ھەڤاڵ ئەبووبەکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڤاڵ ئەبووبەکر حوسێن محەممەد
ھەڤاڵ ئەبووبەکر لەپۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (٢٠١٥)
١٢ھەمین پارێزگاری سلێمانی
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧
جێگر لەیلا عومەر
دەستنیشان کراوە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
پێشینە عومەر قەڵادزەیی (کاتی)
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
لە پۆستدا بووە
١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ – ٢٥ی ئابی ٢٠١٦
Governor ئاسۆ فەرەیدوون
جێگر ئەکرەم شەریف
پاشینە ئازاد حەمە ئەمین
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧١-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
ھەڵەبجە
شوێنی حەسانەوە سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان،  عێراق
ھاووڵاتی عێراقی
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان
ھاوسەر(ەکان) شیلان عومەر
خزمەکان بێخاڵ ئەبووبەکر (خوشک)
ئۆڕاڵ ئەبووبەکر، شەماڵ ئەبووبەکر (برا)
منداڵ(ەکان) شەن، ڤارێ، ڤالان
پەروەردە دکتۆرا لە ئەدەبی نوێ و ڕۆژنامەوانی
خوێندن لە پەیمانگای تەکنیکی موسڵ
زانکۆی سلێمانی
ئایین ئیسلام

ھەڤاڵ ئەبووبەکر حوسێن محەممەد یان ھەڤاڵ ئەبووبەکر (لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) لە ھەڵەبجە لەدایکبووە، پارێزگاری سلێمانیە (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧-)، پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥–٢٥ی ئابی ٢٠١٦) لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان.

بڕوانامەکانی[دەستکاری]

  1. لە ساڵی ١٩٩٠دا بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای تەکنیکیی موسڵ بەدەستھێناوە.
  2. لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبەشی کوردیی زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.
  3. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڕوانامەی ماستەری لە ڕۆژنامەوانی و ڕۆژنامەگەریی کوردی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.
  4. لە ساڵی ٢٠١٠دا بڕوانامەی دکتۆرای لە ڕۆژنامەوانی و ڕۆژنامەگەریی مۆدێرن لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.

کار و چالاکییەکانی[دەستکاری]

  1. ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ھەرێمی کوردستان (٢٨ی تەممووزی ١٩٩٨–٢٠٠١).
  2. لە ساڵی ٢٠٠٢ دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
  3. ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٣-).
  4. ئەندامی لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی سەرژمێری گشتی لە ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٤-).

ھەڵبژاردنی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤دا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ئەم ھەڵبژاردنە تەنھا لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥دا بەڕێوەچوو.

ھەڤاڵ ئەبووبەکر سەرۆک لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پاڵێوراوی گۆڕان بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی. لەکاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا، ململانێکی توند لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ھەبوو بەتایبەت لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی، کە پاڵێوراوی یەکێتیی ئاسۆ فەرەیدوون بوو.

لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا، بزووتنەوەی گۆڕان توانی ١٢ کورسی بەدەستبھێنێت بە کۆکردنەوەی ٣٥٩٫٦٠٠ دەنگ، کە ھەڤاڵ ئەبووبەکر ٢٤١٫٢٤١ دەنگی بەدەستھێنا.

لەدوای ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەبارەی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی، کە بڕیارە دوو ساڵی سەرەتا بۆ یەکێتی و دوو ساڵی کۆتایی بۆ گۆڕان بێت، ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھەڤاڵ ئەبووبەکر وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردرا.

ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠١٦، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڤاڵ ئەبووبەکری لەپۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەخشی و وەکو پاڵێوراوی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندیکرد.

پارێزگاری سلێمانی[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٦، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە متمانەی پارێزگاری پێدرا، بەھۆی کێشەی یاسایی بوونی سەرۆکایەتی ھەرێم، نووسراوی پەسەندکردنی وەکو پارێزگار ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ نەکرا، بۆیە بەشێوەیەکی کاتی سەردار قادر وەکو جێگری پارێزگاری سلێمانی مامەڵەی دەکرد و دوای تەواوبوونی ماوە یاسایییەکەی ناونیشانی لەبری پارێزگاری سلێمانی پێبەخشرا و دواتر لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ دەستی لەکارکێشایەوە، پاشان عومەر قەڵادزەیی پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت.

دوای ئەوەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی دابەشکرد، نووسراوی پەسەندکردنی ھەڤاڵ ئەبووبەکر وەکو پاڵێوراوی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پایەی پارێزگاری سلێمانی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کرا. دواتر بەفەرمانی ژمارە (٥١٥٥)ی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ کە بەئیمزای نێچیرڤان بارزانی دەرچووە، ھەڤاڵ ئەبووبەکر وەکو پارێزگاری سلێمانی بەپلەی بریکاری وەزارەت لەوەزارەتی ناوخۆ دامەزرێنرا.

ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرکرد، ڕۆژی دواتر لەڕێگەی نووسراوێکەوە دەستبەکاربوونی خۆی بەوەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]