بابەشێخ حوسێنی (نووسەر)
بابەشێخ حوسێنی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٢ |
| مەرگ | ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ |
| شوێنی گۆڕ | سەوڵاوا |
| نیشتەجێی | سنە |
| پیشە | مامۆستای بیرکاری، نووسەر، توێژەر |
| حیزبی سیاسی | بەرەی یەکگرتووی کورد |
بابەشێخ حوسێنی (١٩٥٢ لە سەوڵاوا - ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سنە) مامۆستای بیرکاری، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
ژیان
[دەستکاری]بابەشێخ حوسێنی لە ساڵی ١٩٥٢ لە سەوڵاوا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە مەریوان تواو کرد و بۆ وانەخوێندن لە ڕشتەی بیرکاری ھات بۆ کرماشان و لە زانکۆی ڕازیی ئەو شارە وانەی خوێندەوە. دوای تواوکردنی خوێندن بوو بە مامۆستای بیرکاری و لە قوتابخانەکانی قوروە، دێولان، سرێشاوا، سنە و سەوڵاوا وانەی دایەوە.[١]
بەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دەستیکرد بە توێژینەوە و لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە مێژووی کورد و زمانی کوردی و چەندین کتێبی سەبارەت بە وشەڕەتی وشە کوردییەکان و ناوەکانی شوێنە جوگرافییەکانی کوردستان نووسی و گەیاندە چاپەوە.[١] [٢]
بابەشێخ حوسێنی لە ڕۆژی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەر بۆ بەخاکسپاردن ڕەوانەی سەوڵاوا کرا.[٣] [١] [٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- اسما در زبان کردی (بە کوردی: ناوەکان لە زمانی کوردیدا)
- ھامشی بر دانش زبان شناسی (بە کوردی: سەرنجێک لە زمانناسیدا)، سنە: ژیار، ١٣٨٣[=٢٠٠٤].
- زبانھای کردی و انگلسی در قاموس اتیمولوژی (بە کوردی: زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە فەرھەنگۆکی وشەڕەتناسیدا)
- ناو ناوەڕۆک
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 کوردپرێس: «سەید بابەشێخ حوسێنی» توێژەری کوردستانی کۆچی دوایی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
- 1 2 دەنگی شار: کۆچی دواییی دوو کەسایەتیی کورد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤؛ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ↑ کوردستان میدیا: کۆچی دوایی دوو کەسایەتیی سیاسی و زانستی لە کوردستان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤.