پاپوا گینێی نوێ
| پاپوا گینێی نوێ | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Papua New Guinea | |
| بەشێکە لە | ئۆقیانووسیا، Melanesia |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Independent State of Papua New Guinea، Independen Stet bilong Papua Niugini |
| خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈpɑpʉɑ nyːɡɪˈneːɑ |
| نەژاد | Melanesians، Papuan people، Negrito، Micronesians، پۆلینیزییەکان |
| زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی، Tok Pisin، Hiri Motu، Papua New Guinean Sign Language |
| سروودی نیشتمانی | O Arise, All You Sons |
| Culture | culture of Papua New Guinea |
| دروشم بە کوردی | Unity in Diversity |
| دروشم | A million different journeys، Miliwn o Deithiau Gwahanol |
| کیشوەر | ئۆقیانووسیا |
| وڵات | پاپوا گینێی نوێ |
| پایتەخت | پۆرت مۆرسبی |
| ناوچەی کاتی | UTC+10:00، UTC+11:00، Pacific/Port_Moresby |
| ناوچەی جوگرافی | نووگینێ |
| پۆتانی شوێن | ٦°١٨′٠″S ١٤٧°٠′٠″E |
| Coordinates of geographic center | ٦°١٨′٥٤″S ١٤٣°٥٧′٢٠″E |
| Coordinates of easternmost point | ٤°٣١′٣٠″S ١٥٩°٢٤′٠″E |
| Coordinates of northernmost point | ١°١٩′١٢″S ١٤٩°٣٣′٠″E |
| بەرزترین خاڵ | Mount Wilhelm |
| نزمترین خاڵ | ئۆقیانووسی ئارام |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | monarch of Papua New Guinea |
| سەرۆکی حکوومەت | چارڵسی سێیەم |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | Prime Minister of Papua New Guinea |
| سەرۆک | James Marape |
| دەستەی جێبەجێکردن | National Executive Council of Papua New Guinea |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | National Parliament of Papua New Guinea |
| Central bank | Bank of Papua New Guinea |
| دانیشتووان | ٨٬٩٣٥٬٠٠٠ |
| دراو | kina |
| خوشکەشارەکان | تۆیۆتا، ئایچی |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | ئیندۆنیزیا، ئوسترالیا، ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا، دوورگەکانی سولەیمان |
| Driving side | left |
| Electrical plug type | AS/NZS 3112 |
| لە پێش | مەڵبەندی پاپوا گینێی نوێ |
| جێگەی دەگرێتەوە | Republic of the North Solomons، مەڵبەندی پاپوا گینێی نوێ |
| ڕووبەر | ٤٦٢٬٨٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://papuanewguinea.travel/ |
| ھاشتاگ | PapuaNewGuinea |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .pg |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای پاپوا گینێی نوێ |
| وەسفی نیشان | Emblem of Papua New Guinea |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | Geography of Papua New Guinea |
| ئابووری بابەت | economy of Papua New Guinea |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Papua New Guinea |
| Official observer status in organization | لێژنەی نەتەوەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا |
| Commonwealth Sport country code | PNG |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 537 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +675 |
| Emergency phone number | 111، 110، 112 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | PNG |
| Maritime identification digits | 553 |
![]() | |
پاپوا گینێی نوێ (
بیبیسە)، بە ڕەسمی دەوڵەتی سەربەخۆی پاپوا گینێی نوێ (بە ئینگلیزی: Independent State of Papua New Guinea) [١] وڵاتێکی دوورگەییە لە ئۆقیانووس کە نیوەی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی نیوگینیا و دوورگەکانی دەریایی لە میلانیسیا پێکدێت، کە ناوچەیەکی باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن لە باکووری ئوسترالیا.لە ڕۆژاوا سنووری وشکانی لەگەڵ ئیندۆنیزیا هەیە، لە باشوور سنووری دەریایی لەگەڵ ئوسترالیا، و لە ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ دوورگەکانی سولەیمان سنووری دەریایی هەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە پۆرت مۆرسبییە. ڕووبەری گشتییەکەی ٤٦٢٬٨٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە بەشێکی گەورەی سەرەکی و سەدان دوورگەی لەخۆدەگرێت.
