ڤایرۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤایرۆس

ڤایرۆس (بە ئینگلیزی: Virus) وردکەی زۆر بچووکن. لە ناوکەترشی ڕایبۆزی و بەرگی پرۆتینی پێک دێت. ھەر چەندە ڤایرۆس زیندەوەر نییە[١]، لەگەڵ ئەوەش گرنگن لە تووشکردنی زیندەوەران بە نەخۆشی و یارمەتیدەرن لە بواری لێکۆڵینەوە بۆماوەییەکان کە دەبنە ھۆی گۆڕان لە فەرمانەکاندا.


دوو ھۆکار ھەیە کە ناتواندرێت ڤایرۆس لە ناو ببرێت:

  1. ڤایرۆس زۆر بچووکە
  2. ڤایرۆس زۆر ماددە بۆماوەیەکەی دەگۆڕێ لەناو خانە خوێکەیدا.


ڤایرۆس نازیندووە تەنھا کە ئەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، بە ڕێگەی زیاد کردنی دەتوانێ خانەکانی لەشی مرۆڤ لە ناو بەرێت و خانەکان بکا بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی ڤایرۆس.

پێکھاتەی ڤایرۆسەکان[دەستکاری]

ڤایرۆسەکان دوو پێکھاتەی بنچیینەییان ھەیە ئەوانیش بریتیین لە ناوکە ترش و پۆشەری پۆتینی، ناوکە ترشیش DNA یان RNA. ناوکە ترشەکان شێوەیان جیاوازە (لوولپێچی- ئەڵقەیی داخراو - شریتی درێژ) بە پێی جۆری ڤایرۆسەکان، لە ھەندێک ڤایرۆسدا پێکھاتەیەکی لە پەردەچوو ھەیە پێی دەڵێن "بەرگ" وەکوو ڤایرۆسی نەمانی برگری لەش، وە لەسەر بەرگەکەش نووکێکی بچوک ھەن پێی دەڵێن 'شەکرە پڕۆتین'.[٢] ڤایرۆسەکە بەکاری دەھێنێت بۆ خۆ نوساندن بە خانە خوێکەوە[٣]. شێوەی ڤایرۆسەکان:-

ڤایرۆسەکان بە گشتی دوو شێوەیان ھەیە: "بیسـت ڕوو" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان بیست ڕووە ئەو ڤایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ئاوڵەی ئاوی، ئیفلیجی منداڵ، وشک بوونی پێست. وە شێوەی "لوولپێچـی" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان لوولپێچییە ئەو فایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ھاری، سورێژە، پەڵەکردنی گەڵای توتن.

ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی ھەبوونی پۆشەر، بەرگ ،ە تیدابوونی ناوکە ترشی DNA، RNA کە لە تاکە شریت یان جووتە شریت پێک دێن

واتە پۆلین دەکرێن لەسەر بنەمای شێوەو پێھاتنیان

پۆلێن کردنی ڤایرۆسەکان[دەستکاری]

ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی ھەبوونی پۆشەر و بەرگ. وە تێدا بوونی ناووکە ترشی ( DNA یا RNA) کە لە تاکە شریتێک یان لە جووتە شریتێک پێکدێت. ھەروەھا ڤەیرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی شێوەو پێکھاتەیان[٤].

جۆرەکانی ڤایرۆس[دەستکاری]

ئەو ڤایرۆسەی (DNA) یان (RNA) ھەیە، جیاوازن لە بەکارھێنانی خانەی خانە خوێ) پەیوەست بە بەرھەمھێنانی ڤایرۆسە نوێیەکانەوە. دەکرێت ئەو ڤایرۆسەی (DNA)ەی تێدایە ھەر بە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خانەی خانە خوێ پشت بە یەکێک لەم دوو شێوازەی خوارەوە بببەستێت:-

  • ڕاستەوخۆ بەرھەمھێنانی ناووکە ترشی (RNA) کە بە دوایدا زۆۆر لە پڕۆتینە ڤایرۆسەکان درووستبکات.
  • یان دەچێتە پاڵ (DNA)ەی تایبەت بە خانەی خانە خوێکە، وەبۆ ئاراستەکردنی کرداری درووست بوونی ڤایرۆسە نوێیەکان.

زۆربوونی ڤایرۆسەکان[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکان خانە نین بۆیە سەربەخۆ توانای دووھێندبوونیان نیە، تەنھا لەنێو خانەی خانە خوێدا نەبێ بۆیە ئەنزیمەکان و ئەندامۆچکەکانی ناو خانە بەکاردەھێنێت بەمەبەستی درووستکردنی ڤایرۆسی زیاتر. لەبەر ئەوەی کە ڤایرۆس پشت بە خانەی خانە خوێ دەبەستێت، ناودەبردرێت بە مشەخۆری ناچاری ناوخانەکان

ڤایرۆسی بەکتریاخۆرکە[دەستکاری]

لەماوەی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا، زاناکان باشتریان دەربارەی دوو ھێندەبوونی ڤایرۆسەکان دەست کەووت. ئەمەش لە ڕێگەی کارکردنیان لەسەر ڤایرۆسەکانی بەکتریا خۆرکە:، ئەو ڤایرۆسانەن کە تووشی بەکتریا دەبن. سووڕی دووھێندبوونی ڤایرۆسەکە بەکتریا خۆرکەکان لە سووڕی دوو ھێندبوونی ئەو ڤایرۆسانە دەچێت کە دەبنە ھۆی (ھەڵامەت، سووڕێژە،) وە نەمانی بەرگی پەیدا کراوە به لام شیوە‌ی زیاد بوونی بە‌ربلاوە‌.

نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی لەشی مرۆڤ[دەستکاری]

نەخۆشییە ڤایرۆسسیەکان زۆرترین نەخۆشیە بڵاوەکانن کەلە لەشی مرۆڤەکاندا ھەن، ئەم نەخۆشیانەش لە نێوان جۆەکانی تای ڕاستەقینە و ھەندێک لە شێوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجەدان. ھەروەھا نەخۆشی دیکەی ترسناک و کوشندە دەگرێتەوە. شێوازی گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانەش جیاوازن ھەندێکیان بە ڕێگەی بەرکەوتن بە مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ھەندێک نەخۆشی دەیکە لە ڕێگەی ئاو یان مێروو پێوەدانەوە دەگوازرێنەوە.


نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان[دەستکاری]

زۆۆر لە نەخۆشییە ترسناکەکان لەو ڤایرۆسانەوە پەیدادەبن کە مرۆڤ وەک خانە خوێی سورشتی خۆیان بەکاردێنن. لە نەخۆشییە ڤەیرۆسییە ھەرە باوەکانی مرۆڤ (ھاڵامەتی ئاسایی، ئاوڵەی ئاوی، سوڕێژە، ملەخڕە، ئیفلیجی منداڵ، ھاری، ھەوکردنی جگەر). نەخۆشییە ڤایرۆسسیەکان دەتوانن توشی ئەندامە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤەکان ببن، لەوانەش دەماغ و جگەر و دڵ و ھەردوو سیەکان و پێستی مرۆڤ.....


سەرچاوە[دەستکاری]