بەیان سەلمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەیان سەلمان

لەدایکبوون٢ی ئایاری ١٩٦١
نەتەوەکورد
پەروەردەماستەری ئەدەبیاتی فەرەنسی - ٢٠٠٥
پیشەشاعیر، ڕۆماننووس، وەرگێڕ

بەیان سەلمان (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١، لە کەرکووک) شاعیر، ڕۆماننووس و وەرگێڕی کوردە، کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فەڕەنسی بەرھەمی بڵاو بوەتەوە. یەکەم بەرھەمی بەیان سەلمان لە ساڵی ١٩٩٦ نامیلکە شیعرێکی کوردی بەناوی «نامۆیی سەر وھەرەسی دیمەنەکان» ە.

ژیاننامە[دەستکاری]

بەیان سەلمان ساڵی ١٩٦١ لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. ھەر لەوێ خویندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواوکردوە. لە ساڵی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٦ لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی ئابووری و بازرگانی تەواوکردوە و لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ لە ئامادەیی بازرگانی رانیە مامۆستا بووە. لە ساڵی ١٩٩٢بۆ ١٩٩٨لە ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکاندا کاری کردووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا لە مانگی (ئاڤریل) دا بەھاوشانی ھاوسەرەکەی بۆ ھەندەران ڕۆیشتن و ئێستا لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسادا دەژی. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی ڕۆماننووسین لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەندێشە پێ بەخشرا.

خوێندن[دەستکاری]

لە ساڵ ٢٠٠٠ بۆ ساڵی ٢٠٠١ دیپلۆمی ئەدەبی ھاوچەرخی لە زانکۆی پاریس٨(Université Paris-VIII) (سۆربۆن ھەشت) بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ دیپلۆمی لیسانسی بەدەست ھێنا. لە ٢٠٠٢بۆ ٢٠٠٤ دیپلۆمی بەکالۆریۆسی لە ئەدەبی ھاوچەرخ و ئەدەبی فەرەنسی، تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی ژیاننامە و ژیاننامە و ئۆتۆفیکشن بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ دیپلۆمی ماجستێری لە ئەدەبی ھاوچەرخ و ئەدەبی فەرەنسی، تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی خەیاڵی بەدەست ھێنا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ساڵی ١٩٩٦ نامیلکە شیعرێکی کوردی بەناوی نامۆیی سەر وھەرەسی دیمەنەکان
  • ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ چەند خوێندنەوەیەکی ڕەخەنی ئەدەبی بۆ ڕۆمانەکانی سەلیم بەرەکات بەزمانی عەرەبی لە گۆڤاری 'الکرمل" ولە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ لە 'رۆژنامەی السفیر والنھار'
  • ساڵی ٢٠٠٦ دیوانێکی شیعر بەزمانی عەرەبی بە ناونیشانی " انا کما فی حکایات الجنیة" لە چاپخانەی ڕەنج لە کوردستان چاپکراوە.
  • ساڵی ٢٠٠٨ ژیاننامەیەکی کۆچ بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی " تلک الغیمة الساکنة" لە خانەی چاپەمەنی الزمان لە سوریا چاپکراوە.
  • ساڵی ٢٠٠٨ وەرگێڕانی ڕۆمانێکی سەلیم بەرەکات لە زمانی عەرەبییەوە بۆ زمانی فەرەنسی بە ناونیشانی کھوف ھایدا ھوداھوس" لەخانەی چاپەمەنی Actes Sud لە فەرەنسا چاپکراوە.
  • ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆمانێک بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی "بوراق" لەخانەی چاپەمەنی الزمان، لە سوریا چاپکراوە.
  • ساڵی ٢٠٠٩ لێکۆڵینەوەیەک بە زمانی فەرەنسی و عەرەبی و کوردی لە ژێر ناونیشانی"دەنگی شاراوەی ژنان" ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دانیشگای ئۆسلۆ لە نەرویژ و لە ئەمنیستی ئینتەر ناشنال و شاری بیرگن لە ئۆسڵۆ پێشکەشکرا.
  • ساڵی ٢٠١١ چاپکردنی ڕۆمانی نەوەکانی مادایی، دەزگای کۆنسێپت، چاپخانەی یاد.
  • ساڵی ٢٠١٢ چاپکردنی ڕۆمانی بەسەرھاتەکانی خەزنە مەملووک، دەزگای کۆنسێپت، چاپخانەی یاد.
  • ساڵی ٢٠١٣ چاپکردنی ڕۆمانی لەبەرزایی شووراکانەوە چاپخانەی بەڕیوبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
  • ساڵی ٢٠١٤ وەرگێڕانی کتێبی کاندید نووسەر ڤۆلتێر، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، دەزگا و چاپی ئەندێشە. کوردستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠١٥ چاپکردنی ڕۆمانی شەوانی ئادەم دەزگا و چاپی ئەندێشە. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠١٦ چاپکردنی ڕۆمانی شەقامی دوکانە تاریکەکان، پاتریک مۆدیانۆ، وەرگێرانی لە فەرەنسییەوە، بۆ دەزگا و چاپی ئەندێشە. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠١٨ ڕۆمانی کوردی یاداشتی عەتر و ئاگر دەزگا و چاپی ئەندێشە. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠١٩ میتامۆرفۆس، ئۆڤید، چیرۆکی ئەفسانەکانی لاتین و گرێک، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، بۆ دەزگا و چاپی ئەندێشە. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠١٩ دیوانێکی شیعری کوردی بە ناونیشانی ئەڤین و جەنگ. بۆ دەزگا و چاپی ئەندێشە. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠٢٠ شانۆگەری یەک شاخ "کەرکەدەن" یۆژین یونیسکۆ، وەڕگێڕانی لە فەرەنسییەوە. چاپخانەی سەردەم. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠٢٠ کتێبی "کڕۆنیک" کۆمەڵەگوتارێکن، بەیان سەلمان. چاپخانەی ژیان. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠٢١ ڕۆمانی دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان دەزگا و چاپی ڕەهەند. کورستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠٢١ ڕۆمانی باڵندەکانیش دەنیشنەوە دەزگا و چاپی ڕەهەند. کوردستان/ سلێمانی.
  • ساڵی ٢٠٢١ ئەو ھەورە کپە، ژیاننامەیەکی کۆچ، بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی «تلک الغیمة الساکنة». وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، کاروان بازیان، چاپی دەزگای رەهەند.
  • ساڵی ٢٠٢٢ بە ھاوکاریی حامید درودی و فیلیپ دولارب فەرھەنگۆکی ''بە فەرەنسی بدوێ''، چاپ و بڵاوکراوەکانی دەزگای سەردەم.
  • ساڵی ٢٠٢٣ ڕۆمانی ''ئاهەنگی تۆبەکردن''،دەزگا و چاپی ڕەهەند. کوردستان/ سلێمانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • نارین موحەمەدی لە فەرەنسییەوە. [١] ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  • سۆران ئازاد لە ئینگلیزییەوە.
  • ھۆزان مەحموود لە ئینگلیزییەوە.
  • چاوپێکەوتنەکانی نووسەر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان.
  • تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا سەبارەت بە بەیان سەلمان لە لایەن (حامید درودی) لە: ١٠-٢-٢٠١٠ ١٢:٥٦:٠٣