کیمیای ئەندامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیمیای ئەندامی لقێکە لە لقەکانی زانستی کیمیا کە باس لە پێکھاتە و کارلێک و تایبەتمەندییەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان دەکات. ئاوێتە ئەندامییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێناس دەکرێت بەو ئاوێتانەی کە توخمی کاربۆن و ھایدرۆجینیان تێدایە، ھەروەھا دەگونجێتیش کە جگە لەو دوو توخمە، توخمی جۆراوجۆری تر وەک؛ ئۆکسجین، نایترۆجین، فۆسفۆڕ، گۆگرد و ھتد بەشداربن لە پێکھاتنە جیاوازەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان.[١]

ئەم جۆرەی کیمیا، بەپێی فرمانی چالاک یاخود کۆمەڵەی چالاکەوە (Functional Group) دەکرێتە چەند جۆرێک:

ئەڵقەیییەکان (Cyclics):

بریتییە لەو جۆرە ئاوێتە ئەندامییانەی کە بەشێوەی بازنەیی ڕیزبوون و بۆندیان دروست کردووە، ڕیزبوونەکەیان بەم جۆرەیە (CnHn2) کاتێک n= ژمارەی ھەریەک لە کاربۆن و ھایدرۆجینی بەشدار لە دروستکردنی ئاوێتە ئەندامییەکەدا.

نا ئەڵقەیییەکان (Non-cyclics):

ئەو ئاوێتانەن کە بەشێوەی زنجیرە پێکەوە بەستراون، چەندەھا جۆری ھەیە بەپێی کۆمەڵەکەی، ئەگەر تەنھا کاربۆن و ھایدرۆجین ھەبوو، ئەوا سێ جۆری جیاواز دروستدەکات بەپێی بۆندەکانی:

  • ئەلکان کە بریتییە لەو جۆرەی ھەموو بۆندەکانی تاکن، ڕیزبوونیان(شێوگی گشتی) بریتییە لە (CnHn2+2)
  • ئەلکین ئەم جۆرەیان دەکرێت یەک یا زیاتر لە بۆندەکانی بریتی بن لە بۆندی دووانی. (CnHn2)
  • ئەلکاین ئەم جۆرەیان یەک یا زیاتر لە یەک بۆندی بریتییە لە بۆندی سیانی. (CnHn2-2)

ھەریەک لەم جۆرە، دەکرێت توخمی تری بۆ زیادبکرێت (لەگەڵ ھایدرۆجین و ئۆکسجین) و جۆرێکی جیاواز دروست بکات:

  • ئەلکھول کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، ئۆکسجین بۆند دروست دەکات و یەکێک لە بۆندەکانی لەگەڵ کاربۆن و بۆندەکەی تری لەگەڵ ھایدرۆجیندایە. (R-OH) کاتێک R= کۆمەڵەی ئەلکیل(زنجیرە کاربۆن)
  • ئیسەر ئەمەش جۆرێکی ترە، کە لێرەدا ئۆکسجین دەکەوێتە نێوان دوو کاربۆنەوە، کۆمەڵەکەشی بریتییە لە (R-O-R)
  • هالیدی ئەلکیل کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، یەکێک لە ھاڵۆجینەکانی کۆمەڵەی ١٧ی خشتەی خولی، بۆند دروست دەکەن لەگەڵ هایدرۆکاربۆنەکەدا (R-X) کاتێک X= ھاڵۆجینەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]