زانکۆی کوینز
ڕواڵەت
| زانکۆی کوینز | |
|---|---|
| دامەزران | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٤١ |
| پەیوەستبوون | BorderPass |
| ناونراوە لەدوای | ڤیکتۆریا |
| سروودی نیشتمانی | Oil Thigh |
| دروشم | Sapientia et Doctrina Stabilitas |
| وڵات | کەنەدا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | کینگستۆن، ئانتاریۆ |
| پۆتانی شوێن | ٤٤°١٣′٣٠″N ٧٦°٢٩′٤٢″W |
| لقەکۆمپانیاکان | Faculty of Health Sciences, Queen's University، Centre for the Study of Democracy، Queen's University Archives |
| زمانەکان | زمانی ئینگلیزی |
| ڕەنگ | شین، زێڕین، سوور |
| بەختدار | Boo Hoo the Bear |
| IPv4 routing prefix | 130.15.0.0/16 |
| وێبگە | https://queensu.ca/ |
| بەکاردەھێنێت | BorderPass |
| Organisation tax status | charitable organization in Canada |
![]() | |
زانکۆی کوینز (بە ئینگلیزی: Queen's University)یان زانکۆی کوینز لە کینگستۆن زانکۆیەکی گشتییە لە شاری کینگستۆن لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا. لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣١٠٠٠ خوێندکار و ٧٩٣ مامۆستای بووە.[١]
زانکۆی کوینز کۆمەڵێک پرۆگرام پێشکەش دەکات کە بڕێکیان بریتین لە ھونەر، زانست، ئەندازیاری، بازرگانی، پزیشکی و یاسا.[٢]
زانکۆکە چەند چاپەمەنی بڵاو دەکاتەوە کە یەکێکیان کوینز کوارتەرلییە کە لە ١٨٩٣وە بڵاو دەبێتەوە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]زانکۆی کوینز ساڵی ١٨٤١ دامەزراوە و ئەو کاتە ناوی کۆلێژی شاژنی لێنراوە (بۆ ڕێزلێنان لە شاژن ڤیکتۆریا). دامەزرێنەری زانکۆکە کڵێسای پرێسبیتێریی کەنەدا بە ھاوبەشی لەگەڵ کەنیسەی سکۆتلەند بووە. ساڵی ١٩١٢ پارلەمانی کەنەدا کردوویەتی بە زانکۆیەکی سکوولار و لە کڵێسا جیای کردووەتەوە.[٢]
کەسایەتییە ناسراوەکان
[دەستکاری]بڕێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان ئەمانەی خوارەوەن:
- ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار
- کاتلین وەین، سەرۆکی پێشووی پارێزگای ئانتاریۆ
- سێر ڕۆبێرت بۆردەن، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «About Queen's University». www.queensu.ca. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 «Queen's University». www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Queen's Quarterly». www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زانکۆی کوینز تێدایە.
