دەروازە:وزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٨٧ وتار لە دەروازەی وزەدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

لە فیزیکدا، وزە تواناییی کردنی کارە.تایبەتمەندییەکی خاوەن چەندایەتییە کە بۆ ئەوەی تەنێک یان سیستمێکی فیزیکی کارێکی لەسەر بکرێت یان گەرم بکرێتەوە، دەبێ پێی بدرێت. وزە چەندایەتییەکی بمێنە؛ یاسای بمێنیی وزە دەڵێت کە وزە دەتوانێ شێوەی بگۆڕێ بەڵام ناتوانێ درووست بکرێ یان لەناو بچێ. یەکەی پێوانیشی لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا جووڵە، کە بریتییە لەو بڕە وزەیە کە کاری جووڵاندنی تەنێک بە ئەندازەی یەک مەتر بەھۆی ھێزێکی یەک نیووتنییەوە بە تەنەکەی دەدات. بۆنموونە وزەی زیندەیی وەک دەبینرێت لە وزەیەکی کیمایی کە لە خۆراکەوە پاش ھەزمکردنی دروست دەبێت؛ و وزەی کیمیایی لە تەختە یان درەختەکان کە پێشتر بۆ خۆ گەرمکردنەوە و ئاگر کردنەوە بەکار ھاتوون دەبینرێت؛ و لە سەرەتای دروستبوونی شۆرشی پیشەسازییەوە وزەی ئاوی بەکار ھات کە بۆ کارپێ کردنی زۆر ئامێر بەکار ھات. ھەروەھا وزەی گەرمیشمان ھەیە ئەم جۆرە وزەیە لەو مەکینە و ئامێرە ھەڵمیانەدا دەبینرێت کە وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی دەگۆرن؛ و ئامێرە ھەڵمینەکان بەو ئامێرانە ناسراون کە دەرە سوتن یاخوت سووتانێک لە دەرەوەیدا ڕوو دەدات، چونکە سووتەمەنییەکەی لە دەرەوەی ئامێرەکە سووتانێک دروست دەکات و دەگاتە پلەی کوڵان بۆی بتوانێت ھەڵم دروست بکات. بەڵام لەسەدەی نۆزدەھەم مەکینەی ناوەسوت دروست کرا، کە سووتەمەنییەک بەکار دەھێنێت کە لەناو ئامێرەکە دەسوتێت وەک ئوتومبێل، و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ وزەی میکانیکی کە دەتوانێت ئامێرەکە بجوڵێنێت. اوزەیەک کە تازە نابێتەوە دەتوانین لە ناخی زەویدا بیدۆزینەوە بە شێوەی شل وەک نەوت، یان بە گاز وەک گازی سروشتی، یان بە شێوەی ڕەق وەک خەڵوزی بەردین؛ و بە تازە نەبوەکان ناو دەبرێن چونکە ناتوانرێت دووبارە بەکار بھێنرێتەوە لە ماوەیەکی کورت دا، و ئەو وزانە لە ڕاستیدا لە وزەی خۆرەوە ھاتون و بوون بەو جۆرانە لە مادە؛ و ھەموو جۆرەکانی تر لە کۆتادا دەبنەوە بە وزەی خۆر تەنھا وزەی ناوەکی نەبێت. سەرچاوە تازە بوەکان دەکرێت لە وزە زیندەیییەکانەوە بدۆزرێنەوە وەک سووتانی ڕوەک و ئێسکی زیندەوەر. وەک کاتێک کە درەخت یان ھەرچییەک بسوتێنین، ئەمە واتا وزەیەکی زیندەییمان بەکار ھێناوە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٣٪ لەکۆی گشتی وزە کە دەکاتە ١٠ گێگاوات وزەی کارەبایی دەست دەخرێت؛ و گەرمییە وزەی زەوی بۆ گەرمکردنەوە بەکار دێت؛ و ئەوەش پێویستی بە ھەڵکەندنی زەوی بە درێژی ٤٠٠ مەتر بۆ ٢٠٠٠ مەتر ھەیە، بۆ دەرھێنانی ئاوی گەرم لێی و بەکار ھێنانی وەک کارەبا و گەرمکردنەوە.