نیوەی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی گینێی نوێ لە ساڵی ١٨٨٤دا دابەش کرا؛ بەشی باکوور بە ناوی گینێی نوێی ئەڵمانی ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا بوو، و بەشی باشوور بە ناوی گینێی نوێی بەریتانی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا بوو. لە ساڵی ١٩٠٢دا بەشی باشوور درایە دەستی ئوسترالیا و بە ناوی هەرێمی پاپوا ڕێکخرا.
لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، ئوسترالیا گینێی نوێی ئەڵمانی داگیرکرد و دواتر بە پێی دەسەڵاتی ژێرفەرمانی کۆمەڵەی گەلان بەڕێوەیبرد. لە جەنگی جیھانیی دووەم، ئەم ناوچەیە بووە گۆڕەپانی شەڕێکی توند لە کەمپەینی گینێی نوێ. دوای جەنگ، لە ساڵی ١٩٤٩دا هەرێمی پاپوا و گینێی نوێ یەکخراون.
پاپوا گینێی نوێ لە ساڵی ١٩٧٥دا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ناو هاوبەشی وڵکەی کۆمۆنوێلت سەربەخۆیی وەرگرت. سەرۆکی دەوڵەت پاشا و نوێنەرایەتییەکەی لەلایەن گۆڤەرنەری گشتییەوە ئەنجام دەدرێت. سیستمی سیاسیی وڵاتەکە لەسەر بنەمای سیستمی وێستمنستەر دامەزراوە و سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتیی حکومەت دەکات. ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی وەک سەرکردەی پارێزگاکانیش خزمەت دەکەن.
زۆربەی دانیشتووانی پاپوا گینێی نوێ لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین و تەنها ١٤٪ لە دانیشتووان لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ناوەندە شارستانییەکان نیشتەجێ بوون. پاراستنی کۆمەڵگا و شێوازی ژیانی نەریتـی بە ڕاشکاوی لە دەستووری پاپوا گینێی نوێدا پارێزراوە.بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووان نزیکەی ١١.٨ ملیۆن کەسە، بەڵام هەندێک ئامار کە لەسەر بنەمای داتای وێنەکانی مانگی دەکرێت، ئەم ژمارەیە نزیکەی ١٧ ملیۆن کەس دەزانێت.دانیشتووانی وڵاتەکە زۆر جۆراوجۆرن. لە پاپوا گینێی نوێدا ٨٤٠ زمانی قسەکردن ناسراو هەن، کە وڵاتەکە دەکاتە زۆرترین وڵاتی جیهان لە ڕووی فرەزمانییەوە. نەریت و کەلتوورەکانیش بە هەمان شێوە زۆر جیاوازن. زۆرێک لە گرووپە زمانی و کەلتوورییەکان بچووک و سنووردارن، بەڵام زمانی ئینگلیزی و تۆک پیسین وەک زمانی هاوبەش بەکاردەهێندرێن.
ئەم فرەچەشنەییەی زمان و کەلتوور هەندێک جار بووەتە هۆی ناکۆکی، بە تایبەتی لە بواری سیاسییەوە و حکومەت هەوڵی داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام لەم بوارەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگیی زۆر بووەتەوە.
ئەم وڵاتە زۆربەی دانیشتووانەکەی پەیرەوى ئاینى مەسیحى دەکەن ، کە لە چەندین مەزهەب و لقەی جیاوازی ئایینی پێکهاتوون. لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٥دا دەستووری وڵاتەکە گۆڕدرا بۆ ئەوەی مەسیحیەت وەک ئایینی فەرمیی دەوڵەت دابنرێت.
