دەروازە:ئۆتۆمۆبیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئۆتۆمۆبیل

Flag of the United Kingdom
Flag of the United Kingdom

ئۆتۆمبیل یان ماشێن ( بە ئینگلیزی: Automobile) ئەو پێڕاگوێزەی کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە ئۆتۆمبێل بەو ئامێرانه دەوترێ کە بە بێ یارمەتی و پەیوەندی بە ئامیرێکی دیکەوە و بە هێزی ماشێنی خۆی توانای ڕۆیشتنی هەبێ لەسەر چەند تایەیێک بڕوات. بەهۆی بەکارهێنانی وزە. ۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا بۆ مەرامی گواستنەوە زۆۆرتر بەکاردەهێندرێت لەلایەن مرٶڤەکانەوە. لە ئۆتمۆبیلێکی ئاساییدا شەش شەرنشین دتوانن تێیدا دابنیشن. دەکرێ بە گشت ئەو ئامێرانه کە سەرچاوەی هێزیان هەیە و بۆخۆیان دەتوانن بڕۆن بوترێ ئۆتۆمبێل.

(زیاتر…)


ھەنووکە ١٨٩ وتار لە دەروازەی ئۆتۆمۆبیلدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تۆربۆچارج (بە ئینگلیزی: Turbocharger) پێکھاتەیەکی تۆرباینە کە بەکاردیت بۆ زیادکردنی چوستی و ھێزی مەکینە، ئەمەش بەھۆی زیادە ناردنی ھەوای پێویست بۆ ناو ژووری سوتاندن. گرنگی تۆربۆچارج لەوەیە کە پێویستی بە ھێزیکی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی، بەڵکو تۆرباینەکە بەو ھەوایە کاردەکات کە لە مەکینەکەوە دەردەچێت (exhaust gases)، ئەمەش لەڕووی دارایی و ووزەوە نرخێکی زۆری ھەیە. بیرۆکەی کاردنی تۆربۆچارج ئەوەیە کە تۆرباینەکە ھەوای زیاتر بە پەستانێکی زیاتر (وەک لە پەستانی ھەوا) دەنێرێتە ژووری سوتاندن لەناو مەکینەکەدا، بەمەش بڕێکی زیاتر سووتەمەنی دەنێردرێتە ناو پستن لەئەنجامدا ھێزێکی زیاتر دروست دەبێت لە مەکینەکەدا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


ئۆتۆمۆبیلی جۆری ئاودی ئەی٨

کۆمپانیای ھەڵبژێردراو

تێسلا مۆتۆرز (بە ئینگلیزی: Tesla Motors) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، کۆگای وزە و تەختەی وزەی خۆر کە لە پالۆ ئاڵتۆ لە کالیفۆرنیا دامەزراوە. تێسلا دانەمەزرێنراوە لەلایەن ئیلۆن مەسک، بەڵکو لەلایەن مارتن ئیبێرھارد و مارک تارپێننینگ دامەزراوە لە تەممووزی ٢٠٠٣. لە ٢٠٠٣ کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە، کۆمپانیاکە تایبەتە بە ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و ئایۆنی-لیتیوم کۆگای وزەی پاتری و تەختەی وزەی خۆری نیشتەجێی (بەناوی دووەمی کۆمپانیا سۆلارسیتی). تێسلا بەرھەمی زیاتری لەخۆگرتووە لەوانەش کۆگای دیواری وزە و شەڵتە چارەی وزە، تەختەی وزەی خۆر و خشتی سەربانی خۆری.

زیاتر..

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کارڵ فرێدریش بێنز (بە ئەڵمانی: Carl Friedrich Benz) (لەدایکبووی ۲٥ی تشرینی دووەم ۱۸٢٢ - کۆچی دوایی ٢ی نیسانی ۱۹۲۹) ئەندازیاریی ئۆتۆمۆبیل و داڕێژەری بزوێنی ماشێن بوو کە بەھۆی داھێنانی ئۆتۆمۆبیلی بەنزینی و بنیات نانی کۆمپانیای مێرسێدس بێنزی بەناوبانگە. ناوبراو لە مۆلبۆرگ لە کارلسرۆھە لە دایک بوو و لە لادنبۆرگ ماڵاوایی لە ژیان کردووە.

زیاتر...

پۆلەکان


ئایا دەزانی

  • ...کە ئۆتۆمۆبیلە سەرەتاییەکان بە خەڵوز کاریان دەکرد.
  • ...کە ئۆتۆمبێلەکانی پێشوو تەنها چەند کەسێکی کەم دەیانتوانی لەسەری دابنیشن چوونکە دەشکا.
  • ...کە ئێستا نزیکەی یەک میلیار ئۆتۆمۆبیل لە جیهان بەکاردەهێندرێن.
  • ...کە ڕۆژانە زیادلە ١٦٥،٠٠٠ ئۆتۆمۆبیل لەجیهان دروستدەکرێت.
  • ...کە ٦ مانگ پێویستە بۆ گەیشتن بەسەر ڕووی مانگ بەهۆی ئۆتۆمبیلەوە، ئەگەر لە خێرایی (٩٥ کم/ک) بڕوات.
  • ...کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت.
  • ...کە گرووپی فۆکسڤاگن سەرپەرشتی درووستکردن و بڵاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی (بێنتلی، بوگاتی، ئاودی، فۆلکسڤاگن، لامبۆرگینی، دوکاتی، پۆرش، سکانیا) دەکات.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان