ناوچەی سەوز


ناوچەی سەوز (بە عەرەبی: المنطقة الخضراء) یان ناوچەی نێونەتەوەییی بەغدا بە ڕووبەری ١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەی کەرخ لە ناوەندی بەغدا، عێراق ھەڵکەوتووە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە بوونی ھەیە و لەو کاتدا ناوەندی کارگێڕی و میریی بەعسییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی سەددام حوسێن و خێزانەکەی بوو.[١][٢] بە پێچەوانەی ئەو ناوچەیە، ناوچەی سوور بە بەشەکانی تری بەغدا دەگوترێت کە ئاسایشیان تێدا نییە.
مێژوو
[دەستکاری]ناوچەیەکی نێونەتەوەیی و ناوەندێکی قایمکراو بوو لە ناوەندی بەغدا کە وەک بارەگای ڕژێمی بەعس[٣] و کۆشکی سەرۆکایەتییەکانی سەددام حوسێن بەکار دەھات.[٤] گەورەترینیان کۆشکی کۆماری بوو. لە نیسانی ٢٠٠٣دا لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە کۆنترۆڵ کرا[٥] و زۆربەی دانیشتووانەکەی ناوچەکەیان جێھێشت.[٦] ئەم ناوچەیە کە بە «ناوچەی سەوز» ناسرا، بوو بە بارەگای دەزگای کاتیی ھاوپەیمانان کە کاروباری وڵاتیان لە نێوان ٢٠٠٣–٢٠١١دا بەڕێوە دەبرد. ناوچەکە بە دیواری کۆنکرێتی و تەلگوریس دەورە درابوو و بە پارێزراوترین شوێن دادەنرا،[٧] ھەرچەندە زۆر جار بە ھاوەن و مووشەک دەکرایە ئامانج.[٨] لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩دا، کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا.[٩] ئێستا زۆرێک لە باڵوێزخانەکان، لەوانە باڵوێزخانەی ئەمریکا لەوێ ھەڵکەوتوون. لە ٢٠١٥دا بە سنوورداری و لە ٢٠١٨دا بە تەواوی بە ڕووی خەڵکدا کرایەوە.[١٠][١١] لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، دوو مووشەکی کاتیوشا بەر ناوچەکە کەوتن.[١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Johnson, Chalmers (2006). Nemesis: The Last Days of the American Republic. Metropolitan Books. p. 160. ISBN 978-0-8050-7911-1.
- ↑ Allawi, Ali (2007). The Occupation of Iraq: Winning the War, Losing the Peace. Yale University Press. p. 371. ISBN 978-0-300-11015-9.
- ↑ Allawi, Ali (2007). The Occupation of Iraq: Winning the War, Losing the Peace. Yale University Press. p. 371. ISBN 978-0-300-11015-9.
- ↑ Johnson, Chalmers (2006). Nemesis: The Last Days of the American Republic. Metropolitan Books. p. 160. ISBN 978-0-8050-7911-1.
- ↑ Langewiesche, William (November 2004). Welcome to the Green Zone 2008-05-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Atlantic.
- ↑ Dabrowska, Karen; Hann, Geoff (2008). Iraq Then and Now: A Guide to the Country and Its People. Bradt Travel Guides. p. 208. ISBN 978-1-84162-243-9.
- ↑ Baghdad Green Zone 2019-09-11 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. GlobalSecurity.org.
- ↑ Stone، Andrea (٢ی ئایاری ٢٠٠٨). «Mortars, rockets raise Baghdad tensions». USA Today. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ Londoño, Ernesto (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «At Midnight, U.S. Leaves Republican Palace, Green Zone to Iraqis». The Washington Post. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «Baghdad's heavily-fortified Green Zone opens to public». BBC News. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.
- ↑ «Baghdad's Fortified Green Zone Opens to Public After 15 Years». The New York Times. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ↑ «Small rockets land near Baghdad's heavily fortified Green Zone». CNN. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.