مێژووی زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانست پەیکەرێکە پێکھاتوو لە زانین سەبارەت بە جیھانی سروشتی کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی جیھانی لە لێکۆڵەرانی کەڵکوەرگر لە پێڕەوی زانستی، کە پێداگرە لەسەر ڕوانین، ڕاڤە و پێشبینیی جیھانی ڕاستەقینە لەڕێگەی تاقیکردنەوەوە، بەرھەمھاتووە.

شۆپاندنی چاوگەکانی زانستی نوێ بەھۆی زۆر دەقی گرنگەوە کە لە جیھانی کۆنەوە ماون گەنگازە. وشەی زانستیار (scientist) تاڕادەیەک تازەیە - یەکەمجار لە سەدەی نۆزدەھەمدا بەکارھێنرا - و لە دەقە کۆنەکاندا وەبەرچاوناکەوێت. پێشتر تۆژەرانی سروشت بە خۆیانیان دەوت فەیلەسووفی سروشتی.

ئەگەرچی تۆژینەوەی ئەزموونیی جیھانی سروشتی لە سەردەمانی کۆنەوە شرۆڤەکراوە (بۆ نموونە، لەلایەن تالیس، ئەرەستوو و دیترانەوە) و لە سەدەکانی ناوینیشەوە پێڕەوی زانستی بەکارگیراوە (بۆ نموونە، لەلایەن ئیبن ئەلھەیسەم، ئەبوو ڕەیحانی بیروونی و ڕاجر بەیکن‌ەوە)، بەڵام ھەڵھاتنی خۆری زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ، لە درێژەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن شۆڕشی زانستی، کە لە سەدەکانی ١٦و ١٧ لە ئەورووپادا ڕوویدا.

پێڕەوی زانستی بناخەی زانستی نوێیە و ھەندێک کەسان - بەتایبەت فەیلەسووفانی زانست و زانستیاران - تۆژینەوەگەلێک کە پێشتر بۆ سروشت کراوە بە پێش-زانستی ناودەبەن.