بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەندێتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەندێتی
لقیتایبەتمەندی، بایەخ
بابەتی لاوەکیپێوان
بەرامبەرqualitative property

چەندێتی جۆرە تایبەتمەندییەکە کە بەشێوەی گەورەیی یان فرەیی ھەیە. چەندێتی یەکێک لە پۆلە بنەڕەتییەکانی شتانە. ئاماژە بە ھەر جۆرە تایبەتمەندییەک دەکا کە شتێک ھەیبێ و شیاوی پێواندن یان ژماردن بێ. چەندێتییەکان دبنە دوو دەستە: تەنراو (continuous) وەک پێنج دەقە و دوو میتر و، پساو (discrete) وەک حەوت گای قەڵەو و دوو چاوی شین.[١][٢]

لە فیزیکدا

[دەستکاری]

لە فیزیکدا، دوو جۆر چەندێتی ھەیە: چەندێتیی پێوانەیی و چەندێتیی ئاراستەدار. چەندێتیی پێوانەیی ئەوەیە کە مەزنایییەکەی تەنیا بەھۆی ژمارەیەکەوە نیشاندەدرێت. بۆ نموونە: کات، درێژایی، بارستایی. چەندێتیی ئاراستەدار جگە لە مەزنایی، ئاراستەشی ھەیە، بۆ نموونە: ھێز، لەز، ڕاوەش.

چەندێتییە سەرەکییەکان

[دەستکاری]

لە فیزیکدا، سێ چەندێتی ھەن کە پێیان دەگوترێت چەندێتییە سەرەکییەکان. چەندێتییە سەرەکییەکان بریتین لە: کات، بارست و درێژایی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Benton, William, (1 April 1900–17 March 1973), Chairman and Publisher, Encyclopædia Britannica, Inc. , since 1943»، Who Was Who، Oxford University Press، 2007-12-01، لە 2025-11-08 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. Novotný، Daniel D.؛ Novák، Lukáš، eds. (2014-04-16). Neo-Aristotelian Perspectives in Metaphysics. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٤-٦٣٠٠٩-٧. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)