بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سووڕەتی ساد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سادەوە ڕەوانە کراوە)
سوورەتی ٣٨ی قورئان
صٓ
ساد
جۆری سوورەتمەککەیی
جوزء٢٣
ژمارەی رکووعەکان٥
ژمارەی ئایەتەکان٨٨
ژمارەی سوژدەکان١ (ئایەتی ٢٤)
ژمارەی وشەکان٨١٨
ژمارەی پیتەکان٣٠٢٠
پیتە پچڕاوەکانصٓ
پەڕگە:Sura Sad.jpg
پارچەیەک لە سووڕەتی ساد، کە بە خەتتی کووفی نووسراوە، ئایەتەکانی ٦٢–٦٤، کۆتاییی سەدەی ٩یەمی زایینی.

سووڕەتی ساد (بە عەرەبی: صٓ؛ «پیتی ص») ٣٨ەمین بەش (سووڕەت)ی قورئانە کە لە ٨٨ ئایەت پێکھاتووە و ١ نیشانەی سوژدە ۩ (سوژدەی تیلاوە)ی تێدایە (لە ئایەتی ٢٤). ساد (ص) ناوی ھەژدەیەمین پیتە لە ئەلفوبێی عەرەبیدا.[١] بەپێی گێڕانەوەی ئیسلامیی نەریتی، سووڕەتەکە لە لایەن خوداوە بۆ پەیامبەری ئیسلام محەممەد نێردراوە لەو کاتەی کە ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە دەبووەوە لە لایەن ھۆزەکەیەوە، قوڕەیش. چیرۆکی پەیامبەرانی پێشوو دەگێڕێتەوە، وەسفی شکۆمەندییەکانی بەھەشت دەکات، و ئاگاداری دەدات لە ترسناکایییەکانی دۆزەخ.

سەبارەت بە کات و پێشینەی ناوەڕۆکی وەحی (ئەسبابی نوزوول) باوەڕ وایە، ئەمە «سووڕەتێکی مەککەیی»ی پێشووترە، بەو مانایەی باوەڕ وایە لە مەککە دابەزیبێت، نەک دواتر لە مەدینە. سووڕەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ خولی دووەمی مەککەیی، بەو واتایەی تەنھا پێنج یان شەش ساڵ دوای گەشەکردنی ئیسلام دابەزیوە.

کورتە

[دەستکاری]

ئەمە کورتەی ئایەتەکانی سووڕەتی سادە:

