ژمارەی ڕاستەقینە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە بیرکاریدا، ژمارە ڕاستەقینەکان بە شێوەی نافەرمی دەکرێت لە چەند ڕێگەی جیاوازەوە پێناسە بکرێن. ژمارە ڕاستەقینەکان داگری ھەردوو کۆمەڵەی ژمارە ڕوونەکان وەکوو ٤٢ و ٢٣/١٢-، وە ژمارە ناڕوونەکانن وەکوو پی و ڕیشەی دووھەمی دوو. یان، ھەر ژمارەی ڕاستەقینە دەتوانێت بە نواندنێکی دەدەییی بێ‌بڕانەوە نیشان بدرێت. یان، دەکرێت ژمارە ڕاستەقینەکان وەکوو خاڵەکانی سەر یەک ھێڵی بێ‌بڕانەوە درێژ (ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان) بیریان لێ بکرێتەوە.