تایم (گۆڤار)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
یەکەم ژمارەی تایم

تایم (بە ئینگلیسی: TIME) ناوی گۆڤارێ ناسراوی ئەمریکییە کە بە شێوەی حەفتانە لەچاپ دەدرێت. بڕیتۆن ھادن لە ساڵی ١٩٢٣ دەستیکرد بە لەچاپدانی ئەم گۆڤارە[١]. یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ئەم گۆڤارە ھەڵبژاردنی کەسایەتیی ساڵە. ژمارەی یەکەمی تایم تایم TIME بە زمانی ئینگلیزی گۆڤارێکی ھەفتانەی ئەمریکاییە، و کۆپیەکی ئەوروپایی ھەیە ھەر بە زمانی ئینگلیزی بە ناوی تایمی ئەوروپا TIME Europe کاتی خۆی بە ناوی TIME Atlantic و گۆڤاری تایم ئەوروپاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیاو ئەمریکای لاتینی دەگرێتەوەو ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارە لە ٣ی شوباتی ساڵی ١٩٢٣ دەرچوە لە لایەن ھێنری لوس و بیرتۆن ھاریس. مێژووی گۆڤاری تایم: لە کۆتایی زستانی ١٩٢٢ دوو کەس کە تازە دەرچوبون لە زانکۆی (بێڵ) گۆشە نیگایەکیان ھەبوو لەبارەی پاشەڕۆژی ئەمریکاوە، و ئەم دوو ھاوڕێیە (بریتۆن ھادین و ھێنری لویس) ھەردوو لە رۆژنامەیەکی زانکۆکەیاندا کاریان دەکرد کە ناوی (دەیلی نیوز)Daily News بوو. لە ئەنجامی کاریگەرییەکی بەھێز لە توشبونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە جەنگی جیھانی یەکەمەوە، ھەردوو (بێرتۆن ھادین و ھێنری لویس) بەپێی ئەودەسەڵاتەی ھەیان بوو لە گۆڤارەکەی زانکۆدا بانگەشەی خۆیان دەکرد بۆ خۆشەویستی نیشتمان بە شێوەیەکی زۆر چڕ. ئەوەش ئیلھام بەخشێک بوو بۆ بیرو باوەڕێک دەربارەی ئاستی ھوشیاری ئەمریکایی. و پێویستیی پێشخستنی. و ھەریەکەیان لەو باوەڕەدابوون کە ئەم زانیاری و مانشێتانە داباریوەتە سەر گەلی ئەمریکا، و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ھەر میللەتێکی نەزانن. پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەوەشدا کە گەلێک لەو جۆرە نوسراوانە دەردەچون ھەردووکیان بڕیاریاندا، کە خەڵک پێویستیی زیاتری ھەیە بە گۆڤارێکی ھەواڵی خوێندراوە کە کورتتر بێت، لەبەرئەوەی ھاوڵاتی ئەمریکایی بە شێوەیەک خەریکی ژیانیەتی ناتوانێت سەرچاوە ھەواڵییە درێژەکان بخوێنێتەوە، کە پڕە لە زانیاری زۆر، بۆیە ھەستیان کرد کە ئەم بیرۆکەیە باشترەو پاش ھەوڵدانێکی زۆرو ئامادەکارییەکی زۆر بۆ نوسین یەکەمین چاپی گۆڤاری تایم لە ٣ی شوباتی ساڵی ١٩٢٣ دەرچوو، بۆ ئەوەی ببێتە یەکەمین گۆڤاری ھەواڵسازی لە مێژوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. سەرەتا ھەموو بەرپرسێتیەکانی نوسین کەوتبوە ئەستۆی ھادین، و یەکەمین کەس بوو کە شێوازی وروژاندن وسەرسوڕمان و سەیروسەمەرەی سەر بەرگی گۆڤارو شێوازی سەیری رۆژنامەنوسانەی ھێنایە ئاراوە، لەو کاتەدا لویس خەریکی بوارەکانی دارایی و بەڕێوەبردن بوو، بەڵام ئەوانەی تر کە ھەر لە سەرەتاوە لە تیمەکەدا کاریان کرد (ستیڤن ڤینسینت تێنیت و ئارچیبۆڵد ماکلیش) بوون. بە کۆچی دوایی ھایدن لەساڵی ١٩٢٩، لویس بووە بەرپرسی یەکەمی گۆڤارەکەو بووە یەکێک لە کەسە ھەرە زاڵەکان لە دەزگاکانی راگەیاندنی ھەاڵسازی لە سەدەی بیستەمدا. بەڵام بەڕێوەبەری نوسینی ئێستا، کە بەڕێوەبەری ژمارە ١٦ دەکات لە مێژووی گۆڤارەکەدا ریچارد ستینگڵە، نوێنەرەکانی بەڕێوەبردنی نوسین پریسکیلا بێنتۆن و ئادی ئەگناتێوسە لەگەڵ مایکڵ ئەلیۆت، ئەمساڵ تایم خشتەیەکی جیاوازی بەکارھێنا بۆ دابەشکردنی گۆڤارەکە، و لەبری دابەشکردنی ئاسایی لە کۆشکەکانی فرۆشتنی رۆژنامەو گەیاندنی بە بەشداربووان، ئێستا ھەموو رۆژێکی ھەینی دەخریتە بازاڕەوەو رۆژی شەممە دابەشدەکرێت و ئەمساڵ چاپی یەکەم بۆ ماوەی یەک ھەفتە دواکەوت لە ئەنجامی ھەندێک لە گۆڕانکارییەکانی کە بەسەر کۆمپانیاکەدا ھات، وەک لابردنی نزیکەی ٣٠٠ کارمەند لەگەڵ ھەندێک گۆڕانکاری تردا لە بواری نوسین. ئەم دەزگایەی کە تایبەتە لە بواری ھەواڵسازی چاپکراودا بەردەوامە لە پێشکەوتن و فراوانبوندا نەک تەنھا لە لایەنی خێراییەوە لەگەڵ تەلەفیزۆندا بەڵکو لەگەڵ ئینتەرنێتیشدا

پەراوێزەکان[دەستکاری]