کیمبال مەسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیمبال مەسک
لەدایکبوون٢٠ی ئەیلوولی ١٩٧٢
نەتەوەئەفریقای باشوور
خوێندنگەزانکۆیی کوینز
پیشەخاوەن چێشتخانە و زانای ژینگەپارێزی
ھاوسەرجێن لوین
باوان
خێزانئیلۆن مەسک برا و تۆسکا مەسک خوشک
وێبگەماڵپەری کیمبال

کیمبال مەسک لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٢ لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە، کیمبال بزنسمان و خاوەنی کۆمەڵە چێشتخانەیەکی گەورەیە لە شیکاگۆ، کۆلۆرادۆ، کلیڤلاند، ئیندیاناپۆلیس،[١] ھەروەھا لەگەڵ برایەکەی ھەستان بە دامەزراندنی کۆمپانیای زیپ٢.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کیمبۆڵ لەگەڵ براکەی ئیلۆن و خوشکەکەی تۆسکا و چەند ئامۆزایەکی گەورە بووە. دایکی بە ناوی مای ماسک پسپۆڕێکی دیاری خۆراک بووە و باوکی پیشەی ئەندازیاری بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە شاری پریتۆریای باشووری ئەفریقا، ماسک ڕۆیشت لۆ ئەوەی لە شاری کینگستۆن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا چاوی بە براکەی بکەوێت و ناوی خۆی لە کۆلێژ تۆمارکرد بۆ ئەوەی بڕوانامە لە بواری بازرگانی لە زانکۆی کوینز وەربگرێت. ماسک لە قوتابخانەدا بۆ یەکەمجار لە بانکی نۆڤا سکۆتیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی کوین دەرچووە.[٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کیمبال لەگەڵ جەین لۆین ھاوسەرگیری کرد، ئەو دوو ھاوسەرە خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام دواتر جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کیمباڵ لە شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەژی. لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ کریستیانا وایلی کرد کە چالاکوانی ژینگە و کچی ملیاردێر سام وایلییە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]