ئەندازیاریی کارەبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندازیاریی کارەبا (بە ئینگلیزی: Electrical engineering) زانستی ناسینی وزەی کارەبایی و ئەلەکترۆنیکە. ئەندازیاریی کارەبا زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی کۆمپیوتەر ھەیە.

ئەندازیاریی کارەبا بوارێکی ئەندازیارییە کە بەگشتی لەگەڵ خوێندن و کەڵکەکانی کارەبا، ئلێکترۆنیک و کارۆموگناتیک سەروکاری ھەیە. ئەم بوارە یەکەم جار، لە دوا نیوەی سەدەی ١٩یەم، دوای تیجاریبوونی تێلێگرافی کارەبایی، تەلەفوون و دابەشکردنی ھێزی کارەبا و بەکارھێنانی، بوو بە پیشەیەکی بەرچاو. پاشان، بڵاوکاری و تۆماری میدیا، ئلێکترۆنیکی کرد بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە.

داھێنانی ترانزیستۆر و دوای ئەوە خولگە یەکخراوەکان، تێچووەکانی تا ئەو ئاستە ھێنایە خوار کە ئەو دەرفەتە بڕەخسێنێ کە لەم ئەمرازانە تا ڕادەیەکی زۆر لە ھەموو شتومەکی ماڵ کەڵک وەربگیردرێ.

ئەندازیاریی کارەبا ئێستاکە دابەش بووە بەسەر ژێرلقگەلێکی زۆر بەربڵاو کە بریتین لە ئلێکترۆنیک، ئەندازیاریی ھێز، ئەندازیاریی پێوەندییەکان، سیستمگەلی کۆنتڕۆڵ، ئەندازیاریی فرێکانسە ڕادیۆیییەکان، پەرداوتنی سیگناڵ، ئینسترومێنتەیشن و میکرۆئلێکترۆنیک.

بواری ئەندازیاریی ئلێکترۆنیک زۆرجار وەک ژێرلقێکی خودی ئلێکتڕۆنیک ئەبیندرێ بەڵام لەگەڵ گشت ژێرلقەکانی تر وەکوو ئلێکترۆنیکی ھێزی و ئەندازیاریی ھێز ھاوپۆشانی ھەیە.

ئەندازیارانی کارەبا بەگشتی بڕوانامەیان لە ئەندازیاری کارەبا یان ئەندازیاری ئلێکترۆنیک ھەیە. ئەندازیارانی چالاک دەتوانن بڕوانامەی پرۆفێشناڵیان ھەبێ و ئەندامی ڕێکخراوەیەکی پرۆفێشناڵ بن. ئەو ڕێکخراوانە بریتین لە ڕێکخراوەی ئەندازیارانی کارەبا و ئلێکترۆنیک (IEEE) و ڕێکخراوی ئەندازیاری و تکنۆلۆجی (IET). ئەندازیارانی کارەبا لە بەستێنێکی زۆر بەرینی پیشەیی کار دەکەن و شارەزایییە پێویستەکانیشیان جۆراوجۆرن. ئەم بەستێنە بەربڵاوە ھەر لە بیردۆزی بنەڕەتی خولگەوە ھەیە ھەتا شارەزایییە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێویست بۆ بەڕێوەبەری پڕۆژە. ھەروەھا کەرەستە و ئامێرگەلێ کە لەوانەیە تاکە ئەندازیارێ پێویستی بێ، بەربڵاوە و ئەمەش ھەر لە ڤۆڵتپێوێکی سەرەتایییەوە بیگرە ھەتا شیکاریگەرێکی پێشکەوتوو بۆ داڕشتنی ئاڵۆز و نەرمامێری دروستکەر دەگرێتەوە.

بەشەکانی ئەندازیاریی کارەبا[دەستکاری]

  • ئەلەکترۆنیک
  • میکرۆئەلەکترۆنیک
  • ھێز
  • کونترۆڵ
  • شیکردنەوەی سیگناڵ
  • موخابەرات
  • بیۆمەتێریاڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]