١٧ی تەممووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

۱۷ی تەمموز ۱۹۸ەم ڕۆژی ساڵە (۱۹۹ لە ساڵی پڕدا). ١٦۷ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.


رووداوەکان[دەستکاری]

١. ١٩٣٦/٧/١٧  : دەست پێکردنى شەڕی نیشتیمانى لەنێوان کۆماریەکان و نەتەوەییەکاندا لە شارى مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا بە سەکردایەتى چەند ئەفسەرێک ( جەنەراڵ مۆلا لەباکور و جەنەراڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ لە ڕۆژئاواوە و جەنەراڵ کییبو دى یانۆ لە باشورى ئیسپانیا و چەند جەنەراڵێکى تر ، کە ئیسپانیاى دابەش کرد بەسەر دوو بەرەدا ئەوانیش (کۆماریەکان ، و نەتەوەییەکان).

٢. ١٩٥٨/٧/١٧ : جیابونەوەى عێراق لە یەکێتى عەرەبی هاشمى لەگەڵ ئەردەن ، کە لە مانگى شوباتى هەمان ساڵدا لە نێوان مەلیک فەیصەڵ مەلیکى عیراق و مەلیک حسێن بن طلال مەلیکى ئەردەن واژۆ کرا ، وڕیکەوتنێکى شێوە کۆنفیدراڵى بوو کە حکومەتێکى هاوبەشیان پێک هێنا لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ، و لە بەندێکى ڕێکەوتنەکەدا هاتبوو کە سەرۆک وەزیران کەسێکى عێراقی دەبێت و بارەگاى ئەنجومەنى وەزیران حکومەتى هاوبەش شەش مانگ لە بەغدادى پایتەختى عێراق دەبێت و شەش مانگ لە عەممانى پایتەختى ئەردەن.

٣. ١٩٦٨/٧/١٧  : بێ سەروشوێنکردن و لابردنى عبدالرحمن عارف لە پۆستى سەرۆک کۆماریى ئەوکاتى عێراق لە چوارچێوەى ئەو کودەتایەى کە ناوى کودەتای سپی لێ نرابوو ، ولەلایەن کۆمەڵێک ئەفسەر و کەسانى سیاسی و بەسەرکردایەتى حیزبی بەعشی ئیشتیراکى بە سەرپەرشتى ئەحمەد حەسەن بەکر ئەنجامدرا .

٤. ١٩٧٣/٧/١٧ : ئەنجامدانى کودەتایی سەربازى لە وڵاتى ئەفغانستان بەسەر مەلیک محمد زاهیر شاە و کۆتایی هێنان بە حوکمى پاشایەتى لە وڵاتدا و ڕاگەیاندنى حوکمى کۆمارى بە سەرۆکایەتى (محمد داود خان) ى ئامۆزاى مەلیک سەرۆک وەزیرانى ئەفغانستان لە (١٩٥٣ - ١٩٣٣)، کە مەلیک محمد زاهیر شاه سەردانى وڵاتى ئیتالیاى کرد بە مەبەستى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى لە چاوەکانیدا ، و پێش گەڕانەوەى لە لایەن محمد داود خانى ئامۆزایەوە کودەتاى بەسەردا کرا و کۆتایی بە سیستەمى پاشایەتى هێنرا لەوڵاتدا.

٥. ١٩٧٨/٧/١٧ : دانانى عەلى عبدالله صاڵح ، بە سەرۆکى یەمەن .

٦. ٢٠١٤/٧/١٧ : نێکشانى فڕۆکەى نەفەرهەڵگرى مالیزى (بۆینگ٧٧٧-٢٠٠) لە نزیک گوندى خەرابوف لە نزیک باکورى تۆرز ، و شارى شاختارسک لەناوچەى ئۆبلاست دۆنیتسک ، لە بەرزى ٣٣ هەزار پێ ، کە بەهۆى ئاڕاستە کردنى موشەکى زەمینى جوو لە جۆرى پوک کە موشەکێکە لە زەویە ئاراستە دەکرێت بەمەبەستى تێکشاندنى فڕۆکە. و ژمارەى سەرنشینانى فڕۆکەکە لە ٢٢٧ سەرنشین و ١٢ کەسی تاقمى فڕۆکەوانى پێک هاتبوو ، کە گومان هەیە کەس لەو سەرنشینانە ڕزگارى نەبوبێت .

لە دایکبوون[دەستکاری]

مردنەکان[دەستکاری]

بۆنەکان[دەستکاری]