دەروازە:کەنەدا
پێشەکیکەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
وتاری ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوجۆرج ودکاک (٨ی ئایاری ١٩١٢، وینیپەگ لە کەنەدا - ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥)، بە منداڵی خێزانەکەی دەچنە بەریتانیا، ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر ھاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە گۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم ھاندا، لەبەر دژایەتیکردنی توندوتیژی، دەستەبەری دژایەتی بەزۆر کارکردن و چەوساندنەوە. لەم نێوانەدا ھاوڕێیەتی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە ھاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا ھەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیزی زانکۆی واشینگتن و ھەروەھا مامۆستای زمانی ئینگلیزی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی ھەڵگرت و ھەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاوکراوەکانی لێدوانی جەنگ و ئازادی بوو. ھەروەھا سەرنووسەری بڵاوکراوەی ئەدەبیاتی کەنەدا بوو. (تەواوی وتار...) ئایا زانیوتە؟
دەڤەر و شارەکانی کەنەدادەریاچەی ئەنتاریۆ یەکێکە لە پێنج دەریاچە گەورەکانی ئەمەریکای باکور، کەوتۆتە باشوور و باشووری خۆراوای ھەرێمی ئەنتاریۆ لە کەنەدا، ھەروەھا لە خاڵی ھەرە باشوور و خۆڕھەڵاتی کەنەدایە کە دەروانێتە سنوورەکانی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نیویۆرک، کە سنووری نێودەولەتیان کەوتۆتە ئاوەکانی ناوەڕاست دەریاچەکە، قەرەباڵغترین ھەرێمی کەنەدا بەناوی ئەم دەریاچەوە کراوە کە ھەرێمی ئەنتاریۆیە، شارە ھەرە گەورەکانی ئەنتاریۆ کەوتونەتە سەر دەریاچەکە وەک شارەکانی تۆرەنتۆ و ھاملتن، ناوی دەریاچەکە لە زمانی ھەرن خوازراوە کە بەواتای «دەریاچەی گەورە» دێت، ئاوی سەرەکی دەریاچەکە لە دەریاچەی ئێرییەوە دێت لە ڕێگای دەروازەی نەیاگرا فۆلس (تاڤگەکانی نەیاگرا) ەوە دێت ھەروەھا لە ڕێگای نۆکەندی سانت لۆرانسەوە ئاوەکەی دەڕژێتە زەریای ئەتلەسی، دەریاچەکە لە ڕێزبەندی دوایین پێنج دەریاچە گەورەکەی ئەمەریکای باکورە وە لەنێوان پێنج دەریاچەگەورەکان تاکە دەریاچەیە کە سنوری ھاوبەشی نییە لەگەڵ ولایەتی میشیگنی ئەمریکا. (تەواوی وتار...) وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەستەواژە کەنەدیەکان
کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |






