سرووش
| سرووش | |
|---|---|
| لقی | revelation |
| بەشێکە لە | فەزڵی خودا لە ئیسلامدا |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٣١ |
| ئایین | ئیسلام |
| دانەر | خوا لە ئیسلامدا |
| وێنەکێش | جبرەیل |
| خاڵی دەستپێک | ئەشکەوتی حیڕا |
| کۆتایی | حەجی ماڵاوایی |
| بەستراوە بە | ئیرادەی خودا لە ئیسلامدا |
| دەرکەوتنی | ویستی خودا لە ئیسلامدا |
| وەرگری شایستە | محەممەد |
| Relative to | Hijab |
وەحی یان سرووش لە ئایینی ئیسلامدا، بە گواستنەوەی وتەی خوا بۆ خەڵک دەوترێت لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە.[١] وەحی لە بنەڕەتدا بە واتای فێرکردنی خێرایە. ئەم وشەیە لە قورئاندا بە چەند واتای تریش ھاتووە. بۆ نموونە غەریزەی ھەنگ بۆ دروستکردنی ھەنگوین بە بەرھەمی سرووش دانراوە. ھەروەھا بە واتای ئیلھامیش ھاتووە.
مەبەست
[دەستکاری]بەپێی وتەی زانای ئیسلامیی محەممەد شەفیع، خودا سێ ڕێگای دروست کردووە کە مرۆڤ لە ڕێگەیانەوە زانیاری وەردەگرێت: ھەستەکان، توانای عەقڵ، و وەحی خودایی؛ و ئەوەی سێیەمە کە باس لە بابەتە لیتۆرگیک (پەیوەست بە عیبادەت) و ئیسکاتۆلۆژی (پەیوەست بە دواڕۆژ) دەکات، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە سەبارەت بە مەبەستی خودا لە دروستکردنی مرۆڤایەتی، و وەک ڕێنماییەک بۆ مرۆڤایەتی کاردەکات بۆ ھەڵبژاردنی ڕێگای ڕاست. لە باوەڕی ئیسلامیدا، زنجیرەی وەحی خودایی بە ھاتنی پێغەمبەر محەممەد کۆتایی ھات.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Juan E. Campo, ed. (2009). Encyclopedia of Islam. Facts On File. p. 589. ISBN 978-0-8160-5454-1.
- ↑ "Introduction" (PDF). Maariful Quran.