمی نوێ دابنرێ ،بەتەواوی دیارینەکراوە . ھومانزمی نوێ جاری وا ھەیە تێکەڵاوی دەگەڵ ھونەر و ئارشیتیکت کە گێرۆدەی وشەناسی و باستانناسی و کەو‌نارایی یە بووە ، ئەگەرچی درێژەی ھومانیزمی پێشووشە . کەسایەتی بەرچاوی ئەو بوارە (یوھان یوواکیم وینکلمان ١٧١٧- ١٧٦٨) کە دە سەفەری ئیتالیایەید‌ا بۆ ھەڵکۆڵینی ھەڕێمی(پامپێجی) ، دوو کەوناراناسی بە ناوبانگ واتە (لێئۆپۆڵد وون ڕانچە ١٧٩٥-١٨٨٦) و( کاڕڵ لاکمان ١٧٩٣-١٨٥١) دەگەڵ خۆی بردن . ھومانیزمی نوێ ئاتەئیست ( لامەزھەب ) نییە،بەڵکوو بەو واتایەیە کە دەوڵەت وەک ھەمیشە بە پێی بنەمایەکی دینی پێناسە دەکرێ . بەڵام جا دیارە نەک وەک پێکھاتەیەکی خودایی بەڵکوو ئەو‌ە مافە سروشتییەکانن‌ کە ئەو بەرپرسیارەتییەیان خستۆتە ئەستۆی‌ . ھاوبەشی دەگەڵ جیھانبینی ڕێنسانس ئەوەیە کە مرۆڤ بە گشتی وەک ناوەندی ڕەوتەکە و تاک وەک سەرچاوەی واقیعییەتەکە سەیر دەکرێن . ئیندیویدوئالیسم (تاکگرایی ) وەک بەرھەمی ئەو بۆچوونە تەنانەت ھێندێک لە دیسیپلینە ئاکادیمییەکانیش لەوانە پەروەردەکردن و دەروونناسی ،زمانناسی ، کە دە پێشوودا بەشێک بوون لە حەوت ھونەری ئازادی (گراماتیک ، ڕیتوریک ،دیالێکتیک ،موزیک ، ئاریتماتیک ،ژئۆمێتری ، ئاسترۆنۆمی ) واتە (ڕێزمان ، فەننی ئاخافتن‌ ، وتووێژ ، موسیقی ،حیساب ، ھەندەسە ، ئەستێرەناسی ) سەیر دەکران .سەرەڕای وەیکە دە ‌تاکگرایی ھومانیسمدا‌ مرۆڤ بە دڵنییایێەوە بەشیکە لەو، بەڵام ھەر سەربەخۆیە و دەوڵەتیش دەخزمەت تاک دایە .

ھومانیزمی مۆدێڕن[دەستکاری]

بە واتای فەلسەفی ، ھومانیزم ئەخلاقێکی شیاوە کە لەسەر بنەمای مرۆڤ وەک ناوەند دە پەیوەندی دەگەڵ ژیان و کۆمەڵگا دا . ئەویش ماوەتەوە سەر ڕادەی مەزھەبی بوون و ڕوانگەی مرۆڤ لە ڕاست ھومانیزم کە ڕەنگبێ ھەڵوێستی جێوازی لێبکەوێتەوە .ھێڵی ھاوبەشی ھەمووی ئەوانە باوەڕ بە مافەکانی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی جەماوەرییە . ھەر وەھا ھومانیزم خۆی بەشێکە لە قانوونی سروشت .ئەگەرھەر ئەوقانوونە سروشتییە ھەر پێویستیش نەبێ .(توربیۆڕن تەنخوێ ) ھومانیستێکی جێی ڕێزی سۆئێدی دەڵێ:. ھومانیزم وەک قانوونە ‌ھەڵوێست لە ڕاستی دەتوانێ شەخسی یان خسووسی بێ وھیچ پێویستیش ناکا کە مرۆڤ ئەندامی تەشکیلاتێکی تایبەت بێ .