  • ١ پیتی «صٓ»، یەکێکە لە پیتە پچڕاوەکان، لەگەڵ باسی پیرۆزی و قورئانی پڕسوود و ئامۆژگاری و خاوەن پایە
  • ٢ بێباوەڕان ئاڵوودەی خۆبەگەورەزانی و ناکۆکین
  • ٣ ئەوان بە چارەنووسی کافرانی پێشوو ناھەژێن
  • ٤ ئەوان سەرسامن کە ئاگادارکەرەوەیەکیان بۆ ھاتووە، و پێی دەڵێن جادووگەر و درۆزن
  • ٥–٦ یەکتاپەرستیی خودایی لە لایەن کافرانەوە وەک ھەڵەیەکی سەرسووڕھێنەر ڕەت دەکرێتەوە
  • ٨–١٠ نەیاران تەحەددا دەکرێن
  • ١١–١٣ دەستە کۆنەکانی کافرە نەیارەکان لەناوچوون
  • ١٤–١٥ سزای نزیک لەسەر گاڵتەجاڕانی مەککە
  • ١٦ کافران بەگاڵتەجارییەوە داوای پێشخستنی سزایان کرد
  • چیرۆکی داوود، ئەو باوەڕدارێکی ڕاستەقینە بوو ١٧ کێوەکان و باڵندەکان لەگەڵیدا بەشدارییان لە ستایشی خودا دەکرد ١٨–١٩ پاشایەتی و دانایی و ھتد پێ دراوە ٢٠ دوو دوژمنەکەی یەکتر دێنە لای داوود بۆ ئەوەی دادوەری لە نێوانیان بکات و داوود بەھەڵە بڕیاری بەپەلە دەدات ٢١–٢٤ ۩ دواتر داوود لە ھەڵەکەی تۆبە دەکات و خودا لێی خۆش دەبێت ٢٥ ئامۆژگاری دەکرێت کە بە دادپەروەری دادوەری بکات ٢٦–٢٨
  • ٢٩ دابەزینی قورئان و ھۆکارەکەی بۆ پێغەمبەر محەممەد
  • چیرۆکی سولەیمان، ئەو بەندەیەکی دڵسۆزی خودایە ٣٠ لە کاتی تەماشاکردنی ئەسپەکانی، نوێژەکانی لەبیر دەچێت ٣١–٣٢ تاقیکردنەوەی لاشە ساختەکە ٣٤ و سولەیمان تەوبە دەکات و لەدوایدا داوای موڵک و سامانێک دەکات لە پاش ئەو کەس نەیبێت و بەم شێوەیەش با و شەیتانەکان دەخرێنە ژێر ڕکێفی سلێمانەوە و سەرپشککرا لە ھەموو موڵکەکەی ٣٥–٤٠
  • چیرۆکی ئەییووب ئەو لە کاتی بەڵاکەیدا دژی شەیتان ھاوار بۆ خودا دەکات و ئارام دەگرێت، خودای گەورەش وەک شیفا سەرچاوەی ئاوی بۆ ئاسوودەییی ئەو بەدیھێنا و خێزان و سامانەکەی دوو ئەوەندە بۆی گەڕایەوە و وەک جێبەجێکردنی سوێندەکەی کە سزادانی ھاوسەرەکەی بوو، خودا لەسەری ئاسان دەکات بۆ ئەوەی ئازار بە ھاوسەرەکەی نەگات، وە بەڕاستی ئەو ئارامگر و باوەڕدار بوو ٤١–٤٤
  • ٤٥–٤٨ چەند پەیامبەرانی تریش وەک نموونەی باوەڕداری و ئارامگری بۆ پێغەمبەر محەممەد دەخرێنەڕوو و ستایش دەکرێن
  • ٤٩–٥٥ بەھەشت و شکۆمەندییەکانی وەسف دەکرێن
  • ٥٥–٥٨ دۆزەخ و نەھامەتییەکانی کێشراون
  • ٥٩–٦١ بتپەرستان و سەرکردەکانیان لە دۆزەخدا لۆمەی یەکتر دەکەن
  • ٦٢–٦٤ ئەوان موسڵمانەکان لەوێ نادۆزنەوە
  • ٦٥–٦٨ فەرمان بە محەممەد دەکرێت کە دژی بتپەرستی بانگەواز بکات
  • ٦٩–٧٤ چیرۆکی دروستکردنی ئادەم و کەوتنی ئیبلیس بۆ محەممەد ئاشکرا دەکرێت
  • ٧٥–٧٧ ئیبلیس بەھۆی خۆبەگەورەزانییەوە ڕەت دەکرێتەوە سوژدە بۆ ئادەم ببات
  • ٧٨–٨٢ خودا لە ئیبلیس نەفرەت دەکات، بەڵام مۆڵەتی دەدات تا ڕۆژی دوایی
  • ٨٣–٨٤ ئیبلیس بە خودا دەڵێت کە مرۆڤایەتی فریودەدات، جگە لە بەندەکانی خودا
  • ٨٥ خودا مەبەستی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ پڕکردنی دۆزەخ لە شەیتان و شوێنکەوتووانی
  • ٨٦ محەممەد داوای ھیچ پاداشتێک بۆ خزمەتەکانی ناکات
  • ٨٧–٨٨ قورئان ئامۆژگارییەکە کە لەبەردەم بێباوەڕاندا پشتڕاست دەکرێتەوە[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Robson, James, UNCHANGEABLE WORD, The Manchester Guardian, 24 January 1956
  2. ↑ Wherry، Elwood Morris (١٨٩٦). A Complete Index to Sale's Text, Preliminary Discourse, and Notes. London: Kegan Paul, Trench, Trubner, and Co. ئەم وتارە دەقەکانی لەم سەرچاوەیە ھێناوە، کە لە پاوانی گشتییە.