٢٥ی تشرینی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی لۆزان دەستیپێکرد.

ڕووداوەکان[دەستکاری]

  • ١٩٢٢ -رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ لە شاری لۆزان لە سویسرا خولی یەکەمی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەسترا بۆ دیاریکردنی چارەنوسی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەشدارانی کۆنگرەکە بریتیبوون لە وڵاتانی ھاوپەیمان‌ و کەمالیستەکانی تورکیا، مەبەستیش واژووکردنی پەیمانێکی نوێ بوو لەبری پەیمانی سیڤر. لەوبارەیەوە سەرچاوە مێژووییەکان ئەڵێن مەسەلەی (نەوت) لەو کۆنگرەیەدا بوو بە کارتێکی گرنگ‌ و زەبرێکی گەورەی بە میللەتانی کورد و ئەرمەن ‌و یۆنان گەیاند بە تایبەت لە کێشەی ویلایەتی موسڵ دا کە ئینگلیز بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ویلایەتە پڕ لە نەوتە ئامادەیی نیشاندا بڕگە گرنگەکانی پەیمانی سێڤر پێشێل بکات.
  • ١٩٤٥ -لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤١ دا وەفدێکی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد بە سەردانێک گەیشتنە شاری باکۆ لە یەکێتی سۆڤیەتی ئەوسا، ئەم وەفدە ماوەی (١٠) رۆژ لە باکۆ مانەوەو سەردانی شوێنە فەرھەنگی‌و پێشکەوتووەکانی شاری باکۆو کارخانەکان‌و پرۆژە نەوتیەکان‌و سەربازخانەکان‌و چەندین شوێنی گرنگیان کردو چەند چاوپێکەوتن‌و دانوستاندنیان لەگەڵ کاربەدەستانی شۆرەوی دا ئەنجامدا.
  • ١٩٤٦ - بەمەبەستی لەناوبردن‌و روخاندنی ھەردوو کۆماری کوردستان لە مەھابادو کۆمارەکەی ئازربایجان لە باکووری ئێران؛ رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ سەرەک وەزیرانی ئێران فەرمانی بە لەشکری ئێران دا پەلاماری ھەردوو کۆماری ناوبراو بدەن‌و سەرکردەکانیشیان لەناوبەرن، ھەر بۆیە لە ‌ناوەراستی کانونی یەکەمی ئەو ساڵەدا لەشکری ئێران ھێرشی گەورەی کردە سەر ھەردوو کۆمارەکەو ھەرەسی پێھێنان.
  • ١٩٩٤رۆژی‌ ٢٥ی تشرینی‌ دووەمی‌ ساڵی‌ ١٩٩٤و لەرێوڕەسمێکی‌ تایبەتدا کۆمەڵەی‌ خوێندکاران و لاوانی‌ کوردستان یەکەمین کۆنگرەی‌ خۆی‌ بەست. شیاوی‌ باسە لەو کۆنگرە فراوانەدا بە تێرو تەسەلی‌ گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوپڕۆگرامی‌ کۆمەڵەکە کراو ھەر لەو کۆنگرەیەدا بڕیار درا کۆمەڵەکە ناوی‌ ببێت بە (کۆمەڵەی‌ خوێندکارانی‌ کوردستان).

لە دایکبوونەکان[دەستکاری]

مردنەکان[دەستکاری]

بۆنەکان[دەستکاری]