تیۆریی گرووپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیردۆزی گرووپەوە ڕەوانە کراوە)
شەشپاڵووی ڕووبیک.

تیۆریی گرووپ (بە ئینگلیزی: Group theory) لقێکە لە زانستی بیرکاری کە گرووپەکان تاوتوێ دەکات. گرووپ پێکھاتەیەکی جەبرییە و لە بوارەکانی جەبری پەتیدا ڕۆڵی سەرەکی و ھەروەھا لە بلورناسی، فیزیک، کوانتۆم و ...ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕیت. بیرۆکەی دامەزراندنی تیۆری گرووپەکان دەگەڕێتەوە سەر ئەو کاتەی ماتماتیکزانان بەو ئەنجامە گەیشتن کە گەلێک تایبەتمەندی ھاوبەش لە نێوان ئەم پێکھاتەگەلە بەدی دەکرێت، و ئەگەر بتوانن لە ھەموو تایبەتمەندییەکان پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکۆڵنەوە، ئەوا چینێکی بەربڵاو لە پێکھاتە ھاوشێوەکانیان تاوتوێ کردووە و بەم شێوە کاتیشیان بە فیڕۆ نەداوە.

کورتەمێژوو[دەستکاری]

بیردۆزی گرووپەکان بەھۆی چوار لقی، جەبری کلاسیک، بیردۆزی ژمارەکان، ئەندازە و ھەروەھا شیکاری پێشکەوت. جەبری کلاسیک لە ساڵی ١٧٧٠ بە تێکۆشان و لێکۆڵینەوەکانی ژۆزێف لوی لاگرانژ لەسەر ھاوکێشە ڕادەدارەکاندا دامەزرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]