نیکیتا خروشچۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیکیتا خروچۆڤ

نیکیتا خروچۆڤ (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی ١٨٩٤ لە کالینفوکا لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا تاکوو ١١ی ئەیلوولی ١٩٧١ لە مۆسکۆ - یەکێتیی سۆڤیەت) کەسایەتی سیاسیی ڕووسییە، کە سەرکردایەتی یەکێتیی سۆڤیەت کردووە لە ماوەی شەڕی سارد،[١] یەکەم خزمەتی نیکیتا خروچۆڤ بۆ سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت لەماوەی ١٩٥٣ تاکوو ١٩٦٤ بوو و لەماوەی ١٩٥٨ تا ١٩٦٤ وەک سەرۆکی ئەنجومەنییەکێتیی سۆڤیەت کاریکردووە کە ئەو ئەنجومەنە لەماوەی ١٩٤٦ تاکوو ١٩٩١ بەرترین ناوەندی بڕیاردان و جێبەجێکردن بووە لە یەکێتیی سۆڤییەت. نیکیتا یەکێک بووە لەوانەی جۆزێف ستالین باوەڕی بە توانا و کەسایەتیی هەبووە بۆیەش دوای مردنی ستالین نیکیتا بووە یەکێ لە سەرکردە و بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە.[٢]

لەماوەی سەرۆکایەتی خروچۆڤ ئەوا چاکسازی کرا لە سیستمی وڵات، پەیوەندییەکانی سۆڤییەت و ڕؤژئاوا بەرەو باشتر چوون تەنانەت لەساڵی ١٩٥٩ خروچۆڤ جارێک سەردانی ئەمریکاشی کرد لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نۆکییەکانی بلۆکی ڕۆژھەڵات و وڵاتانی ڕۆژئاوا مابوو بەتایبەت لەسەر کێشەی کووبا.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Editors, Biography com. "Nikita Khrushchev". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-05. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  2. ^ "Russia - The Khrushchev era (1953–64)". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-05.
  3. ^ Editors, History com. "Nikita Khrushchev". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-05. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  4. ^ "Biography: Nikita Khrushchev". www.pbs.org. Retrieved 2021-09-05.