لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
|
شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) بریتییە لە زنجیرەیەکی تاوان و درامای بەریتانی و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.
ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بۆ بوون بۆ شاری کاردیف تا بۆ زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە برتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسیەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لەکاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.
زنجیرەکە ھۆڵمز وا دەنەخشێنێت کە «لێکۆڵەرێکی ڕاوێژکارە» و یارمەتی پۆلیسی میتروبوڵیتان و بە تایبەتی لێکۆڵەری پشکنەر گرێگ لستراد (ڕوپەرت گرەیڤز) لە شیکارکردنی تاوانەکان دەدات، ھۆڵمز لەلایەن ھاوماڵەکەی دکتۆر جۆن واتسنەوە یارمەتی دەدرێت کە لە خزمەتی سەربازی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە تاوانی جیاواز پیشان دەدات، بە بەردەوامی شەڕی نێوان ھۆڵمز و دوژمنە گەورەکەی جێم مۆریاتی (ئاندرو سکۆت) پیشان دەدات. ماوە ماوە، زانای نەخۆشییەکان مۆڵی ھۆپەر (لویز بریلی) یارمەتی شێرلۆک دەدات لە شیکارکردنی دۆسیەکاندا. ھەروەھا چەند ڕۆڵگێڕێکی تری وەک ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھدسن و مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز برا گەورەی ھۆڵمز شایەنی سەرنجن.
(خوێندنەوەی زیاتر…)
|
لە ھەواڵەکاندا
|
 کریس هیپکینز لە ٢٠٢٢
|
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
|
|
|
|
|
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٤٧٬٩٩٢ وتار و ١٧١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
|
|
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
|
|
تا ئێستا ٥٤٬٤٣٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٧١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
|
|
وێنەی ھەڵبژێردراو
|
|
|
|
- مێزی زانیاری: بۆ پرسیار لە بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاری
- پرسگا: بۆ پرسیار سەبارەت بە بەکارھێنانی ویکیپیدیا
- دەروازەی کۆمەڵگا: بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەکان، چاوانەکان و ڕاپرسییەکانی ویکیپیدیا
- دیوەخان: بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان، سیاسەتەکان و چالاکییەکانی ویکیپیدیا
- ھەواڵەکانی ماڵپەڕ: بۆ تۆمارکردنی مێژووی گۆڕانکارییە سەرەکییەکان و ناونیشانی بڵاوکراوە دەرەکییەکان سەبارت بە ویکیپیدیا
- داخوازی بەرامبەری کوردی: بۆ داواکردنی واتای وشەکانی زمانەکانی تر بە کوردی
|
پروژە خوشکەکانی ویکیپیدیا
|
|
|