سوورەتی مەدینەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سووڕەتی یان ئایەتی مەدینەیی بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) کە جوبریل دروودی خوای لەسەر بێت دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر (‏‏) لە پاش کۆچکردن، باداگرتنەکە لە دەرەوەی (مەدینە)ش بوو بێت، لە بیست و ھەشت سوورەت پێک ھاتووە.


نمونەیک کە خوای گەورە دەفەرمووێت:«الیوم أکملت لکم دینکم وأتممت علیکم نعمتی ورضیت لکم الإسلام دینا» «3-سورة المائدة» بە بەشێک دادەنرێت لە قورئانی مەدینان، ھەرچەندە دابەزینی لە عەرەفەبوو لە کاتی حەجی ماڵئاوایی .

تایبەتمەندی سورەتی مەدینەی[دەستکاری]

‏1- بانگەوازکردنی موسڵمانان بۆ تێکۆشان و خۆبەخشین لەپێناو خودا (الجھاد فی سبیل اللە)، ‏چونکە موسڵمانان لەکاتێکدا کۆچیان کرد لە (مەککە) وە بۆ (مەدینە) دەوڵەتی ئیسلامیان پێکھێنا، ھەر بۆیەش پێویستیان بە بەرگری ھەبوو لە ئاین و دەوڵەتی خۆیان، ھەر بۆیەش لە قورئانی (مەدەنی) دەبینین ھاندان ھەیە بۆ تێکۆشان و جەنگ لەبەر خودا، ھەروەکو خودا دەفەرمێت: ‏

‏ [إِنَّ اللَّھَ اشْتَرَی مِنَ الْمُؤْمِنِینَ أَنْفُسَھُمْ وَأَمْوَالَھُمْ بِأَنَّ لَھُمُ الْجَنَّةَ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِ اللَّھِ] [التوبة: 111 ] .

‏ واتە: بەڕاستی خوای گەورە نەفس و ماڵی ئیماندارانی کڕیوە بەرامبەر ئەوەی کە بەھەشتیان بۆ ھەیە، ئەمەش بەوەی ئیمانداران جەنگ دەکەن لەپێناوی خوادا.‏

‏2- باس کردن و ڕوون کردنەوەی حوکمەکانی ئیسلام وەکو باس کردنی سوو خواردن (الربا) ‏کە خوای گەورە بڕیاری ئاشکرا کردنی جەنگی کردووە دژی ئەنجامدەری، ھەروەکو دەفەرمێت: ‏ [یَا أَیُّھَا الَّذِینَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّھَ وَذَرُوا مَا بَقِیَ مِنَ الرِّبَا إِنْ کُنْتُمْ مُؤْمِنِینَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّھِ وَرَسُولِھِ] (البقرة 278-279).

واتە: ئەی ئیمانداران تەقوای خوا بکەن، وە وازبھینن لەوەی ماوەتەوە لە بەردەستان لە سوو(ربا) گەرخۆتان بە ئیماندار دەزانن، جا ئەگەر واز نەھێنن ئەوا ئاگاداربنەوە بە جەنگێک لەلایەن خواو پێغەمبەرەوە(‏‏) دژتان...‏

‏3- دانانی سزای دیاری کراو، واتە: (الحدود)، وەکو دانانی حەدی زیناو دزی وغەیری ئەمانە، ‏بۆنمونە: خودا دەفەرمێت: ‏

‏ [وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَیْدِیَھُمَا] (المائدة: 38).

‏ واتە: دز جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ئەوا پێویستە دەستیان ببڕن.‏

‏4- ئاشکرا کردنی خوڕەوشتە خراپەکانی دوو ڕوەکان،لەبەر ئەوەی لە قۆناغی (مەدینە) وە لەدوای جەنگی بەدردا دووڕوویی دەرکەوت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت: ‏

‏ [وَمِنَ النَّاسِ مَنْ یَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّھِ وَبِالْیَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا ھُمْ بِمُؤْمِنِینَ] (البقرة: 8).

‏ واتە: ھەندێک لەخەڵکی ھەیە (واتە دووڕووەکان) دەڵێن بڕوامان ھێناوە بەخواو ڕۆژی دوایی، ‏بەڵام لەڕاستیدا ئەوان ئیماندار نین.‏

‏5- کپ کردنی دەمی خاوەن کتێبەکان (أھل الکتاب) لە جوولەکەو غەیری ئەوان، ‏وەگفتوگۆکردن لەگەڵیاندا، بۆ ئەوەی قسەیان نەمێنێ. ھەروەکو خودا دەفەرمێت: ‏

‏ [وَلَا تُجَادِلُوا أَھْلَ الْکِتَابِ إِلَّا بِالَّتِی ھِیَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِینَ ظَلَمُوا مِنْھُمْ] (العنکبوت: 46) واتە: ‏گفتۆگۆ مەکەن لەگەڵ گاور و جولەکە بەباشترین شێواز نەبێت، بەزانیاری و ڕەوشتی جوان و نەرمی ووتە و بانگەشە کردن بۆ چاکە.. بەڵام ئەوانەی کە مەبەستیان حەق نی یە لەوان، بەڵکو تەنھا دەیەوێ خۆی بیباتەوە ئەوا گفتۆگۆکردن سوودی نی یە لەگەڵیدا.‏

‏6- باسکردنی سەرکەوتنی موسڵمانان لەجەنگەکانیاندا،خودا دەفەرمێت: [وَلَقَدْ نَصَرَکُمُ اللَّھُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ] (ال عمران: 123).

