گرێ سپی
| گرێ سپی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: تل أبيض | |
| ناو بە زمانی فەرمی | تل أبيض |
| زمانی فەرمی | زمانی عەرەبی |
| وڵات | سووریا |
| پایتەختی | قەزای گرێ سپی |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Tell Abyad Subdistrict |
| پۆتانی شوێن | ٣٦°٤١′٥١″N ٣٨°٥٧′٢٤″E |
| دانیشتووان | ١٤٬٨٢٥ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٥٠ مەتر |
| کۆدی پۆستە | C5792 |
![]() | |
گرێ سپی (بە عەرەبی: تل أبيض) شارێکە لە ڕۆژاوای کوردستان لە سووریا. کەوتووەتە پارێزگای ڕەققە. دانیشتووانی شارەکە ١٤٬٨٢٥ کەسن. گرێ سپی ٣٥٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزترە. شارەکە نزیکە لە سنووری تورکیا. لە شەڕی ناوخۆییی سووریا، شارەکە سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٢ کەوتە دەست سوپای ئازادی سووریا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ھێزەکانی داعش گیرا. دواتر لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لەلایەن ھێزەکانی یەپەگە ئازادکرا. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، شارەکە لەلایەن تورکیا و ھێزە سوورییە ھاوپەیمانەکانی دەستی بەسەردا گیرا.
مێژوو
[دەستکاری]لە سەردەمی کۆندا، گرێ سپی و ناوچەکانی دەوروبەری لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی ئاشوورییەوە فەرمانڕەوایی دەکران و ئارامییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. گرێ سپی لەوانەیە شوێنی نیشتەجێگەی ئارامییەکانی سەردەمی ئاشووریی نوێ بێت بە ناوی «بالیخوو»، کە لە ٨١٤ پ.زدا ناوی ھاتووە.[١] دواتر، ئیمپراتۆریەتیی جۆراوجۆر فەرمانڕەوایی ناوچەکەیان کردووە، وەک ڕۆمییەکان، بیزەنتییەکان، ساسانییەکان، ئەمەوییەکان، عەباسییەکان و لە کۆتاییدا ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. گرێ سپی بە عوسمانی مایەوە تا کۆتاییی جەنگی جیھانیی یەکەم، کاتێک لە کاتی دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا خرایە ناو ژێرفەرمانی فەڕەنسی لە سووریا.
شارۆچکە نوێیەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ژێرفەرمانی فەڕەنساوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور لەگەڵ تورکیا دامەزرا، کە یەکەم دانیشتووانەکەی پەنابەرە ئەرمەنییەکانی ئەنادۆڵ بوون،[٢] ڕزگاربووانی ئەو ڕاگواستنانەی لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا ئەنجامدرابوون، کە نزیکەی ٢٥٠ خێزانی ئەرمەنی پێش شەڕی ناوخۆییی سووریا لە شارەکەدا دەژیان.[٣] دوای ئەرمەنییەکان، ھۆزی عەرەبی بەقارە، کە بنەچەیان بۆ دێرەزوور دەگەڕایەوە، وەک ئەندامی سوپای شامی فەڕەنسی گەیشتن و بڕیاریان دا لە ناوچەکەدا نیشتەجێ بن.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Edward Lipiński (٢٠٠٠). The Aramaeans: Their Ancient History, Culture, Religion. Peeters Publishers. لاپەڕە ١٢٢–. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٤٢٩-٠٨٥٩-٨.
- 1 2 Balanche، Fabrice (٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Tal Abyad: Achilles Heel of the Syrian Kurdish Belt». The Washington Institute. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Taştekin، Fehim (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «Is Turkey setting a Kurdish trap?». Al-Monitor.
