یاسر عەرەفات
یاسر عەرەفات | |
---|---|
بە عەرەبی: ياسر عرفات | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٤ی ئابی ١٩٢٩ قاھیرە، میسر |
مردن | ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ Clamart، فەڕەنسا | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | محمد ياسر عبد الرحمن عبد الرؤوف عرفات |
ھۆی مەرگ | cerebral hemorrhage، autoimmune thrombocytopenic purpura، poisoning |
شوێنی ناشتن | Al-Bireh |
خوشک و برا | Khadija Arafat، Fathi Arafat |
ھاوسەر | Suha Arafat |
زمانی زگماکی | عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | عەرەبی، ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | Knight of the Legion of Honour، ئەندازیاری شارستانی |
پۆستەکان | Chairman of the Palestine Liberation Organization، President of the Palestinian National Authority |
پەروەردە | زانکۆی قاهیرە |
ئەندامی حیزبی سیاسی | Fatah |
Candidacy in election | 1996 Palestinian general election |
گرووپی ڕەگەزی | عەرەب |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
Military rank | commander-in-chief، شای ئەنگوستیلەکان |
Conflict | 1947–1949 Palestine war |

یاسر عەرەفات کەسایەتی سیاسەتمەداری فەڵەستینی ناوی تەواوی موحەمەد یاسر عەبدولرەئووف عەرەفات لە ٢٤ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٢٩ لەدایک بووە لە شاری قاھیرە لەووڵاتی میسر ، ناوبراو سەرۆکی فەلەستین بووە لە ماوەی نێوان (٢٠ی جانیوەی ساڵی ١٩٩٦ تاوەکوو ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤) سەر بە پارتی تەحریری فەلەستینی ، عەرەفات بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی فەلەستین ئەندازیاری مەدەنی بووە ، ناوبراو بەکەسایەتیەکی دیبلۆماسی ناسرابوو لە جیھان تەنانەت لای ئیسرائیلیەکانیش کە چەندین دانیشتنی لەگەڵ بەستوون بەھابەشی ئەمریکا ، یاسر عەرەفات ژیانی ھاوسەری لەگەڵ سوھا عەرەفات پێکھێناوەو خاوەنی منداڵێک بوون بەناوی زەھوا عەرەفات ، یاسر عەرەفات بەدامەزرێنەر و ڕێکخەری بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی ئازادی خوازی فەلەستینی دادەنرێت و لەساڵی ١٩٩٤ خەڵای بۆبڵی لە ئاشتی پێ بەخشراوە یاسر عەرەفات لە ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لەتەمەنی ٧٥ساڵی گیانی لەدەستدا لە نەخۆشخانیەکی فەرەنسی و دواتر تەرمەکەی لە پاریس گەڕاندرایەوە ڕامەڵا لە فەلەستین وە لەساڵی ٢٠١٢ کەناڵی جەزیرە لە ڕاپۆرتێکیدا پشکنینی بۆ کەلوپەل و جلوبەرگەکانی یاسر عەرەفاتی سەرۆکی کۆچکردووی فەلەستین، کە نۆ مانگی خایاندوووە، دەرکەوتووە ھۆکاری مردنەکەی دەرمانخواردکردنە بە مادەی پلۆتۆنیۆم کە مادەی پلۆتۆنیۆم، مادەیەکی تیشکدەرەوەی ژەھراوییە، تیشکی ئەلفا پەرش دەکات، ئەو تیشکەش دەبێتە ھۆی تێکشکاندنی خانەکانی جەستەی مرۆڤ و پاشان کوشتنی