ھومانیزمی سێکولار[دەستکاری]

لەدوای چاخی ڕووناکبیرییەوە ، ھومانیزمی سێکولار تەوەرێکی گرینگ بووە . دە سەدەی ١٨ دا لەسەر بنەمای جیھانبینییەکانی (ئاگۆست کۆمتێز و لوودویگ فۆئێرباخ) بە ھومانیزم وەک بەشێک لە سیکولاریزم پەرەی پێدەدرا . ھەن پێکھاتەی ھەم نەتەوەیی وھەم نێو نەتەوەیی کە نوێنەرایەتی ھومانیزمی سێکولار دەکەن وەک (یەکێتی نێونەتەوەیی ھومانیزم و ئەخلاق). کە ھەر ئەو ڕێکخراوەیە دەبڕیاڕنامەی ئامستڕدام دە ساڵی ٢٠٠٢ دا بە نێوی (مانیفێستی ھومانیزم )بۆچوونی خۆیان شرۆڤە کردووە ،دەو مانیفێستەدا تەنانەت (یارمەتیدان بۆمردن) یش ئاماژەی پێکراوە. دەو بەڵگەنامەیەدا ئاماژە بە کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئوروپا دەکرێ . (ھومانیستەکان )نوێنەرایەتی یەکێتی نێو نەتەوەیی ھومانیزم و ئەخلاق لە سۆئێدێ دەکەن . ھومانیزمی مەزھەبی تەنانەت یەکێتی ھومانیزمی مەزھەبیش لە سەراسەری دونیایە ھەن . لە سۆئێد بۆ نموونە (یەکێتی بۆ ھومانیزمی مەسیحی و ڕوانگەی کۆمەڵگا) ھەیە

تڕانس ھومانیزم[دەستکاری]

شێوە باوەڕیکی ھومانیستییە کە تێکەڵاوێکە لە ڕووناکبیری و زانست کە دە نێوەڕاستی سەدەی ١٩ دا نوێنەرایەتی پێشکەوتوویی ئەو زانست و تێکنۆلۆژی نوێیانەی کە دەخزمەت باشترکردنی بار ودۆخی مرۆڤایەتیدابوون ، دەکرد . ئەوەش دەکرا بە تێکەڵاوێک لە ھومانیزم و فتوریزم ( دواڕۆژگرا ، داھاتووگرا) پێناسە بکرێ . (ئالیکاری جیھانی تڕانس ھومانیزم ) کە ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیییە لەلایەن (نیک بوستروم و داوید پیرس) ەوە دامەزراوە . ڕەخنە لە ھومانیزم ،ھەروەھا دژایەتی دەگەڵ ھومانیزم لە دوای ڕێنسانس وە ھومانیزم نەریتێک بووە دە جیھانبینی شارستانییەتی زۆربەی وڵاتانی خۆرئاوا دا. بەڵام لە دوای سەدەی ١٨بەولاوە ڕەخنەی لێگیراوە، لەوانە لەو‌ بنەمایە کە مرۆڤی دە ناوەند دا داناوە لە جیاتی وەیکە بۆ نموونە بە بەشێک لە ڕەوتی تێکچرژاوی قانوونی سروشت دابنرێ .تاکگرایی لە لایەن کۆگرایییەکانەوە بە خۆویستی (ئێگۆئیستی ) دەناسرێ ،ڕاھێنانی دڵخوازانە بۆ نموونە پەروەردەکردن ھێندێک لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ بە مەبەستی پاراستنیان وەک کەلەپور (لە سەربنەمای تێئۆری داروین کە وەک دەگێرنەوە خۆی داروین دوایە پێی زانی کە ھەڵەیە و بەدوور لە مرۆڤایەتی یە ).( میشێل فاوکاوڵت) ڕەخنەگرێکی ھەرە بەرچاو لە ھومانیزمە ،ئەو و لاینگر‌انی پێیانوایە کە ھومانیزم لە بنەڕەتەوە ناکرێتە بنەمایەک بۆ تێئۆرییەکی زانستییانە . ھەر بۆیەشە کە لێتێگەییشنی نالوێ و لێحاڵیبوونیشی دەبتە شتێکی بە پێچەوانەوە. (لوئیس ئاڵتھووسێر) فیلسوفێکی مارکسیستە کە ئەوەی بە قسەیەکی دژی ھومانیزم دەزانی و دەڵێ کە ئەو نەریتە کە ھومانیستەکان نوێنەرایەتی دەکەن خۆی زۆرتر وەک درۆیەک دەچێ کە بورژواکان سازیان کردووە . لە لایەکی دێکەوە قوتابیانی ئەویش ڕەخنەی لە ھومانیزم دەگرن و پێیانوایە کە نە یەکسانی نیژادی و نە یەکسانی جنسی وەک ڕوانگەیەک بۆ داھاتوو پێوەدیار نییە ،و زۆربەی ناوێکچوویییەکانی شارستانییەتی ھومانیزم خۆیان وەک تاوان دژ بە مرۆڤایەتین .


سەرچاوە[دەستکاری]

wikipedia