بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆبژەی ماتماتیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شتی ماتماتیکیەوە ڕەوانە کراوە)

لە ماتماتیک و فەلسەفەکەیدا، ئۆبژەی ماتماتیکی ئۆبژەیەکی دەرھەستە کە لە ماتماتیکدا قوت بووەتەوە. ئەوانەی کە ڕەنگە زۆرتر ڕووبەڕوویان ببینەوە بریتین لە ژمارەکان، کۆمەڵەکان، خاڵەکان، ھێڵەکان، سێگۆشەکان، بازنەکان و، گەلێ شتی تر.

لە فەلسەفەی ماتماتیکدا، تێگەیشتەی ئۆبژەی ماتماتیکی دەست دەنێتە سەر باس و بابەتگەلێ وەکوو ھەبوون و ھەرھەمانی و سروشتی واقیع. لە مێتافیزیکدا، ئۆبژە ئەغڵەب لە گوێن ھەبوویەکی خاوەن تایبەتمەندی ڕەچاو دەکرێ کە دەتوانێ لەگەڵ ھەبووی ترا پەیوەندیی جۆراوجۆری ببێ. قسەملانێی فەیلەسووفان لە بابەت ئۆبژەگەلی ماتماتیکییەوە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئاخۆ لە دەرەوەی زەین و ھزری مرۆڤیشەوە ھەن یا نا. باوەڕمەندان بە ڕیالیزم دەڵێن ھەن، بەڵام، باوەڕمەندان بە ئیدیالیزم و نۆمینالیزم دەڵێن بوونیان ھەڵواسراوی زەین و زمانە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Rettler، Bradley؛ Bailey، Andrew M. (2024)، Zalta، Edward N.؛ Nodelman، Uri (eds.)، «Object»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (چاپی Summer 2024)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]