واقیع
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕاستەقینە | |
---|---|
بەشێکە لە | psychology terminology |
Studied by | زانستی بوون |
Opposite of | subjective reality |
واقیع (لە عەرەبییەوە: واقع) یا ڕیالیتە (لە فەڕەنسییەوە: réalité)، لە بەرامبەر خەیاڵدا، کۆی گشت ئەو شتانەیە کە ھەڵکەوتوون یا ھەن. لە فەلسەفەی ڕۆژاواییدا ئەو بوارە کە ھەوڵ ئەدا پرسیارەکانی دەوروبەری واقیع یا وجوود یا بوون وەڵام بداتەوە، ئۆنتۆلۆجیی ناوە، کە خۆی لقێکە لە مێتافیزیک. ئەمانەی خوارەوە چەن نموونەیەکن لەو پرسیارانە:
- ئایا تەنیا شتە فیزیکییەکان واقیعین؟
- ئایا ئەکرێ واقیع لە بنەڕەتدا ناماددی بێ؟
- ئایا خوا ھەیە؟
- ئایا ژمارەکان و شتە دەرھەستەکانی تر وجوودیان ھەیە؟
ئەو ڕوانگەیە کە پێی وایە واقیع سەربەخۆیە لە ھەر چەشنە باوەڕێک و دەرکپێکردنێک، ڕیالیزمی ناوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |