فڕانسوار لومۆین
ڕواڵەت


فڕانسوار لومۆین (بە فەڕانسەیی: François Lemoyne، لەدایکبوون: ١٦٨٨، مەرگ: ١٧٣٧) نیگارکێشێکی فەڕانسەیی بوو. ئەو لە پاریس لەدایکبوو. ساڵی ١٧٠١، کاتێک تەمەنی ١٣ ساڵان بوو، چووەناو ئاکادێمیی شاھانەی نیگارکێشی و پەیکەرتاشییەوە. ساڵی ١٧١٨ وەکوو ئەندامی ئاکادێمی وەرگیرا و لە ١٧٣٣دا وەکوو مامۆستا ھەڵبژێردرا. ساڵی ١٧٣٧، ڕێک پاش تەواوکردنی تابلۆی ڕزگارکردنی ڕاستی خۆی کوشت.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فڕانسوار لومۆین تێدایە.