مێژوو
[دەستکاری]سەربەخۆیی
[دەستکاری]لەگەڵ بەدەستهێنانی سەربەخۆییدا، زۆربەی بەرپرسە ئوسترالییەکان، بە کارمەندانی کشتوکاڵی، ئابووری، پەروەردەیی و پزیشکیشەوە، ناوچەکەیان بەجێهێشت. ڕاهێنانێکی زۆر کەم بە جێگرەوەکانیان پێشکەش کرابوو.[٢] ئەمەش بووە هۆی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە و لەدەستدانی کارایی، بەتایبەتی لە خزمەتکردنی ناوچە گوندنشینەکاندا. تا ساڵانی ١٩٨٠، ڕاژەی شارستانی، بە سوپاشەوە، سیاسی ببوو، کە ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی کاریگەری و لێپرسینەوە.[٣]
سیستەمی هەڵبژاردن گۆڕدرا بۆ سیستەمی یەکەم براوە، بە مەبەستی هاندانی دروستبوونی سیستەمێکی دوو حیزبی کە حیزبە سیاسییەکان تێیدا بە ڕوونی ناسرابن.[٤] بەڵام ئەم هەوڵە سەرکەوتوو نەبوو.گۆڕانکاری لە حکومەتە نیشتمانییەکان بە ڕێگای یاسایی و پێی دەستوور ئەنجام دەدرا. مایکل سۆمارێ دوای هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٧٧ لە پۆستی سەرۆک وەزیران مایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٠ بەهۆی دەنگدانی لە پەرلەمان لە پۆستەکە لابرا و جولیوس چان شوێنی گرتەوە.سۆمارێ دوای هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٨٢ جارێکی تر بوو بە سەرۆک وەزیران، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٥ دووبارە لە ئەنجامی دەنگدانی پێدانى متمانە لە پەرلەمان پۆستەکەی لەدەست دا.[٥]
هەرچەندە ڕێککەوتنێک لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ حکومەتی نیشتمانی، یەکەمین ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی چارەسەر کرد،[٦] بەڵام کێشەی بۆگەنڤیل دوای سەربەخۆییش بەردەوام بوو.بزووتنەوەی داواکاری جیابوونەوە کە لە ساڵانی ١٩٧٥–١٩٧٦ لە دوورگەی بۆگەنڤیل سەریهەڵدا، بووە هۆی گۆڕانکاری لە دەستووری پاپوا گینێی نوێ. بە پێی یاسای بنەڕەتی حکومەتی پارێزگا، دەسەڵاتی یاسایی بۆ ١٩ پارێزگا گوازرایەوە.دواتر بەهۆی هەندێک کێشە و خراپی لە بەڕێوەبردنی حکومەتە پارێزگاییەکان، پێشنیاری مایکل سۆمارێ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتیان، هەڕەشەی نوێی جیابوونەوەی لەلایەن هەندێک لە پارێزگا دوورگەییەکانی وڵاتەوە لێکەوتەوە.[٧][٨][٩]
هەرچەندە لە ماوەی حکومرانى ئۆسترالیا شەڕ و پێکدادانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەوە، بەڵام لە دەیەی ١٩٧٠دا شەڕی هۆزەکان لە ناوچە شاخاوییەکان زیادی کرد. ئەو ناوچانە ماوەیەکی کەمتر لە ژێر دەسەڵاتی دەرەوەدا بوون، بۆیە یادەوەری ململانێ هۆزایەتییە کۆنەکان هێشتا ماوەبوو و دوای سەربەخۆیی دووبارە دەستیان پێکردەوە.
یەکەم دۆخی نائاسایی لەو ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٩ ڕاگەیەندرا، بەڵام نە ئەو هەنگاوە و نە هەوڵەکانی دواتر نەیانتوانی توندوتیژییەکان بوەستنن.
