ئەستێرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ھەرێمێکی ئەستێرەیی - وێنەی ناسا

ئەستێرە لە مانا بەربڵاوەکەیدا ھەر تەنێکی ئاسمانی دەگرێتەوە کە بە شەو لە ئاسماندا دەبینرێ، جگە لە مانگ، ھەروەھا ئەستێرە گەرۆکەکانیش دەگرێتەوە ئەو ھەسارانەی کە خۆیان تیشک دار نین، لە گەردوونناسیشدا مەبەست لە ئەستێرە: ھەر تۆپەڵەیێکی گازی ڕووناک کەرەوەیە، کە خاوەنی گەرمیێکی پلە بەرزبێت. لە مانا گەردوونییەکەشدا، بە ئەستێرە ئەوترێ ئەستێرەی چەسپاو، چونکە لە کۆندا، وا گریمانە دەکرا کە گەڕەستێرەکان چەسپاو و جێگیرن لە ئاسماندا، بە پێچەوانەی ئەستێرەی گەڕۆک. ھەروەھا خۆریش بە ئەستێرە دەژمێردرێ، چونکە ئەستێرەکان لە قەبارە و گەورەییدا جیاوازن و لە گەردوونیشدا ئەستێرەی وا ھەن کە لە خۆر بچووکترن و ھی واش ھەن کە زۆر لە خۆر گەورەترن بۆیە خۆریش ئەستێرەێکە لە نێوان بلیۆنەھا ئەستێرە لە نێو کەشکەشان و گەردوون بە گشتی.

قۆناغ و گەشەسەندنی ئەستێرەکان[دەستکاری]

وێنەی کرام نێبولا کە بریتییە لە پاشماوەی تەقینەوەی ئەستێرە گەڕۆکەکان

ئەستێرە بە زۆر قۆناغ تێئەپەرێت، بەر لەوەی کە لە ناوبچێ، یان بتەقێتەوە دەڵێن کە نزیکەی ٧٠٪ی بەرگی گازی خۆر پێک ھاتووە لە ھایدرۆجین و ٣٠٪ لە ھیلیۆم، بەڵام لە ناخی خۆردا ئەم ڕێژەیە ئاوەژوو دەبێتەوە. زانایان وای بۆ دەچن کە ھایدرۆجین لە ناخیدا ڕووبەڕووی پەستان و تەوژمی بەرز دەبێتەوە، کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی ئەلیکترۆن لە ناوکەکانیان، کەوا لە ھایدرۆجین دەکات، تەنھا لە ناوک پێکبێت و ناوکی ھایدرۆجینەکەش دەگۆڕدرێ بۆ ناوکی ھیلیۆم، کە ناو دەنرێ بە (combution)، و ئەم ھێزەش کە لە گۆڕانەکەدا دروست دەبێت، ئەگواسترێتەوە بۆ ڕووی سەرەوە، بە دوو ڕێگا یەکێکیان دەمێنێتەوە ملیۆنەھا ساڵ ئەوەی تریشیان خێراترە، ھێزە دروست بووە کەش لە گۆڕانەکە لە نگەری ھێزە گەورەکەی خۆرە، و خۆریش بەردەوام ھایدرۆجینەکە بەکارئەبات تا ئەوکاتەی ھیچ لە ئەمبارەکەدا نامێنێ، لەگەڵ ئەمەش کە لە ناخیش دا پشت دەبەسترێ بە دەمباری ڕووی سەرەوە لە کردارەکەدا، چونکە بە نەمانی ئەمبارکراوەکە خۆر دەست ئەکا بەدرێژ بوونەوە، لەژێردەستی ھێزی کێشکردن، گەورەئەبێ تا زاوە و زوھرا و زەوی ئەسوتێنێ تا دەگاتە بارام و پاشان سپی دەبێتەوە، و ڕووناکییەکەی دەردەچێ تا ئەو کاتەی دەکوژێتەوە و لە ناوئەچێ بۆ ھەتا ھەتایە ئەمە قسەی زانایانە بەڵام ھەموو ئەستێرەێکی بچووک یان وەک خۆر ھەمان قۆناغ و گەشەسەندنی دەبێ تەنھا ئەستێرە گەڕۆکەکان نەبێ، کە ئەتەقێنەوە بەمەی کە پێی ئەوترێ (supernova) دەرئەنجامی ئەم تەقینەوانەش لە ئەستێرەیێکەوە بۆ ئەستێرەیێکی تر دەگۆڕدرێ، ئەستێرەی وا ھەیە دەمێنێتەوە و ھی واش ھەیە دەبێتە دەلاقە و شتێکی ڕەش یان دەبێتە ئەستێرەیێکی تر سەر لەنوێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]