جان ئێف. کێنیدی
جۆن کێنیدی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: John F. Kennedy | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ Brookline، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ Parkland Memorial Hospital، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٤٦ ساڵ ژیاوە)
Allegiance | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ناوی کاتی لەدایکبوون | John Fitzgerald Kennedy |
ھۆی مەرگ | ballistic trauma |
کوژراوە بەدەستی | Lee Harvey Oswald |
شوێنی ناشتن | Arlington National Cemetery |
باوک | Joseph P. Kennedy Sr. |
دایک | Rose Kennedy |
ھاوسەر | Jacqueline Kennedy Onassis |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | مارلین مۆنڕۆ |
منداڵ | جان ئێف. کێنیدی جوونیۆر، Patrick Bouvier Kennedy، Arabelle Kennedy، Caroline Kennedy |
خێزان | Kennedy family |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی ئەمریکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی ئەمریکی |
پیشە | سیاسەتوان، statesperson |
ناسناو | Jack |
کورتەناو | JFK |
ئەندامی | پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Legion، Veterans of Foreign Wars |
خاوەنی | Hickory Hill، Billie، Debbie |
شوێنی کار | واشینگتن دی سی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤١ |
ئەندامی حیزبی سیاسی | حیزبی دیموکرات |
Candidacy in election | 1960 United States presidential election |
گرووپی ڕەگەزی | Irish Americans |
ئایین | Catholicism |
Blood type | AB |
باری تەندرووستی | پۆلیمیێلیتیس، hypothyroidism، autoimmune polyendocrine syndrome type 2، lower back pain، ئاسم |
Handedness | right-handedness |
بەشداربووە لە | commencement at the University of Notre Dame، commencement at the American University |
پلەی سەربازی | جێدار |
Commander of (DEPRECATED) | Motor Torpedo Boat PT-109، E-boat |
Conflict | جەنگی جیھانی دووەم، Pacific War، Solomon Islands campaign |
Military branch | United States Navy |
ئەرشیڤەکان لە | John F. Kennedy Presidential Library and Museum |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Cold War (1962–79)، Cuban Missile Crisis، شەڕی ڤیێتنام |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، National Book Award for Nonfiction |
جۆن فیتزگیرالد کەنەدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووه یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە. جۆن کەنەدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕوداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کەنەدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کووبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوه. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کووبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی سەری نەوەویان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کەنەدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بۆتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی نەوەوی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤیەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانه تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆتشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کووبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کووبا داگیرنەکات. جۆن کەنەدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی ڕەسمی لە شاری دالاس بووە بەفیشەک تیرۆر کراوه.