بێکاری و نایەکسانی لە ڕێژەی ژنان و پیاوان لە شارەکان بووە هۆی ئەوەی شەڕی هۆزەکان بگۆڕێت بۆ دروستبوونی باند و گرووپی تاوانکار. توندوتیژیی ئەم باندانە لە ساڵی ١٩٨٤ بووە هۆی ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە پۆرت مۆرسبی، کە لە دوایدا هێزی بەرگری پاپوا گینێی نوێ دەستی تێوەردا.سەرکەوتنی ئەم هێزە لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە وای کرد لە ناوچەکانی تریش هێزی پۆلیس و سوپا زیاتر بەکاربهێندرێن. بەڵام لە هەمان کاتدا، هەردوو دەزگاکە زیاتر سیاسی بوون .بەهۆی ئەم بارودۆخە، داواکاری بۆ خزمەتگوزاریی پاراستنی تایبەت زیادی کرد و هەروەها وەبەرهێنانی دەرەکی کەمبوو.[١٠]لە ساڵی ١٩٩٥دا، سیستەمی حکومەتە پارێزگاییەکان چاکسازی کرا. لە دوای ئەو گۆڕانکارییە، حکومەتە پارێزگاییەکان لە ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانیی پەیوەندیدار و ژمارەیەک ئەندامی دیاریکراو پێکهاتن.هەندێک لە بەرپرسیارێتییەکانیان بۆ حکومەتە خۆجێییەکان گوازرایەوە، بەڵام ئەو بڕیارە بەهۆی گومان لە توانای بەڕێوەبردنی ئەو ئاستە، مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە. ئەم کەمییە لە توانادا وای کرد ئەندامانی پەرلەمانی نیشتمانی دەسەڵاتی زۆرتریان لە ئاستی خۆجێیی بەدەست بهێنن.[١١][١٢][١٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]ڕووبەری پاپوا گینێی ٤٦٢،٨٤٠ کیلۆمەتر دووجا (١٧٨،٧٠٤ میل دووجا) دەبێت، کە خاکى سەرەکى و کۆمەڵێک دوورگە لەخۆدەگرێت.[١٤] وڵاتەکە دەکەوێتە باشووری هێڵی کەمەرەییەوە و سنووری وشکانی لەگەڵ ئیندۆنیزیا، و سنووری دەریایی لەگەڵ ئوسترالیا، دوورگەکانی سولەیمان و ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیادا بەش دەکات.[١٥][١٦]
.وڵاتەکە بەهۆی گەرووی تۆرێسی کە پانییەکەی ١٥٢ کیلۆمەترە (٩٤ میل)، لە نیمچەدوورگەی کەپ یۆرک ئوسترالیا جیا دەبێتەوە. لە ڕۆژاوای ئەم گەرووەدا دەریای ئارافۆرا هەیە، لەکاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتییدا دەریای کۆراڵ هەڵکەوتووە.[١٥] [١٧]کەنداوی پاپوا بەشێکی زۆری کەناراوەکانی باشوور دادەپۆشێت، لەکاتێکدا دەریای سولەیمان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی خاکی سەرەکییەوە.[١٨]
تێکڕای هێڵی کەناراوەکانی درێژترە لە ١٠،٠٠٠ کیلۆمەتر (٦،٢٠٠ میل)،[١٩] و وڵاتەکە خاوەنی ناوچەیەکی ئابووریی تایبەتە کە ڕووبەرەکەی دەگاتە ٢،٣٩٦،٥٧٥ کیلۆمەتر دووجا (٩٢٥،٣٢٣ میل دووجا).[٢٠] [٢١]پاپوا گینێی نوێ لە دوو ناوچەی خۆیدا کاتی جیاواز هەیە. ناوچەی خۆبەڕێوەبەری بۆگەنڤیل یەک کاتژمێر لە بەشەکانى ترى وڵات لە پێشترە. [٢٢][٢٣]
پاپوا گینێی نوێ چوار دوورگەی گەورەی هەیە، کە بریتین لە بۆگەنڤیل، مانوس، بریتانیای نوێ و ئیرلەندای نوێ، هەروەها زیاتر لە ٦٠٠ دوورگەی بچووکیشی هەیە. زۆربەی دوورگە بچووکەکان لارییەکی توند و کەناراویەکی کەمیان هەیە.[٢٤]
پایتەختەکەی، پۆرت مۆرسبی دەکەوێتە سەر کەناراوی باشوور. شاری لای دەکەوێتە ڕۆژهەڵات لەسەر کەناراوی باکوور.[٢٥] تەنیا نزیکەی ٢٪ی وڵاتەکە بە بەردەوامی کشتوکاڵی تێدا دەکرێت.وڵاتەکە لەژێر مەترسیی بوومەلەرزە، تسۆنامی، تەقینەوەی گڕکان، لافاو، رۆچوونى زەوی و وشکەساڵیدایە.[٢٦] [٢٧]گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دانیشتووان ناچار بن لە هەندێک ناوچەی بۆگەنڤیل کۆچ بکەن، وەک دوورگەکانی کارتەرێت.[٢٦]