‏ واتە: بەڕاستی خودا ئێوەی موسڵمانانی سەرخست لە غەزای بەدردا لەکاتێکدا ئێوە کەم و زەلیل بوون لەژمارەو چەکدا

خەسڵەتەکانی سورەتەکانی مەدینە[دەستکاری]

ئەو سوڕەتانەی لە شاری مەدینە دابەزین ھاوشێوەی سوڕەتەکانی مەککە چەند خاسیەتێکی تایبەتیان ھەبوو کە زانایان ئەو سوڕەتانەیان پێ جیاکردووتەوە وەک :

•لە سوڕەتەکانی مەدینە باس لە سروتە ئاینیەکان دەکرێت وەک پەرستن و مامەڵەکردن و سنوور دانان لە ئیسلام و سیستەمی خێزان و میرات و خێری تێکۆشان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان لە کاتی شەڕ و ئاشتی و بنەماکانی حوکم کردن و چەند بابەتێکی تری شەرعی ..ھتد.

•لە سوڕەتەکانی مەدینە ئاڕاستەیەک بۆ دواندنی (موخاتەبە)ی ئەھلی کتاب وەک جولەکە و فەلەکان(مەسیحیەکان) و بانگیان دەکات بۆ ناو ئاینی ئیسلام و ھەروەھا باسی ئەو کەسانە دەکات کە لە ئەھلی کتابن و دەستکاری کتێبە ئاسمانیەکانیان کردووە.

•لە سوڕەتەکانی مەدینە زۆر باسی دوو رووەکان(مونافق) دەکات و رەفتاریان ئاشکرا دەکات و دەروونیان شی دەکاتەوە و نھێنیەکانیان ھەڵدەماڵێت و باسی مەترسی ئەو جۆرە کەسانە دەکات لەسەر ئاینی ئیسلام.

•یەکێکی جیکە لە خەسڵەتەکانی سوڕەتەکانی مەدینە درێژی ئایەتەکانیەتی و ھەروەھا درێژی بڕگەکانی لە باسکردنی شەریعەت و دیاریکردنی ئامانجەکان.

پێڕستی سووڕەتەکان[دەستکاری]

پێڕستی سووڕەتەکانی مەدینەی:

سووڕەت ژمارەکەی لاپەڕەکەی ژمارەی ئایەتەکانی


(پەپێی گێڕانەوەی حەفس لە عاسمەوە)

سوژدە لەخۆ دەگرێت
بەقەڕە ٢ ٢ ٢٨٦ نەخێر
ئال عیمڕان ٣ ٥٠ ٢٠٠ نەخێر
نیسا ٤ ٧٧ ١٧٦ نەخێر
مائیدە ٥ ١٠٦ ١٢٠ نەخێر
ئەنفال ٨ ١٧٧ ٧٥ نەخێر
تەوبە ٩ ١٨٧ ١٢٩ نەخێر
ڕەعد ١٤ ٢٤٩ ٤٣ بەڵێ-ئایەتی ١٥
ئەلحەجج ٢٢ ٣٣٢ ٧٨ بەڵی لە دوو شوێندا-ئایەتی ١٨ و ئایەتی ٧٧
نووڕ ٢٤ ٣٥٠ ٦٤ نەخێر
ئەحزاب ٣٣ ٤١٨ ٧٣ نەخێر
موحەممەد ٤٧ ٥٠٧ ٣٨ نەخێر
فەتح ٤٨ ٥١١ ٢٩ نەخێر
حوجوڕات ٤٩ ٥١٥ ١٨ نەخێر
ڕەحمان ٥٥ ٥٣١ ٧٨ نەخێر
حەدید ٥٧ ٥٣٧ ٢٩ نەخێر
موجادیلە ٥٨ ٥٤٢ ٢٢ نەخێر
حەشڕ ٥٩ ٥٤٥ ٢٤ نەخێر
مومتەحینە ٦٠ ٥٤٩ ١٣ نەخێر
سەفف ٦١ ٥٥١ ١٤ نەخێر
جوموعە ٦٢ ٥٥٣ ١١ نەخێر
مونافقوون ٦٣ ٥٥٤ ١١ نەخێر
تەغابون ٦٤ ٥٥٦ ١٨ نەخێر
تەلاق ٦٥ ٥٥٨ ١٢ نەخێر
تەحریم ٦٦ ٥٦٠ ١٢ نەخێر
ئینسان ٧٦ ٥٧٨ ٣١ نەخێر
بەیینە ٩٨ ٥٩٨ ٨ نەخێر
زەلزەلە ٩٩ ٥٩٩ ٨ نەخێر
نەسڕ ١١٠ ٦٠٣ ٣ نەخێر


ئەمانش ببینە[دەستکاری]

سوورەتی مەککەیی

پێڕستی سووڕەتەکانی قورئان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەڕەبی

گۆڤاری ڕێگای ڕاست ژمارە (9)

https://kurdzone.net/mobile/Topic_4448_4