ھێنری کیسینجەر
ھێنری کیسینجەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger | |
![]() | |
لەدایکبوون | Fürth، ئەڵمانیا | ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Heinz Alfred Kissinger |
خوشک و برا | Walter Kissinger |
ھاوسەر | Nancy Kissinger |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزیی ئەمریکی، ئەڵمانی |
بواری کار | پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان |
شوێنی کارکردن | زانکۆی ھارڤارد، Georgetown University، Kissinger Associates |
پۆستەکان | United States Secretary of State، National Security Advisor |
ئەندامی | Trilateral Commission، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Phi Beta Kappa Society |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد، City College of New York، Harvard College، George Washington Educational Campus |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٣ |
ئەندامی حیزبی سیاسی | Republican Party |
ئایین | ئایینی یەھوودییەت |
پلەی سەربازی | sergeant |
Conflict | جەنگی جیھانی دووەم، شەڕی ڤیێتنام |
Military branch | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، Counterintelligence Corps |
وێبگە | http://henryakissinger.com/ |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھەنری کیسینجەر (بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger) لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، له ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمەریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە ١٩ی مانگی ژونی ١٩٤٣دا پاسپۆرتی ئەمەریکایی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئەمەریکایی و پاشان وەک سەربازێکی ئەمەریکایی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا و وەک ئەفسەرێکی ئەمەریکایی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.
خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمەریکا تەواو کردووە و بۆتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاوکردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسیدا تێکەڵاو بوو.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە راستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمەریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمەریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوەی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران و بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆمکوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش:
- ئۆپراسیۆنی کۆندۆر
- کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلی
- جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات
- ئۆپراسیۆنی گلادیۆ