وتاری ھەڵبژێردراو

ھایدرۆجین (بە ئینگلیزی: Hydrogen) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی (H) و گەردیلە ژمارەکەی (١)ە و بارستە ژمارەکەشی ھەر یەکە. ھایدرۆجین دەکەوێتە خولی یەکەم و کۆمەڵەی یەکەمەوە و وە ھایدرۆجین سوکترین لە خشتەی خولی بەربڵاوترین مادەیە لە گەردوون ٧٥٪‏ گەردە باریۆنیکەکان پێکدەھێنێت بەشێوەی پلازما بەربەڵاوترین ھاوشێوەی (ئایزۆتۆپ) پێی دەلێن پرۆتیا.

ھایدرۆجین گازێکی زۆر چالاکە بەھۆی ئەوەی تەنھا یەک ئەلیکترۆنی ھەیە و ئەم سیفەتەی بووەتە ھۆی ئەوەی کە گازێکی گڕگرتوو بێت. ھەربۆیە بەکارھێنانی بەتەنیا قورسە و زۆربەی جار بەشێوەی ئاوێتە ھەیە. ھایدرۆجین بێ رەنگە بێ تامە بێ بۆنە چڕی و لینجی کەمە ژەھرەوی نییە بەشێوەی کانزا بەئاسانی گڕ دەگرێت بەشێوەی دوو گەردیلەی ھەیە شێوگی گەردیلەی بە H2 دەنوسرێت لەبەرئەوەی ھایدرۆجین بەئاسانی بەندی ھاوبەش پێکدێنێت لەگەڵ توخمە ناکانزاکان بەزۆری لەسەر زەوی بەشێوەی گەرد ھەیە وەکوو ئاو یان مادە ئەندامییەکان وە ھایدرۆجین ڕۆلێکی گرینگ دەبینێت لە کارلێکە ترش و تفتەکان چونکە زۆربەی کارلێکە ترش و تفتەکان ڕوودەدات لەنێوان مادە تواوەکان

زیاتر...

وتار

گەردوون پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا. ڕاڤەکانی ئێستای فەلەکناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون (± ٠٫١٢) ١٣٫٧٣ میلیارد ساڵە و تیرەی گەردوونی بینراو لاینیکەم ٩٣ میلیارد ساڵی تیشکی یان ٨٫٨٠ × ١٠٢٦ مەترە. وشەی Universe ووشەکی فەڕەنسی کەونە univers، وشەی univers لەلای فەیلسوفەکانی یۆنانی کەون و لەلایەن فیساگورس ئاماژەی کردیە بە τὸ πᾶν tò pân، واتا ھەموو مانای گەیاندنی ھەموو کەل و پەلەک و ھەموو گەردوون، وە ھەروەھا ئاماژەی کردیە بە وشەی ὁ κόσμος ho kósmos، ئەوەیان واتای جیھان و گەردوون. زیاتر...

وتار

کارەبا دیاردەیەکە کە بریتیە لە کۆمەڵێ دیاردەی دروستبوونی جۆراوجۆر لە بوونی بارگەی کارەبایی ، وە لە دیاردەکانی کارەبا ھەورە تریشقە و کارەبای ستاتیکی بەڵام لە بەکارھێنانی گشتی ووشەی کارەبا ھێمایەکیە بۆ زۆرێک لە کاریگەرییەکانی فیزیای بەڵام لە بەکارھێنانی کرداری زاراوەیەکی شاراوەیە. دیاردەکانی کارەبا لەژێر لێکۆڵینەوە دابووە لە کۆنەوە ، بەڵام زانستی کارەبا ھیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینی لەسەدەکانی حەڤدەم و ھەشدەھەم بەڵام لەکۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم ئەندازیارانی کارەبا پێشکەوتنێکی زۆریان بەدست ھێنا لەبواری پیشەسازی و بەکارھێنانی کارەبا لەناو ماڵان لە کاتیشەوە تەکنەلۆژیای کارەبا گۆڕانکارییەکی خێرای بەخۆوە بینی لەبواری پیشەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵ. سووڕی کارەبایی : بریتییە لە بەیەک گەیاندنی پێکھاتەکانی کارەبا وە پێکھاتەکانی بریتیین لە بەرگری ، چڕ کەرەوەکان ، کلیک ، بگۆڕی کارەبایی وە ئەلیکتڕۆنیات. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان