جیۆدیزیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڵەکەیێکی کۆنی جیۆدیزیا لە بەلجیکا

جیۆدیزیا (بە ئینگلیزی: Geodesy یان Geodetics) لقێک لە بیرکاری و زانستە زەوینییەکانە کە سەبارەت بە پێوان و نیشاندانی زەوی و بە تایبەت مەیدانی کێشکردنی لە بۆشایییەکی سێ ڕەھەندیی شوێن لە درێڕایی کاتدا. جیۆدیزیا ئەو بەشانەی جیۆداینامیکیش کە لەسەر جموجووڵی پەڕەیەکانی زەوی و ھەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریاکان و حەرەکەتی مانگ لێکۆڵینەوە دەکەن، لەبەر دەگرێتەوە. جیۆدیزیازانەکان بۆ کارەکانیان بە ئامرازی ئاسمانی و زەوینی تۆڕی کۆنترۆڵیی ناوچەیی یان جیھانی دادەمزرێنن.