بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٣ی کانوونی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

٢٣ی کانوونی دووەم ٢٣ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٣ لە ساڵە پڕەکاندا)


ڕووداوەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]
  • ٣٩٣ – تیۆدۆسیۆسی یەکەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی کورِەکەی خۆی ھۆنۆریۆسی وەک فەرمان رِەوای ئیمپراتۆر دەستنیشانکرد.
  • ١٣٦٨ – جۆ یوانجانگ لەژێر ناونیشانی ھۆنگ وو بووە پاشای چین و بۆ ماوەی ٣ سەدە خانەوادەی مینگ حوکمرِانیان کرد.
  • ١٥١٧ – سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ھێزەکانی تۆمان بای لەناوچەی ڕیدانییەیی نزیک شاری قاھیرەی پایتەختی میسر تێک شکاند.
  • ١٥٥٦ – گەورەترین بوومەلەرزە لە چینی دا کەزیاتر لە ٨٣٠ ھەزار کەس بوونە قوربانی.
  • ١٥٧٩ – یەکێتی ئۆترەخت کۆماری پرۆتستانتی لە ھۆڵەندا دامەزراند.

١٦٠١–١٩٠٠

[دەستکاری]

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٠٩ – بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٧٫٣ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ئێران داو نزیکەی ٦ ھەزار قوربانی لێکەوتەوە.
  • ١٩١٢ – دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلمزەحەکات لە شاری بەغدا.
  • ١٩١٣ – کۆمەڵێک ئەندامی ئیتیحاد و تەرەقی ئاگریان لە باب ئەلعالی بارەگای سەرەک وەزیرانی تورکیا بەرداو داوایان لە سوڵتانی عوسمانی محەممەد رِەشاد کرد کە مەحموود شەوکەت پاشا بەسەرەک وەزیران دابمەزرێنێت.
  • ١٩١٩ – دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلبەرق لە شاری بەیروت.
  • ١٩٢٠ – لەمیانەی جەنگی جیھانی یەکەم، ھۆڵەندا رِەتی کردەوە کە خۆ بەدەست فلیھلم دووەمی قەیسەری ئەڵمانیا.
  • ١٩٢٢ – ھێزەکانی حکوومەتی ئێرانی ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکانی سمکۆی شکاک.
  • ١٩٣٢ – مۆرکردنی رِێککەوتنامەیەک لە نێوان دەسەڵاتدارێتی ئێران و تورکیا بەمەبەستی لێدانی شۆرِشی ئارارات.
  • ١٩٤٣ – لەمیانەی جەنگی جیھانی دووەم، ھێزەکانی بەریتانیا گەیشتنە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.
  • ١٩٤٧ – برِیاری لەسێدارەدانی ھەرسێ سەرکردەی قارەمانی کۆماری مەھاباد دەرچوو.
  • ١٩٥٠ – کنێستی ئیسرائیلی برِیاریدا کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.
  • ١٩٦٦ – بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٥٫١ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ناوچەی دۆلسی ویلایەتی نیومەکسیکۆی داو زەرەرو زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
  • ١٩٦٨ – ھێزە دەریایییەکانی کۆریا ھێرشیان کردە سەر کەشتی بیوبلۆی سیخوری ئەمریکا و دەست بەسەریان کرد.
  • ١٩٦٩ – یەکەم پێشانگای کتێب لەشاری قاھیرە کرایەوە.
  • ١٩٦٩ – یەکەم میترۆی ژێر زەوی لەکیشوەری ئەفریقیا لەشاری قاھیرە کرایەوە.
  • ١٩٧٣ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی ئەمریکا رِاگرتنی جەنگی ڤێتنامی رِاگەیاند.
  • ١٩٨١ – بوومەلەرزەیەک لەناوچەی سیشوانی چینی دا بە ھێزی ٦٫٨ پلە بە پێوەری رِێختەرو نزیکەی ١٥٠ ھەزار قوربانی و ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
  • ١٩٨٥ – تەلەڤیزیۆنی بەریتانی ھەڵسا بەگواستنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی لۆرداتی وڵاتەکەی.
  • ١٩٩٧بیڵ کڵینتن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵسا بەدانانی مادلین ئۆلبریت ١٩٣٧ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە جێگای لۆران کریستۆڤەر ١٩٢٥، شایانی باسە ئۆلبرایت ھاووڵاتییەکی بەرِەگەز جوولەکەیە.
  • ١٩٩٨ – پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم بەتووندی ئیدانەی ئابڵوقەی ئەمریکای کرد لەسەر کوبا.
  • ٢٠٠٧ – بۆ جاری سێیەم ھێزە بەرھەڵستکارەکانی لوبنان رِژانە سەر شەقامەکانی شاری بەیروت و چەندین ئۆتۆمبێلیان سووتاندو رِێگاکانیشیان داخست.
  • ٢٠٠٧ – ھێزەکانی ئەسیوبیا دەستیان کرد بەکشانەوە لە خاکی سۆماڵی پاش ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی سۆماڵیاندا لەدژی ھێزی بەرەی دادگا ئیسلامییەکان.
  • ٢٠٠٧ – گرێدانی لووتکەی ٦ وڵاتی عەرەبی جەزائیر، توونس، میسر، سودان، یەمەن، لیبیا، لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەمەبەستی ھەڵەسنگاندنی بارودۆخی عێراق، فەلەستین.