پاپوا گینێی نوێ لە ناوچەی گەرمسێر هەڵکەوتووە[٢٨] بە تایبەتی لە ناوچەی «حەوزی گەرمی گەرمسێری»ی ئۆقیانووس، کە لەوێ تێکڕای پلەی گەرمای ئاو لە سەر ڕوو و تا قووڵایی ٢٠٠ مەتر، بە درێژایی ساڵ زۆربەی کاتەکان لە سەرووی ٢٨ پلەی سیلیزیە .بە گشتی، کەشوهەوای وڵاتەکە گەرمسێرییە، بەڵام بەهۆی جیاوازی زۆری ڕووکار و بەرزی ناوچەکان، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز دەبێت.تێکڕای بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچە کەناراوییەکان نزیکەی ٣٢ پلەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوەوەی وڵات ٢٦ پلەیە، و لە ناوچە شاخاوییەبەرزەکانیش نزیکەی ١٨ پلەیە.تێکڕای نزمترین پلەی گەرما لە ناوچە کەناراوییەکان ٢٣ پلەیە. بەرزاییەکان کە لە سەرووی ٢,١٠٠ مەترن،پلەى گەرمى نزمە تارادەى بەستن، لە کاتێکدا پلەی گەرمای ڕۆژ بە دەگمەن لە ٢٢ پلەی تێدەپەڕێت، بێ جیاوازی لە وەرزی ساڵ.بە گشتی، پلەی گەرما لەگەڵ بەرزی ناوچەکە دەگۆرێت؛ واتە هەرچەند بەرزی ناوچەکە زیاتر بێت، پلەی گەرماش کەمتر دەبێت.[٢٩]با باوەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ئایار تا تشرینی یەکەم بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات هەڵدەکەن، و لە کانوونی یەکەمەوە تا ئازار بەرەو باکووری ڕۆژاوا. ئەمەش ڕێڕەوی گشتیی بارانبارین دیاری دەکات، بەڵام شاخە بەرزەکان و زەوییە سەختەکان کەشوهەوای ناوخۆیی و جیاوازیی زۆر لە ڕێژەی بارانبارینی ساڵانەدا دروست دەکەن. ناوچەی دەوروبەری پۆرت مۆرسبی دەکەوێتە ناو سێبەری بارانەوە و ساڵانە کەمتر لە ١،٠٠٠ ملیمەتر (٣٩ ئینچ) بارانی لێ دەبارێت، لەکاتێکدا هەندێک لە ناوچە بەرزاییەکان زیاتر لە ٨،٠٠٠ ملیمەتر (٣١٠ ئینچ) بارانیان لێ دەبارێت.
تێکڕای ڕێژەی شێ لە ناوچە نزمەکاندا نزیکەی ٨٠٪یە [٣٠][٣١] لە هەندێک ناوچەدا بارانبارین وەرزییە، بە شێوەیەک کە قۆناغی وشکی لە ئایار تا تشرینی دووەم دەخایەنێت، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی تردا بارانبارین ڕێکوپێکترە. ئەو ماوەیەی کە زۆرترین بارانی تێدا دەبارێت، بەپێی شوێن جیاوازە. گەردەلوولەکان جاروبار لە ماوەی وەرزی تەڕی کانوونی یەکەمەوە تا ئازار، کاریگەری لەسەر وڵاتەکە دروست دەکەن. کەشوهەوای نیمچەدوورگەی پاپوا تا ڕادەیەک مامناوەندە بە بەراورد بەو ناوچە کەناراوییانەی کە دەکەونە ڕۆژاوای زیاترەوە.[٣٢]
ئابوورى
[دەستکاری]پاپوا گینێی نوێ لەلایەن سندووقی دراوی نێونەتەوەیییەوە وەک ئابوورییەکی تازەپێگەیشتوو پۆلێن کراوە.[٣٣] ئابوورییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو پشت بە سامانی سروشتی دەبەستێت[٣٤]، بەو پێیەی وەبەرهێنانی سەرمایە زیاتر لە بواری کانزاکاری و نەوتدا چڕ بووەتەوە، لە کاتێکدا زۆربەی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن.[٣٥] تا ساڵی ٢٠١٨، دەرهێنانی سامانی سروشتی ٢٨٪ی کۆی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی (GDP) پێکدەهێنا، کە بەشداربووە سەرەکییەکان بریتین لە کانزاکان، نەوت و گازی سروشتی.[٣٤] پێوانی گەشەی ئابووری ئەستەمە بەهۆی ئەوەی ئابووریی پشت بەستوو بە سامانە سروشتییەکان تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی تێکدەدات. پێوەرەکانی دیکە وەک داهاتی نیشتمانیی گشتییش بە ئەستەم دەپێورێن. تەنانەت خەمڵاندنە مێژووییەکانی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاون.[٣٤] تا ساڵی ٢٠١٩، ڕێژەی گەشەی ڕاستەقینەی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی پاپوا گینێی نوێ ٣.٨٪ بوو، لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسانی ٤.٣٪. دراوی نیشتمانی، کینا، لەلایەن بانکی پاپوا گینێی نوێ-وە ڕێکدەخرێت.