بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕافایێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕافایێل
بە ئیتالی: Raffaello Sanzio da Urbino
لەدایکبوون٦ی نیسانی ١٤٨٣
Urbino، ئیتاڵیا
مردن٦ی نیسانی ١٥٢٠(١٥٢٠-٠٤-٠٦) (٣٧ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ناوRaphaël d'Urbin، Raphaël d’Urbin، Raphael of Urbino، Raphaël d'Urbin، Raphaël
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
شوێنی ناشتنPantheon، Tomb of Raphael
باوکGiovanni Santi
دایکMagia di Battista Ciarla
ھاوسەربێ نرخ
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Margarita Luti، Maria Bibbiena
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
قوتابییGiovanni Santi، Timoteo Viti، Pietro Perugino
شوێنی کارفلۆرێنس، Perugia، ڕۆما، سیێنا، Urbino
نەژادئیتاڵی
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
Religious orderFranciscans
سپۆنسەرAtalanta Baglioni
Artist files atSmithsonian American Art and Portrait Gallery Library، Frick Art Research Library، National Gallery of Art Library
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریItalian Renaissance، High Renaissance
خەڵاتەکانOrder of the Golden Spur
وێنا کراSelf-portrait، Archangel Raphael with Tobias, St. Laurentius and the donor Leonardo di Lorenzo Morelli
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Catalogue raisonnéQ133398757

ڕافایێل (بەئیتاڵی: Raffaello Sanzio da Urbino) (٦ی نیسانی یان ٢٨ی ئازاری ١٤٨٣ – ٦ی نیسانی ١٥٢٠) وێنەکێشێکی ناوداری ئیتاڵییە و یەکێکیشە لەو ھونەرمەندانەی سەردەمی بزووتنەوەی ڕینێسانس بوو، ناوبراو لەساڵی ١٥٢٠ لە شاری ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتاڵیا کۆچی دوایی دەکات.

پۆرترێتی بیندۆ ئەلتۆڤیتی تابلۆیەکی ڕۆنی بە دەستی ڕافایێل، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ١٥١٤، ئێستا لە ناو کۆمەڵەی پێشانگای نیشتمانی لە واشینگتنە.

ڕافایێل لە شارۆچکەی ئوربینۆی ئیتاڵیای بچووک بەڵام خاوەن گرنگییەکی ھونەریی گەورە لە ناوچەی مارکی لەدایکبووە، کە باوکی جیۆڤانی سانتی وێنەکێش بووە لە دەربار[ئ] لای دووک. فیدێریکۆ دا مۆنتیفێڵترۆ ناوبانگێکی بۆ دەربارەکە دروست کرد، ئەو کۆندۆتیێرۆیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو، پاپا سیکتوسی چوارەم نازناوی دووکایەتی ئوربینۆی پێ بەخشی –ئوربینۆ بەشێک لە دەوڵەتی پاپای پێک دەھێنا– کە ساڵێک پێش لەدایکبوونی ڕافایێل کۆچی دوایی کرد. بایەخی دەرباری فیدێریکۆ زیاتر وێژەیی بوو نەک ھونەری، بەڵام جیۆڤانی سانتی تا ڕادەیەک شاعیر و وێنەکێشیش بوو، و تۆمارێکی کڕۆنۆلۆژی دەربارەی ژیانی فیدریکۆ نووسیبوو، ھەردووکیان دەقیان نووسی و نەخشی شانۆگەرییە ماسکەکانیان بۆ کات بەسەربردنی دەربارەکە دروست کرد. ھۆنراوەکەی کە ئاراستەی فیدێریکۆی کردووە، نیشانی دەدات کە پەرۆش بووە بۆ دەرخستنی ھۆشیاری بۆ پێشکەوتووترین وێنەکێشانی باکووری ئیتاڵیا و ھەروەھا وێنەکێشە سەرەتاییەکانی ھۆڵەنداش. ڕەنگە لە دەرباری زۆر بچووکی ئوربینۆدا زیاتر لە زۆربەی وێنەکێشانی دەربار تێکەڵی بازنەی ناوەندی خێزانی فەرمانڕەوا بووبێت.

