جێرۆم دەیڤید سالینجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرۆم دەیڤید سالینجەر

جێرۆم دەیڤید سالینجەر لە ١ی ١ی ١٩١٩ لە شاری نیوۆرک لە دایکبووە. لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندا لە دایک بووە. بەناوبانگترین بەرهەمی پاسەوانێک لە مەزرایە. ئەو لە ساڵانی لاوێتییەوە دەستیکردووە بە نووسین و سەرئەنجام یەکەمین چیرۆکی کورتی لە ساڵی ١٩٤٠ نووسی. سالینجەر بەردەوامی دا بە نووسین، تا ئەوەی کە پەیوەندی بە سووپاوە کرد و لە جەنگی جیهانی دووەمدا، لە ئۆوروپا جەنگا. سالینجەر دوای گەڕانەوەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٩٤٦ و دەستپێکی ژیانی دووبارەی بە نووسینەوە پەیوەستکرد و نووسینەکانی لە زۆر لە ڕۆژنامەکان بڵاو دەکردەوە. لە ساڵی ١٩٥١ دا سالینجەر ڕۆمانە باڵاکەی واتە 'پاسەوانێک لە مەزرا'ی نووسی. (ئەم ڕۆمانە لە لەیەن ژووان جەلال‌ـەوە کردراوە بە کوردی)

سالینجەر لە دەستپێکی دەیەی ٦٠ی زاینی، کاتێک ناووبانگی پەیداکرد، کەمتر بڵاوکاریی دەکرد و لە کۆمەڵ دوورکەوتەوە. لە ساڵی ١٩٦٥ دوای بڵاوکردنەوەی چیرۆکێکی دیکەی، تەواوی ژیانی لە دوورەپەرێزیدا بەسەربرد و نهێنیگەلی لەگەڵ خۆی شاردنەوە. بەڵام ئەمە بەناوبانگتری کرد.

سەرئەنجام جیرۆمی دیڤد سالینجەر لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا و لە ٢٧-١-٢٠١٠ لە کۆرنیش دنیا بەجێ‌دەهێڵێت.


سەرچاوە[دەستکاری]

لە ویکی‌پیدیای فارسییەوە