[٣٦] [٣٧]کارکردن لە کەرتی فەرمیدا کەمە. کەمترین مووچەى هەیە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٠کاندا، نزیکەی ٤٠٪ی ئەوانەی لە شارەکاندا کاریان دەکرد لە دەرەوەی کەرتی کشتوکاڵ بوو، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ناوچە لادێنشینەکاندا تەنها نزیکەی ٢٠٪ بوو.[٣٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20220225145945/https://www.constituteproject.org/constitution/Papua_New_Guinea_2016.pdf?lang=en. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «2. Port Moresby and the Bush: Papua New Guinea's First Post-Independence Decade». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئابی ٢٠٢٢). «2. Political change in Papua New Guinea: Is it needed? Will it work?». State and Society in Papua New Guinea, 2001–2021. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٢٠٢٢. ژپنک ٩٧٨١٧٦٠٤٦٥٢١٦.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «1. Introduction: Papua New Guinea at Twenty-Five». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «2. Port Moresby and the Bush: Papua New Guinea's First Post-Independence Decade». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ David Lea (٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣). Papua New Guinea in the Twenty-First Century: The Struggle for Development and Independence. Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨١٦٦٦٩١٧٣٩٠.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «8. Decentralisation: Two Steps Forward, One Step Back». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «2. Port Moresby and the Bush: Papua New Guinea's First Post-Independence Decade». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «12. Challenging the State». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «2. Port Moresby and the Bush: Papua New Guinea's First Post-Independence Decade». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «1. Introduction: Papua New Guinea at Twenty-Five». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «10. The PNGDF in Troubled Times». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «12. Challenging the State». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 Gordon L. Rottman (٢٠٠١). World War II Pacific Island Guide: A Geo-Military Study. Bloomsbury Publishing USA. ژپنک ٩٧٨٠٣١٣٠٧٥٥٨٢.
- ↑ R.J. May (ئایاری ٢٠٠٤). «12. Challenging the State». State and Society in Papua New Guinea: The First Twenty-Five Years. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٠٥.٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨١٩٢٠٩٤٢٠٥٢.
- ↑ Mark O'Shea؛ Simon Maddock (٢٠٢٣). «Serpents of Paradise». Islands and Snakes: Diversity and Conservation, Volume 2. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩٧٦٤١٥٢١.
- ↑ Oliver Cornock (٢٠٢٠). The Report: Papua New Guinea 2020. Oxford Business Group. ژپنک ٩٧٨١٩١٢٥١٨٥٦٢.
- ↑ Emre Turak؛ Lyndon DeVantier؛ Robert Szava-Kovats؛ Jon Brodie (تەممووزی ٢٠٢١). «Impacts of coastal land use change in the wet tropics on nearshore coral reefs: Case studies from Papua New Guinea». Marine Pollution Bulletin. ١٦٨ 112445. Bibcode:2021MarPB.16812445T. doi:١٠.١٠١٦/j.marpolbul.٢٠٢١.١١٢٤٤٥. PMID ٣٣٩٩١٩٨٨.