گویدۆبالدۆ دا مۆنتیفێڵترۆ لە دوای فیدریکۆی باوکی بوو بە جێنشین، و لەگەڵ ئێلیزابێتا گۆنزاگا کچی فەرمانڕەوای مانتۆوا ھاوسەرگیری کرد، کە یەکێک بوو لە شکۆدارترین دەربارە بچووکەکانی ئیتاڵیا بۆ مۆسیقا و ھونەرە بینراوەکان بە ھەمان شێوە. لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەدا، دەربارەکە وەک ناوەندێکی کولتووری وێژەیی بەردەوام بوو. گەشەکردن لە بازنەی ئەم دەربارە بچووکەدا بووە ھۆی دابینکردنی ڕەفتاری نایاب و کارامەیی کۆمەڵایەتی بۆ ڕافایێل کە ڤازاری جەختی لێ کردووەتەوە. بڕیار بوو ژیانی دەرباری لە ئوربینۆ دوای ئەم ماوەیە ڕاستەوخۆ ببێتە نموونەیەک بۆ خەسڵەتەکانی دەربارە مرۆیییەکانی ئیتاڵیا لە ڕێگەی وێناکردنی باڵداساری کاستیلیۆنی بۆی لە کارە کلاسیکییەکەیدا «پیاوی دەربار» کە لە ١٥٢٨دا بڵاوکرایەوە. کاستیلیۆنی لە ساڵی ١٥٠٤دا ڕووی لە ئوربینۆ کرد، کاتێک ڕافایێل چیتر لەوێ نیشتەجێ نەبوو بەڵام بەردەوام سەردانی دەکرد، و بوون بە ھاوڕێی نزیک. ھەروەھا لە سەردانیکەرانی دیکەی دەربارەکە نزیک بووەوە: پیترۆ بایبینا و پیترۆ بیمبۆ، کە دواتر ھەردووکیان بوون بە کاردیناڵ، و وەک نووسەر بەناوبانگ بوون، و لە ماوەی مانەوەی ڕافایێل لەوێ لە ڕۆما بوون. ڕافایێل بە ئاسانی لەگەڵ نایابترین گرووپەکاندا بە درێژایی ژیانی تێکەڵ بوو، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆکارانەی کە بووە ھۆی دروستکردنی نیشانەیەکی چەواشەکارانە سەبارەت بە کۆشش نەکردنی لە ژیانی پیشەییدا. پەروەردەیەکی مرۆییی تەواوی وەرنەگرتبوو، و ڕوون نییە کە ھۆکاری ئاستی ئاسانیی خوێندنەوەی بۆ زمانی لاتینی چی بووە.

کارەکانی

[دەستکاری]

ڕافایێل بەشێکی زۆری لە تابلۆ دیوارییەکان لە ژوورەکانی ڤاتیکان تەواو کردووە وەک «خوێندنگەی ئەسینا»؛ «ھێلیۆدۆری (نووسەرێکی یۆنانی کۆن) لە پەرستگا دەردەکرێت»؛ «ڕێزگرتن لە قوربانی پیرۆز»؛ «پارناس» (لە میتۆلۆژیای یۆنانی کێوی حۆرییەکانی خوداوەند ئەپۆلۆیە)؛ و ئەوانی تر، کە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی ١٥٠٩–١٥١٤، ھەروەھا خۆی سەرپەرشتی جێبەجێکردنی باقی کارە ڕازاندنەوەکانی کردووە، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە خوێندکارەکانیەوە ئەنجامدراون. جگە لە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک وێنە لەسەر کارتۆن، کە لە ڕێگەیانەوە کارە چنینەکانی تایبەت بە کڵێسای سیستین (بە ناوی پاپا سیکتوسی چوارەمەوە ناونراوە، ١٤٧١–١٤٨٤) ئەنجامدراون: «شایەتی حەوارییەکان».

لە نێوان کارە بەناوبانگەکانی

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. واتای «بلاط»؛ لە زمانی کوردیدا دەربار (Court): بەو شوێنە دەوترێت کە پادشا، میر، یان دووکێکی تێدا نیشتەجێیە و کاروبارەکانی لێ بەڕێوە دەبات. کاتێک دەڵێین «وێنەکێش بووە لە دەربار»، واتا وێنەکێشی فەرمیی کۆشکی فەرمانڕەوا بووە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]