ھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا
تورکیا
٣١ی ئازاری ٢٠٢٤
ڕێژەی بەشداری ٪٧٥.٥٣

ئەنجامەکان بۆ ھەر پارێزگایەک و ھەر ناوچەیەکی تورکیا

ھەڵبژاردنی ناوچەیی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەرانسەری ٨١ پارێزگای وڵاتەکەدا ئەنجامدرا.[١] بەگشتی ٣٠ سەرۆکی شارەوانی شارە گەورەکان و ١٫٣٦٣ شارەوانی ناوچەیی، شانبەشانی ١٢٨٢ ئەنجومەنی پارێزگا و ٢١٫٠٠١ ئەنجومەنی شارەوانی ھەڵبژێردران، جگە لە چەندین پۆستی ناوخۆیی بێلایەنی وەک نوێنەرانی موختارەکان و ئەنجومەنی پیران.

ھەڵبژاردنەکان دوای ١٠ مانگ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا کە ھاوپەیمانی نەتەوەیی ئۆپۆزسیۆن تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو بەرامبەر بە حوکمڕانی ھاوپەیمانی گەلی سەرۆککۆماری ئەردۆغان. ئەمەش سەرەڕای قەیرانی ئابووری بەردەوام و بەرزبوونەوەی خێرای ھەڵاوسان بوو. دوای شکستەکە، ھاوپەیمانی شەش حزبی ئۆپۆزسیۆن ھەڵوەشایەوە و پارتە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆن پارتی کۆماریی گەل (جەھەپە) و پارتی باش (ئییە پارتی) کاندیدی جیاوازیان بۆ سەرجەم پۆستەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی بە شێوەیەکی کاریگەر ڕاگەیاند. ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بوو کە ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی نوێی جەھەپە بەشداریی تێدا کرد، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا سەرکەوت بەسەر کەمال کلچدارئۆغلوی پێش خۆی بۆ ئەو پۆستە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە شوێنی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) وەک پارتی سەرەکی کوردەکانی تورکیا گرتەوە، لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژاوا کاندیدەکانی خۆی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بۆ پارتە ھاوپەیمانەکانی تر کاندیدەکانی کشاندەوە.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

نەخشە[دەستکاری]

بەراوردی ئەنجامەکان[دەستکاری]

پوختە
حیزب:
پێشتر:
بەدەستھێنان (ئێستا):
گۆڕان:
 
سەرجەم حیزبە سەرەکییەکان
ئاک پارتی جەھەپە مەھەپە دەم پارتی ڕەفای نوێ ئەوانی تر
٣٩ ٢٢ ١١ ٨[ئ] ٠ ١
٢٤ ٣٥ ٨ ١٠ ٢ ٢
-١٥ +١٣
 

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ئەردۆغان دانی بە زیانەکانی ئاکەپەدا نا لە ھەڵبژاردنەکاندا بەڵام ڕای گەیاند کە ئەوە «کۆتایی نییە بۆ ئێمە بەڵکو خاڵی وەرچەرخانە»، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێز لە ئەنجامەکە دەگرێت و «ھەڵەکانمان چاک دەکەینەوە و کەموکوڕییەکانمان لادەبەین». ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەھەپە، ستایشی دەنگدەرانی کرد و ڕای گەیاند، ئەوان «ئەزموونی نوێی سیاسییان» لە تورکیا دامەزراندووە.[٢][٣] مەرال ئاکشەنەر، ڕێبەری ئییە پارتی، داوای کۆنگرەی نائاسایی حیزبی کرد، لەکاتێکدا داوای دەست لەکارکێشانەوەی کرابوو[٤]

شیکاری[دەستکاری]

ئەمە یەکەم ھەڵبژاردن بوو لە دوای دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدانی حوکمڕان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە کە لە ھەڵبژاردنێکی نیشتمانیدا پلەی یەکەمی بەدەست نەھێنابێت، جەھەپە ٣٧٫٨٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد لەکاتێکدا ئاکەپە ٣٥٫٥٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. ئەوە یەکەم ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بوو لە ساڵی ١٩٧٧ەوە کە جەھەپە پلەی یەکەمی تێدا ھێنابێت. شرۆڤەکاران دەنگدانەکەیان بەراورد کرد بە ھەڵبژاردنە ناوخۆیییەکانی ساڵی ١٩٨٩، کە ئۆپۆزسیۆنی چەپی ناوەڕاست لەو کاتەدا سەرکەوتنی بەرچاوی لە بەرامبەر حکوومەتی ڕاستڕە بەدەستھێنا بوو و لە دەنگی گشتیدا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[٥]

بەتاڵکردنەوەی ھەڵبژێردراوان[دەستکاری]

لە ٢ی نیساندا دەسەڵاتداران سەرکەوتنی عەبدوڵڵا زەیدان، ئەندامی دەم پارتی ھەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە ٥٥٪ی دەنگەکانی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی لە شاری وان بەدەستھێنا و ڕکابەرەکەی، عەبدوڵڵا ئارواس لە ئاک پارتی، بە براوە ڕاگەیاندرا سەرەڕای ئەوەی تەنھا ٢٧٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا بوو.[٦] ئەم بڕیارە بووە ھۆی ناڕەزایەتی دژ بە حکوومەت لە وان و ئەستەمبوڵ، ھەروەھا گردبوونەوەیەک لە ئەنقەرە ڕێکخرا. جەھەپە بۆ پشتیوانی، ئەندامانی نارد بۆ شاری وان.[٧][٨] ڕۆژی دواتر دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکان گوێی لە تانەکەی زەیدان گرت و وەک براوە زەیدانی ڕاگەیاند.[٩]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ وەک ھەدەپە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alper Coşkun (1 June 2023). "Erdoğan's Next Fight". Carnegie Endowment for International Peace. Archived from the original on 4 June 2023. Retrieved 10 November 2023.
  2. ^ "Turkish local elections: Opposition stuns Erdogan with historic victory". BBC. 1 April 2024. Archived from the original on 1 April 2024. Retrieved 1 April 2024.
  3. ^ "In setback to Turkey's Erdogan, opposition makes huge gains in local election". Associated Press. 1 April 2024. Archived from the original on 1 April 2024. Retrieved 1 April 2024.
  4. ^ "Ağır hezimet sonrası Meral Akşener'den kongre kararı". Sozcu.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2024-04-01. Archived from the original on 2 April 2024. Retrieved 2024-04-02.
  5. ^ "Seçim 2024". Anadolu Agency. Archived from the original on 14 May 2023. Retrieved 2 April 2024.
  6. ^ "Turkey replaces Kurdish mayor with government candidate two days after vote". Euractiv. 3 April 2024. Archived from the original on 3 April 2024. Retrieved 3 April 2024.
  7. ^ "Clashes After Turkey Annuls Pro-Kurdish Mayoral Candidate's Win". Barron's. 2 April 2024. Archived from the original on 2 April 2024. Retrieved 2 April 2024.
  8. ^ "Turkey denies newly elected pro-Kurdish mayor the right to hold office in country's east". Associated Press. 3 April 2024. Archived from the original on 3 April 2024. Retrieved 3 April 2024.
  9. ^ "Turkey's top election authority restores newly elected pro-Kurdish mayor's right to hold office". Associated Press. 3 April 2024. Retrieved 3 April 2024.