بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەخلاق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەخلاق (کۆی خلق -ی عەرەبییە بە مانای خوو و سروشت) یا سنج[١] ھەم بە مانای ئاکار و ڕەوشت دێ، وە ھەم بە مانای ئەو حوکم و دەستوورانە کە ئاکار و ڕەوشتی دروست و ڕەوا لە ئاکار و ڕەوشتی ھەڵە و ناڕەوا جیا دەکەنەوە. ئەم وتارە باسی مانای دووەم دەکا. لەم مانایەدا، ئەخلاق بیروباوەڕ یان سیستمێکە دەرھەق بە ھەڵسوکەوتی پەسەند کە داگری فتواگەلی ھەڵسەنگێنەرانە لە بارەی کردەوەکان و بکەرەکانەوەیە. ھەڵسەنگاندنەکان بۆ ئەوەیە کە بایەخی کردەوەکان دیاری بکرێ و مۆری ئەخلاقی یا نائەخلاقییان لێ بدرێ. ھەروەھا، ئەوەش دەسنیشان بکرێ کە ئاخۆ تایبەتمەندییە کەسایەتییانەکان، بۆ نموونە ستەمکاری یا ڕاستبێژی، دەبێ بە فەزیلەت بژمێردرێن یا ڕەزیلەت؟

فەلسەفەی ئەخلاق لقێکە لە فەلسەفە کە پرسیارەکانی ئەخلاق دەخاتە ڕوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سنج»، فەرھەنگی کانی، محەممەد ساڵح پێندرۆیی (کوردیی باکووری بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]