- ↑ «Sea Around Us | Fisheries, Ecosystems and Biodiversity». لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Marine Regions». لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Oliver Cornock (٢٠٢٠). The Report: Papua New Guinea 2020. Oxford Business Group. ژپنک ٩٧٨١٩١٢٥١٨٥٦٢.
- ↑ Climate Change and Development Authority (کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). Papua New Guinea First Biennial Update Report to the United Nations Framework on Climate Change (PDF). Government of Papua New Guinea. ژپنک ٩٧٨-٩٩٨٠-٩٠٥-٠٨-٦.
- ↑ Alex Chapman؛ William Davies؛ Ciaran Downey؛ MacKenzie Dove (٢٠٢١). لاپەڕە ٢ https://climateknowledgeportal.worldbank.org/sites/default/files/country-profiles/15871-WB_Papua%20New%20Guinea%20Country%20Profile-WEB.pdf. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Gordon L. Rottman (٢٠٠١). World War II Pacific Island Guide: A Geo-Military Study. Bloomsbury Publishing USA. ژپنک ٩٧٨٠٣١٣٠٧٥٥٨٢.
- 1 2 R.J. May (ئابی ٢٠٢٢). «10. Papua New Guinea: Issues of external and internal security». State and Society in Papua New Guinea, 2001–2021. ANU Press. doi:١٠.٢٢٤٥٩/SSPNG.٢٠٢٢. ژپنک ٩٧٨١٧٦٠٤٦٥٢١٦.
- ↑ Oliver Cornock (٢٠٢٠). The Report: Papua New Guinea 2020. Oxford Business Group. ژپنک ٩٧٨١٩١٢٥١٨٥٦٢.
- ↑ Bryant Allen (١٩٨٣). «Human geography of Papua New Guinea». Journal of Human Evolution. ١٢ (1): ٣–٢٣. Bibcode:1983JHumE..12....3A. doi:١٠.١٠١٦/s٠٠٤٧-٢٤٨٤(٨٣)٨٠٠١٠-٤.
- ↑ Phil Shearman؛ Jane Bryan (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «A bioregional analysis of the distribution of rainforest cover, deforestation and degradation in Papua New Guinea». Austral Ecology. ٣٦ (1): ٩–٢٤. Bibcode:2011AusEc..36....9S. doi:١٠.١١١١/j.١٤٤٢-٩٩٩٣.٢٠١٠.٠٢١١١.x.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Climate Change and Development Authority (کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). Papua New Guinea First Biennial Update Report to the United Nations Framework on Climate Change (PDF). Government of Papua New Guinea. ژپنک ٩٧٨-٩٩٨٠-٩٠٥-٠٨-٦.
- ↑ Gordon L. Rottman (٢٠٠١). World War II Pacific Island Guide: A Geo-Military Study. Bloomsbury Publishing USA. ژپنک ٩٧٨٠٣١٣٠٧٥٥٨٢.
- ↑ World Economic Outlook Database, October 2015 Error in webarchive template: Check
|url=value. Empty., International Monetary Fund Error in webarchive template: Check|url=value. Empty.. Database updated on 6 October 2015. Accessed on 6 October 2015. - 1 2 3 4 Stephen Howes؛ Lekshmi N. Pillai، eds. (٢٠٢٢). Papua New Guinea: Government, Economy and Society. ANU Press. ژپنک ٩٧٨١٧٦٠٤٦٥٠٣٢.
- ↑ Climate Change and Development Authority (کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). Papua New Guinea First Biennial Update Report to the United Nations Framework on Climate Change (PDF). Government of Papua New Guinea. ژپنک ٩٧٨-٩٩٨٠-٩٠٥-٠٨-٦.
- ↑ Thomas Wangi (٢٠٢٣). «What Has Happened to the Kina Since the Recent Exchange Rate Reform?» (PDF). Spotlight. ١٨ (5).
- ↑ Martin H. Davies؛ Marcel Schröder (حوزەیرانی ٢٠٢٢). «The Path to Kina Convertibility: An Analysis of Papua New Guinea's Foreign Exchange Market». لاپەڕە ١. doi:١٠.٢٢٦١٧/WPS٢٢٠٢٢٨-٢.