لە دایکبوونەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]

١٦٠١ ١٩٠٠

[دەستکاری]
  • ١٧٨٣ – لەدایکبوونی ئەدیبی فەرەنسی ستیندھال، ناوبراو لە ساڵی ١٨٤٢ کۆچی دوایی کردووە.
  • ١٨٣٢ – لەدایکبوونی وێنە کێشی فەرەنسی ئێدوارد مانییە.
  • ١٨٤٠ – لەدایکبوونی ئێرنست کارل ئاپ فیزیازانی ئەڵمانی.
  • ١٨٥٧ – لەدایکبوونی فیزیازانی کرواتی ئەندریا مۆھۆر ڤیچیچ.
  • ١٨٦٢ – لەدایکبوونی دێڤید ھێلبەرت بیرکاریزانی ئەڵمانی.
  • ١٨٧٦ – لەدایکبوونی ئۆتۆ دێلس کیمیازانی ئەڵمانی.
  • ١٨٩١ – لەدایکبوونی ئەنتۆنیۆ گرامشی فەیلەسوفی مارکسی ئیتاڵی.
  • ١٨٩٣ – لەدایکبوونی عەزیز عوسمان ئەکتەری سینەمایی میسری.

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٠٧ – لەدایکبوونی یۆکاوا ھیدیکی فیزیازانی ژاپۆنی.
  • ١٩١٥ – لەدایکبوونی ئارسەر لویس ئابووریزانی بەریتانی.
  • ١٩١٩ – لەدایکبوونی بۆرماو سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ١٩٦١–١٩٧١، لەدوای داگ ھەمەر شۆلد کە لە ساڵی ١٩٦١ بەرِوداوی فرِۆکە کۆچی دوایی کرد.
  • ١٩٢٩ – لەدایکبوونی جۆن چارلیز بۆلانینی کیمیازانی کەنەدی.
  • ١٩٤٦ – لەدایکبوونی ئارلۆندۆ ئالیمان سەرۆکی نیکاراگوا.
  • ١٩٤٧ – لەدایکبوونی مێگاواتی سۆکارنۆ پۆتری پێنجەم سەرۆک کۆماری ئیندۆنیزیا.
  • ١٩٤٩ – لەدایکبوونی ئەحمەد ڕات ب ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٦٤ – لەدایکبوونی خالید ساڵح ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٦٤ – لەدایکبوونی بارات جاگدیۆ سەرۆکی گۆیانا.

مردنەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]
  • ١١٩٩ – کۆچی دوایی ئەبو یوسف یەعقوب مەنسوور خەلیفەی مۆحەدییەکان.
  • ١٥١٦ – کۆچی دوایی ئەراگۆن فەردیناندی پێنجەمی شای ئیسپانیا، ناوبراو لە ساڵی ١٤٥٢ لەدایک ببوو.

١٦٠١–١٩٠٠

[دەستکاری]
  • ١٦٢٢ – کۆچی دوایی ولیام بافین دۆزەرەوەی ئینگلیزی.
  • ١٧٤٤ – کۆچی دوایی جامپاتیستا ڤیکۆ فەیلەسوفی ئیتاڵی.
  • ١٨٠٦ – کۆچی دوایی ویلیام بێتی بچووک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
  • ١٨١٠ – کۆچی دوایی جۆن فێلھێلم ڕایتەر کیمیازانی ئەڵمانی.

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٤٧ – کۆچی دوایی وێنە کێشی فەرەنسی بییر بۆنار.
  • ١٩٥٢ – کۆچی دوایی نووسەری گەورەی میسری زەکی موبارەک.
  • ١٩٨٤ – کۆچی دوایی موعین بەسیسۆ شاعیری فەڵەستینی.
  • ١٩٨٩ – کۆچی دوایی وێنەکێش و ھونەرمەندی ئیسپانی سلڤادۆر دالی، ناوبراو لە ساڵی ١٩٠٤ لەدایک ببوو.
  • ١٩٩٦ – کۆچی دوایی فاتیمە ڕوشدی ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٩٩ – کۆچی دوایی ھونەرمەندی کورد محەممەدی ماملێ.

بۆنەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «January 23»، ویکیپیدیای ئینگلیزی.