ویکیمیدیا کۆمنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی ویکیمیدیا کۆمنز

ویکیمیدیا کۆمنز یان بە شێوەیەکی سادەتر کۆمنز یەکێکە لە پرۆژەکانی ڕێکخراوەی ویکیمیدیا کە ئامانجی دروستکردنی سەرچاوەیەکە بۆ پەڕگەی دەنگ و وێنەی ئازاد، زۆرینەی ویکیزمانەکان سوود لە پەڕگە ئازادەکانی کۆمنز وەردەگرن و ویکیی کوردیی سۆرانیش یەکێکە لەمان. ئەرشیفی پەڕگەکانی مێژوویی ئەڵمانیا لە کۆمنزدا ھەن کە نزیکەی ١٠٠٬٠٠٠ پەڕگە دەبن کە ئەمەش سەرچاوەیەکی پڕشەنگە بۆ بگەڕانی ئەم پەڕگانە.

وێنەکانی ساڵی ویکیمیدیا کۆمنز[دەستکاری]

ئامارەکان[دەستکاری]

کۆمنز:کۆمنز:ئاماژەدەرەکان

  • ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦، کۆمنز بووە خاوەنی ١ میلیۆن پەڕگە
  • ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧، کۆمنز بووە خاوەنی ٢ میلیۆن پەڕگە
  • ١٦ی تەممووزی ٢٠٠٨، کۆمنز بووە خاوەنی ٣ میلیۆن پەڕگە
  • ٤ی ئازاری ٢٠٠٩، کۆمنز بووە خاوەنی ٤ میلیۆن پەڕگە
  • ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩، کۆمنز بووە خاوەنی ٥ میلیۆن پەڕگە
  • ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠، کۆمنز بووە خاوەنی ٨ میلیۆن پەڕگە و ١ میلیۆن بەکارھێنەری تۆمارکراو
  • ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠، ٦ میلیۆن پەڕگە
  • ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠، ٧ میلیۆن پەڕگە
  • ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ٨ میلیۆن پەڕگە
  • ٢٣ی شووباتی ٢٠١١، ٩ میلیۆن پەڕگە
  • ١٥ی نیسانی ٢٠١١، ١٠ میلیۆن پەڕگە
  • ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١١، ١١ میلیۆن پەڕگە
  • ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ١٢ میلیۆن پەڕگە
  • ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢، ١٣ میلیۆن پەڕگە
  • ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢، ١٤ میلیۆن پەڕگە
  • ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، ١٥ میلیۆن پەڕگە
  • ١٤ی تەممووزی ٢٠١٣، ١٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ دەستکاری
  • ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، ٢٠ میلیۆن پەڕگە
  • ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ٣٠ میلیۆن پەڕگە
  • ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧، ٤٠ میلیۆن پەڕگە

ژمارە ھەنووکەیییەکان: کۆمنز:تایبەت:ئامارەکان

تایبەت[دەستکاری]

  • لە ئەیلوولی ٢٠١٢ کۆمنز گەیشتە پلەی ١٧٥ بەستەرە جیھانییەکان بەپێی ڕیزبەندی ئەلێکسا

کۆمنز لە مۆبایل دا[دەستکاری]

کۆمنز لە ئێستادا بۆ مۆبایل ئەپڵیکەیشنی بۆ سازێنراوە وەئەپڵیکەیشنەکە بۆ ھەردوو سیستەمی کارگێڕی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست کراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]