ژمارەی تەواو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانەیێک کە زۆرجار بۆ دیاریکردنی کۆمەڵەی ژمارە تەواوەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت

ژمارە تەواوەکان (بە کورمانجی: تامژمار، ژمارا تام، Tamjimar, Jimara Tam[١][٢] ؛ بە ئینگلیسی:Integer؛ بە عەرەبی: عدد صحیح) ژمارە سروشتییەکانی داگری سیفرن (٠، ١، ٢، ٣، ...) لەگەڵ نەرێنییەکانیان (٠، −١، −٢، −٣، ...). ژمارەگەلێکن کە بەبێ بەشی کەسری (داشکاو) و ئەعشاری (دەیانە، دەدەیی) دەکرێت بنووسرێن و دەکەونە ناو ئەم کۆمەڵەوە: {... ، −٢، −١، ٠، ١، ٢، ...}. بۆ نموونە ٦٥، ٧ و ٦٥٢- ژمارەی تەواون و ١٫٦ و ½ ژمارەی تەواو نین.

ھێڵی ژمارە تەواوەکان

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]