ئینجیل لەئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ئیسلامدا باوەڕ وایە ئینجیل یەکێکە لە کتێبە ئاسمانییەکان، کەلەلایەن خواوە نێردراوە بۆ پێغەمبەر عیسا، ئینجیل کتیبی نێردراوە بۆ بەنی ئیسرائیل دوای ئەوەی لە شەریعەتی مووسا لایاندا و شێواندیان، باسی باوەڕهێنان بەخوای تاک و تەنیا دەکات، و داوای بەکەمگرتنی دنیا و باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی دەکات، لەبەر ئەمانە دەردەکەوێت عیسا یەکتاپەرست بووە لەسەر ئایینی ئیسلام و میلەتی ئیبراهیم بووە و لە هاوبەشدانەران نەبووە.[١] لە قورئاندا فەرمان کراوە بە باوەڕهێنان بەوەی ئینجیل یەکێکە لە کتێبە ئاسمانییەکان و بۆ پێغەمبەر عیسا دابەزیوە، باوەڕهێنان پێی یەکێکە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا، لە سوورەتی بەقەرەدا هاتووە آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (بەقەرە:٢٨٥) (کوردی: پێغەمبەر و شوێنکەوتوانی باوەڕیان بەوە هێناوە کە دابەزیوە بۆ پێغەمبەر محەممەد، هەمووان باوەڕیان بە خوای گەورە و پێغەمبەران و فریشتەکانو کتێبە ئاسمانییەکان هەیە، و دەڵێن جیاوازی لەنێوان پێغەمبەراندا ناکەین، و دەڵێن گوێڕایەڵ و فەرمان بەردارین، خوایە لێمان خۆشبە و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە) . پێغەمبەر محممەد دەڵێت: باوەڕ ئەوەیە باوڕ بە خوا و فریشتەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر بهێنیت.[٢][٣]

دەستکاریکردنی ئینجیل[دەستکاری]

لەقورئاندا باسکراوە کەوا ئیجیل گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و شیاوی شوێنکەوتن نەماوە أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُواْ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (بەقەرە:٧٥) (کوردی: ئایا ئێوە هیواتان هەیە جولەکەکان باوەڕتان پێبهێنن لەکاتێکدا کۆمەڵێکیان گوێیان لە وتەکانی خوا دەبوو دواتر دەیاشێواند بەدەستی ئەنقەست).[٤] ئیبن حەزم دەڵێت: چۆن موسڵمان شێواندنی ئینجیل و تەوراتی لا ئەستەمە لە کاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت: مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (فەتح:٢٩) (کوردی: محەممەد پێغەمبەری خوایە، و ئەو ئیماندارانەەی لەگەڵیدان تودن بەرامبەر بێباوڕان و نەرموو نیانن لەنێوان خۆیاندا، لە ڕکوع و کڕنوشدا دەیانبینی بەدوای فەرزڵ و ڕەحمەتی خوادا دەگەڕێن، لە ڕویاندا شوێنەواری کڕنوش بردن دیارە، نمونەیان لە تەورات و ئینجیلدا وەکوو دارێکە سەری دەرهێناوە و دواتر لەسەر پێی خۆی ڕاوەستاوە و بەهێزبووە، دەبێتە هۆی سەرسامی جوتیاران و توڕەبوونی ێباوەڕان)، هیچ شتێک لەوەی باسکرا لەوەدا نییە کە جولەکە و مەسیحیەکان و دەڵێن ئەوە تەورات و ئینجیلە.[٥][٦]

حوکمی خوێندنەوەی ئینجیل لەلایەن موسڵمان[دەستکاری]

موسڵمان بێپێویستە لەخوێندنەوە تەورات و ئینجیل، چونکە خاوەنی قورئانە کە تەواوترین و پارێزراوترین کتێبە، و وەهەروەها ئەو دوو کتێبە لەلایەن خواوە دابەزیوون بەڵام توشی شێواندن بوون لەلایەن مەسیحی جولەکەکانەوە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "عيسى عليه السلام في الإنجيل". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2008-01-06. Retrieved 2022-03-27.
  2. ^ "شرح حديث جبريل عن الإيمان - محمد حسان - طريق الإسلام". ar.islamway.net. Retrieved 2022-03-27.
  3. ^ "الموسوعة الحديثية". dorar.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-27.
  4. ^ "تحريف الإنجيل في الإسلام سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-27.
  5. ^ "أجوبة ابن حزم على اعتراضات نفاة تحريف التوراة والأنجيل". ملتقى أهل التفسير (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-27. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "الإنجيل الذي يؤمن به المسلمون إنجيل واحد وليس أربعة - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-27.
  7. ^ "حكم قراءة المسلم في التوراة والإنجيل". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-27.